کەیلا هایمۆڤیتز پرۆفیسۆر لە بواری سایکۆلۆژی لە زانکۆی ستانفۆرد دەڵێت “دایکان و باوکان ڕەخنەیەکی زۆر لە گەشەکردنی منداڵ دەگرن کاتێک بیر دەکەیتەوە لە هاندان و گەشەکردنی عەقلی” . هاونوسەرە لە توێژینەوەیەک لە زانستی سایکۆلۆژیا لەگەڵ هاوڕێکای کارۆل دوێک کە پێشڕەوە لە توێژینەوەی ئەقڵی ” دایک و باوک کاریگەریەکی بەهێزیان هەیە لەسەر منداڵەکانیان بەناردنی مانای سەرنەکەوتن چۆن کاردانەوەیان هەبێت “.
هەرچەندە چەند توێژینەوەیەک هەیە کە چۆن پەستان خستنە سەر منداڵەکان رۆلی خۆی دەبینێت بە ڕێژەیەکی کەم لە تێڕوانین دایک و باوک دەتوانن چی بکەن بۆ هاندانی منداڵەکانیان لە قوتابخانە ، هایمۆڤیتز دەڵێت ئەم توێژینەوەیە دەتوانێت ئەو بۆشاییانە پڕبکاتەوە.
گەیڵ هەیمان پرۆفیسۆر لە بواری سایکۆلۆژیا لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانتیاگۆ کە بهشدار نەبو لەو توێژینەوەیەدا دەڵێت: ڕێژەیەکی بەرچاو بەڵگە هەیە ئەوە دەردەخات کە منداڵەکان تواناکانی خۆیان پشاندەدەن وەک شتێک کە توانای گۆرانی هەبێت بە پێی کات ،کە دەتوانن خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ئەو کۆسپانەی کە لە ڕێیاندا دروستدەبیت .
بەڵام گفتوگۆ کردن دەربارەی ئەو نامەیە(دەرنەچوون) بۆ منداڵ ئاسان نیە.
دایکان و باوکان پێویستە هەستی راستەقینەی خۆیان بەرامبەرشکستی منداڵەکانیان دەرببڕن هایمۆڤیتز دەڵێت”ئێمە ئەبێت بەڕاستی بیر لەوە بکەینەوە کە خەڵکی چۆن لە ئێمە دەڕوانن وە ئەو پهيامه چیە کە ئێمە لە ڕێگای وشەکانمانەوە دەینێرین”
لە لایەکی ترەوە ،هایمۆڤیتز دەڵێت ئەگەر منداڵەکە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە و لە بیرکاریدا ٦٠ ى هێنابوو ،وەڵامدانەوەی دایک و باوک کاریگەری دەبێت لەسەر درک پێکردنی توانای منداڵ بۆ فیربونی وانەی بیرکاری. تەنانەت مەبەستی باش ،دڵنەوای دانەوەی وەک کاردانەوەیەك” ئاساییە تۆ هێشتا نوسەرێکی باشیت”
ئەمە وەک نامەیەک وایە کە دەڵێت خۆت بدە بە دەستەوە لە بیرکاریدا لەجیاتی ئەوە لەو کێشانەوە فێربە کە بە هەڵە ڕویداوە.
هایمۆڤیتز و دویک زنجیرەیهک لە توێژینەوەی بچوکیان ئەنجامدا بۆ دۆزینەوەی کارلێک کردنی سەرنەکەوتنی دایک و باوک و لایانی زیرەکی عەقڵی کاریگەری دەبێت لەسەر باوەڕی منداڵ دەربارەی زیرەکی.
سەرەتا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ٧٣ دایک و باوک لەگەڵ منداڵەکانیان کە لە پۆلی ٤ و ٥ ئەنجام دادەربارەی باوەڕ بونیان بە دەرچون و زیرەکی، دایک و باوکەکان بەتایبەتی دایکەکان بە لایەنی کەم بڕوانامەی زانکۆیان هەبوو،کە لە سانفرانسیسکۆ دەژیان. پرسیارەکان جەختی دەکردە سەر ئەوەی کە ئایا زیرەکی شتێکە کە بتوانرێ بگۆڕێت، یان سەرنەکەوتن بە شێوەیەکی ئهرێنى دەبینن، ئاسان کردنی گەشە کردن و بەنرخ کردنی بەرهەم هێنان یان بە شێوەیەکی نهرێنى دەبینن کە منداڵەکە بێهێز دەکات و دەبێتە کۆسپ لەبەردەم فێربونیدا.
ڕێگای بینینی خوێندکار بۆ” بون بە خوێندکارێکی زیرەک” پەیوەندی بەوەوە نیە کە چۆن دایک باوکان درک بە زیرەکی دەکەن،بەڵکو پەیوەندی بەوەوە هەیە کە چۆن دایکان و باوکان کاردانەوەیان هەیە بۆ دەرنەچون.
ئەو دایک و باوکانەی کە سەرنەکەوتن مێشکیانی هیلاک کردوە منداڵەکانیان زیاتر باوەڕیان وایە کە زیرەکی جێگیرە،ئەوەیان دۆزیوەتەوە، تەنانەت پێوانەیان بۆ درک پێکردنی دایک و باوکیان کردوە دەربارەی سەرکەوتنی ئەکادمی مندڵەکانیان.
توێژینەوەیک ئەوەی دەرخستوە کە” زۆریک لە دایکان و باوکان سەرنەکەوتن بە بێهێزی دەزانن، منداڵەکانیان دەبوایە زیاتر پەرۆش بن بۆ نمرەکانیان وەک لەوەی بۆ فێربون و گەشەكردن.
توێژەرەوەکان توێژینەوەیان لەسەر ١٦٠ دایک و باوکی جیاوازبە شێوەیهکی ئۆنلاین کرد دەربارەی منداڵەکانیان کاتێک کە لە قوتابخانە دێنەوە و دەرنەچون لە تاقیکردنەوەیەکدا، ئەو دایک و باوکانەی کە دەرنەچون بە شێوەیەکی نهرێنى دەبینن دەترسن دەربارەی توانای منداڵەکەیان بۆ بابەتەکە ،یان دڵنەوای منداڵەکەیان دەدەن لەوەی کە توانەی نیە لەو بابەتەدا، بەڵام ئەو دایک و باوکانەی کە دەرنەچون وەک دەرفەتێک دەزانن بۆ پرسیار کردن لە منداڵەکانیان کە چی فێربوو لەم تاقیکردنەوەیەدا، چی تر پێویستە فێربێت داوا کردنی یارمهتی لە مامۆستاش زۆر بەسود دەبێت بۆی.
لە دوو توێژینەوەی تردا کە لەسەر ١٠٢ دایک و باوک ١٠٠ منداڵی پۆلی ٤ و ٥ ئەنجام درا ،لە توێژینەوەکەدا دەرکەوت کە منداڵەکان دەتوانن بیروباوەڕی دایک و باوکیان بە ڕاستی دیاری بکەن دەرباردەی دەرنەچون بەڵام دەربارەی زیرەکی گرنگ نیە. لە کۆتاییدا توێژەرەوەکان تاقیکردنەوەیەکی هەڕەمەکیان لەسەر ١٣٢ دایک و باوک ئەنجامدا بۆ زانینی بیرو باوەڕی دایک و باوک بۆ سەرنەکەوتن بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر بیروباوەڕی منداڵ لە ڕێی کاردانەوەی دایک و باوک بۆ دەرنەچون: دایک و باوکەکان وایان کرد.
هایمۆڤیتز دەڵێت “گۆڕینی بابەتەکە ئەوەیە کاتێک کە منداڵەکەت تێدەکۆشێت بۆ شتێک یان سەرکەوتو نەبووە،جەخت مەکە سەر تواناکانی ،بەڵکو جەخت بکە سەر ئەوەی کە دەتوانێت چی لەوەوە فیر ببێت،دەڵێت یەک ڕێگە هەیە ، ئەویش بە پرسیار کردن لە منداڵەکە” چۆن دەتوانیت ئەوە بەکار بهێنیت وەک خاڵێکی دەست پێکردن؟”
بەڵام تا ئێستا ڕوون نیە کە چەند توێژینەوە ئەوەی دۆزیوەتەوە کەپەیواندی منداڵ لەگەڵ جۆرەکانی بیرو باوەڕ ،ڕەگەز پەرستی لایەنی کۆمەڵایەتی و ئابووری پەیوەندی هەیە بە دەرنەچوونەوە ،لە توێژینەوەیەک کە هایمن لە (چین) ئەنجامی داوە کە پەیوەندی بەو بابەتهوە هەیە ئەوەی ئاشکرا کردوە کە ئەنجامێکی تێکەڵی دەست کەوت .
هەروەها هایمن دەڵێت ” کلتورەکان چەند جۆرە بیرو باوەڕێکی جیاوزى هەیە لەسەر توانا و تێکۆشان وە پرسیار کردن بەشێوەیەکی نەرمو نیان چەند جۆرە وەڵامێکی جیاوازيشى دەست دەکەوێت “
لە کاتێکدا سەرکەوتنی ئەکادیمی لە خوێندکارێکی سپی پێسدا دەبەسترێتەوە بە لایەنی وەرزشی یان کۆمەڵایەتی خوێندکارەکە بەڵام ئەم بابەتە زۆر گرنگ نیە لە ناو خوێندکارانی رەش پێست یان لاتین. بە گوێرەی باوەڕی( کیلۆپاترا ئەبدە) کە یاریدەدەری پرۆفیسۆره لە بواری سایکۆلۆجی لە زانکۆی کالیفۆرنیا. چ شتێک لە کلتوردالە یەکچووە لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەریەکی بەهێزی هەیە لەسەر بیروباوەری خەلکی کە منداڵەکانیش گوێرایەڵی ئەوان دەکەن.
ئەو نامانەی کە لە دایک و باوکمانەوە پێمان دەگات کە بە شێوەیەکی ئاشکرا بێت یان هێمای بێت یان نا ئاگای(لا شعوری) لەگەڵمان دەمێنێتەوە ناتوانین زاڵ بین بەسەريدا. ئەگەر ئەوانە شودبەخش نەبن .” هەندێک کات باوەڕێکی هەڵەمان هەیە یان وا بیر دەکەینەوە کە ئەوانە هیچ خزمەتێکیان بە ئێمە نەگەیاندوە”
وەرگرتنی ئەو نامانە فێربوون لە سەرنەکەوتنەکانت لەوانەیە بە ئاڕاستەیەکی پێچەوانەتدا ببات ” ئەگەر پێت وتراوە تۆ ئەتوانی لەمەوە فێر ببیت و هەموو ئەو کارانەت کردووە کە لە تواناتدا بووە، بەڵام هیچت بەدەست نەهێناوە، لەوانەیە دوای ماوەیەک بڵێیت کە باوەڕت بەو بۆچونە نیە”.
قوڵتر بۆ بابەتەکه بڕوانین هایمان دەڵێت مەزاجی منداڵ کاریگەری هەیە لەسەر لایهنی هزرى منداڵەکان وەک لێبووردە بێت بۆ بێورەییەکانی.
“يەک شت کە لەم ساڵانەی پێشوودا بۆمان دەرکەوتووە ئەویش لۆمەی زۆری دایکان و باوکانە بۆ منداڵەکانیان” هایمان دەڵێت مەزاج زۆر گرنگە بنەماکەی بایۆلۆجیە دەتوانین بڵێین هۆکاری زۆربەی کێشەکانە”.
هایمان دەڵێت پێویستە دایکان و باوکان و مامۆستاکان یارمەتی خوێندکارەکان بدەن تا ئەو کاتەی خۆیان دەتوانن لە بابەتەکان تێبگەن نەک زۆریش یارمەتیان بدرێت کە وایان لێ بێت هەموو بابەتەکان بە کەسێک بکەن
،لە کاتێکیشدا زانیت کێشەی نەماوە لە بابەتاکەدا نابێت یەکسەر لە یارمەتیدانی بوهستی بەڵکو دەبێت بەرە بەرە وای لێبکەیت خۆی بتوانێت ئەرکەکانی ئەنجام بدات پشت بە خۆی ببەستێت هەوڵ بدەن وایان لێ نەکەن کە تەنها بیر لە سەرنەکەوتن بکەنەوە چونکە لەوانەیە واز بێنن لە هەوڵدان .
سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: شیراز احمد فرج
هەڵەچن:خهبات رهفيق محمد
دهنگ: چرا به ختیار
دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا