تائێستاچەمكى فێركردنى هەڵگەڕاوەت بيستوە؟
تائێستاچەمكى فێركردنى هەڵگەڕاوەت بيستوە؟
ئەم جۆرەى فێركردنە زياتر جۆرە دەربازبوونێكە لە شێوازە كۆنەكانى فێركردن، وە تاڕادەيەكى زۆريش بەسوودن بۆ ئەو قوتابيانەى كە لە دواى سەردەمى هاوچەرخبووندا دەژين. وەباشتريش لەمە ئەوەيە كە خوێندكاران چانسى قسەكردنيان بەڕادەيەكى بەرچاو زيادەكات لەو پۆلانەى كە زمانى ئينگليزى وەكو زمانێكى بيانى دەخوێنرێت، هەروەها ئەو چالاكييانەى خوێندكاران دەتوانن لەماڵەوە ئەنجامى بدەن كاتێكى كەمى پێويست دەبێت لەپۆلدا بەم شێوازە.
ئەمەى كە ئێستا لاى خوارەوە دەيبينين هەموو ئەو شتانەيە كە پێوستت دەبێت بۆ بەكارهێنانى شێوازى هەڵگەڕاوەى فێركردن, دڵخۆش دەبيت كە دەبينيت چەند كاريگەرە.
٧ شت كە پێويستە بزانين بۆ بەكارهێنانى فێركردنى هەڵگەڕاوە:
فێركردني هەڵگەڕاوە چييە؟
فێركردنى هەڵگەڕاوە پێچەوانەى سيستەم و ياسا كۆنەكانى فێركردنە. لە شێوازە كۆنەكانى فێركردندا مامۆستا هەڵدەستا بە نيشاندان و ڕوونكردنەوەى زانيارى بۆ خوێنكاران لە پۆلدا و پاشانيش مامۆستا خوێنكارانى بەرپرسيار دەكرد لە ئەركى ماڵەوەى بابەتەكە كەتێيدا خوێنكاران دووبارە بابەتەكەيان دەبينييەوە لەماڵەوە و تێگەيشتنيان باشتر و قوڵتر دەكرد. فێركردنى هەڵگەڕاوە پێچەوانەى ئەمەيە، لێرەدا خوێنكاران لەڕێگەى ڤيديۆى فێركارى و ووتار و وانە يان هەرشتێكى ديكە، زانيارى كۆ دەكەنەوە كە ڕۆژى دواتر لە پۆل لە چالاكى جياوازدا بەكاردێت، كە ئەمەش تێگەيشتن لەو چەمكەى كە لە دەرەوەى پۆل بينيويانەن قوڵتر و فراوانتر دەكات. بە شێوەيەكى سەرەكى خوێنكاران لەدەرەوەى پۆل ئاشنا دەبن بە بابەتەكە و پاشان لە ناو پۆل ئەم ئاشناييە بەكار دێت بۆ تێگەيشتنى باشترى بابەتەكە. فێركردنى هەڵگەڕاوە شێوازە كۆنەكانى فێركردن بەتەواوى هەڵدەگەڕێنێتەوە.
١- چۆن فێركردنى هەڵگەڕاوە ڕێكدەخەين لەپۆلدا؟
هەموو كەس دەتوانێت فێركردنى هەڵگەڕاوە بەكاربێنێت، ئەو مامۆستايانەى كە زمانى ئينگليزى وەكو زمانێكى بيانى دەڵێنەوە يەكێكن لەوانە، لەڕاستيدا ئەم شێوازە بۆ فێركردنى زمان دروستكراوە. كليلى فێركردنى هەڵگەڕاوەى سەركەوتوو: خۆئامادەكردنە پێش ماوەيەكى زۆر لە دەستپێكى پۆل. پێدەچێت كە كاتێكى زۆر پێويست بێت پێشەكى بۆ كۆكردنەوەى كەرەستە و بابەت و سەرچاوەكان تا خوێنكاران لە دەرەوەى پۆل بەكاريان بهێنن و لەڕێگەيانەوە ئاشناى بابەتەكە ببن. دەكرێت كە پێويستت بە ووتار، ڤيديۆى فێركارى و كويزى ئۆنلاين..هتد. دەبێت. ڕێكخستنى فێركردنى هەڵگەڕاوە وەكو وانە بێژى وايە بۆ يەكەمين جار، هەركە بابەت و كەرەستەكانت هەڵبژارد و ڕێكخست، ئەتوانيت هەمان هەڵبژاردن بەكاربێنت بۆ هەركاتێك كە وانە دەڵێيتەوە.
٢. چۆن فێركردن لە پۆلى هەڵگەڕاوەدا ڕوودەدات؟
لە ڕاستيدا تۆ لەپۆلدا وانە ناڵێيتەوە، خوێنكارەكانت لەماڵەوە تەماشاى ئەو بابەتانە دەكەن كە تۆ داوايان لێدەكەيت و ئەو ئەركانەى كە پێويستيان بە گفتوگۆ و گروپين هەيە ئەنجام دەدرێن لە دەرەوەى قوتابخانە. ئەمەش ئەوە دەگەيەنێت كە خوێنكاران تەماشاى ڤيديۆ دەكەن و وە بابەتەكانى ديكەى فێركردن بەكاردێنن، ئەم بابەتانەش تا زياتر پێويستيان بە گفتوگۆ هەبێت باشترە. كاتێكيش لە قوتابخانەن هەوڵ دەدەن ئەو زمانە بەكار بێنن كە فێرى بوون, تۆش لەوێيت بۆ ئاسانكردنى بەكارهێنان و پراكتيزى ئەوەى كەلەماڵەوە فێريبوون.
٣. چۆن هاوسەنگى فێركردنى هەڵگەڕاوە ڕادەگريت؟
دەبێت ئاگادارى ئەوە بيت كە ئەركى زياد لە پێويست نەدەين بە خوێنكاران تا لەدەرەوەى پۆل ئەنجامى بدەن چونكە دەكرێت سەرقاڵى شتى ديكەش بن. ئەمەش زياتر بۆ خوێنكارە پێگەيشتوەكانە وەك لە خوێنكارە منداڵەكان، پێگەيشتوەكان بەرپرسيارێتى خێزانى و ئيش وە هى ديكەشيان هەيە لەدەرەوەى پۆل،بۆيە وريابە كە ئەركى زۆريان پێنەدرێت بۆدەرەوەى پۆل، وە خوێنكارە پێنەگەيشتوەكانيش بەكارهێنانێكى سنوردارى ئينتەرنێت و هۆكارەكانى ديكەى فێركردنيان هەيە بۆيە دەبێت ڕەچاوى ئەمە بكرێت لەكاتى پێدانى ئەرك پێيان. تۆ ناتەوێ ،زياد لەوەى كە دەتوانن تەواوى بكەن ئەركيان بدەيتێ
ئەگەر گوێ بگريت لەوەى كە ئەوان چى دەڵێن لە سەر بڕى ئەو ئەركەى پێيان دەدەيت، دەتوانيت بە پێى پێويست كەمتر يان زياتر ئەركيان بدەيتێ. دەكرێت كە بيانەوێت پێت بڵێن گەر ئەركى زياترى تريان هەبێت، بەم شێوەيەش دەتوانى هەنێ لەو ئەركانەى كە خوێنكاران لەماڵەوە دەبێت ئەنجامى بدەن، لە ناو پولداپێيان ئەنجام بدەيت. دەتوانى جۆرێك لە فێركردنى هەڵگەڕاوەى تێكەڵ بەكابێنيت كە هەندێك بابەت دەدات بە خوێنكاران تا لە دەرەوەى پۆل فێرى ببن و وە هەنێك بابەتى ديكە بۆ فێربوون لە پۆلدا.
٤. كێ سودمەند دەبێت لە فێركردنچ هەڵگەڕاوە؟
فێركردنى هەڵگەڕاوە زياتر ڕاستەوخۆ و ئاسانتر دەبێت بۆ تۆ وەكو مامۆستا، وە هەروەها پێويستە تۆش ئەوە بزانى كە تۆ تەنها كەس نيت كاريگەر دەبيت بەم جۆرە فێركردنە. خوێنكاران كاتى زياتريان دەبێت بۆ قسەكردن بە ئينگليزى كە ئەمەش بەكارهێنانى زمانەكەيان پێش دەخات و تواناى گفتوگۆيان بۆ باشترين ئاست بەرز دەكاتەوە.
دايكان و باوكان دەتوانن كە بەشداريان هەبێت لە پرۆسەى فێركردنى منداڵەكانياندا، ئەگەر تۆ منداڵانى تەمەن بچوك فێربكەى چونكە كاتێك كە خوێنكاران تەماشاى ڤيديۆ يان هەر شتێكى ديكە دەكەن لە دەرەوەى پۆل، دايكان و باوكانيش دەتوانن لەگەڵيان تەماشا بكەن و بزانن كە منداڵەكانيان فێرى چ دەبن.
٥. لەكوێدا فێركردن ڕودەدات؟
ئەمە بەشە خۆشەكەى فێركردنى هەڵگەڕاوەيە، خوێنكاران تێكەڵى بابەتەكانى فێركردن دەبن لە دەرەوەى پۆل. بەم شێوەيەش دەتوانيت كە كاتى پۆل بەكار بێنيت بۆ باشتركردن و پێشخستنى ئەو بابەتانەى كە خوێنكاران پێشتر لەدەرەوەى پۆل فێرى بوون. هەموو ئەو چالاكيانەى كە پێشتر كاتت نەبووە لە پۆلدا ئەنجاميان بدەيت لە گەڵ ئەم جۆە فێركردنەدا دەتوانيت هەموويان لە پۆلدا بكەيت.
خوێنكارەكانت چانسى فێربوونى بابەتەكانييان دەبێت لەقاوەخانەيەكەوە، كتێبخانەيەك وە يان هەر شوێنێكى ديكە لەڕێگەى مۆبايلەكانيانەوە كە ڕێگەيان دەدات ئينتەرنێت بەكاربهێنن. ئەمەش ڕێخۆشكەرە بۆ هێنانەكايەى ڕێگاى زۆر گونجاوى پەروەردە و فێركردن.
٦. بۆچى دەبێت كە فێركردنى هەڵگەڕاوە بەكاربێنيت؟
ئەم جۆرەى فێركردن زياتر بە سودە لە فێركردنى ئينگليزى وەكە زمانى دووەم هەم بۆ مامۆستايان و خوێنكارانيش. لەكاتێكدا ئامانجمان بريتى بێت لە ئەوەى كە خوێنكاران قسەبكەن ( خۆمان كەمتر قسەبكەين). گەر وا لە خوێنكاران بكەين كە لەدەرەوەى پۆل ئيش لەسەر بابەتى فێركارى بكەن ئەوا كاتى زياترمان دەبێت بۆ ئەنجامدانى چالاكى هەمە جۆر كە تێيدا خوێنكاران قسەلەگەڵ يەكدا دەكەن و گوێ لە يەك دەگرن.
سودێكى گەورەشە بۆ ئەو خوێنكارانەى كە لە جيهانى دواى مۆدێرندا دەژين، لە كاتێكدا زۆرينەى ئەركەكانى ماڵەوەيان لە رێگەى ڤيديۆ و ئينتەرنێت و هۆكارە پێشكەوتوەكانى فێركردنەوەيە هەر بۆيە لە پۆلدا دەتوانيت كەمتر چالاكى شێوازە كۆنەكان بەكابێنيت.
وە سەبارەت بەو مامۆستايانەى كە وا هەست دەكەن كاتى پێويست بۆ كردنى هەموو چالاكيەكان لە پۆلدا كەمترن ( من تەنها كەس نيم كە وا هەست دەكەم ، وايە؟) لە تێكەڵ بوونى خوێنكاران بە بابەتەكانى فێركردن لە دەرەوەى پۆل، كاتى پێويست بۆ ئەنجامدانى ئەو چالاكييانەى كە پێويستى بە قسەكردن و گوێگرتنە دەبەخشێت.
٧. چۆن فێركردنى هەڵگەڕاوە ڕێكبخەين يان دروست بكەين؟
گەر وێب سايتێك يان پەيجێكى ئينتەرنێتيت هەبێ، دەتوانى ئەو بابەتانەى كە خوێنكاران پێوستيانە، پۆست بكەيت، يان دەتوانيت كە بابەتەكان بخەيتە سەر فلاشێك و بيخيتە بەر دەست بۆ خوێنكاران لە ڕێگەى تاقيگەى كۆمپيوتەرى قوتابخانەكەوە، ئەمە زياتر گرنگە كاتێك كە خوێنكاران بەكارهێنانێكى سنوردارى ئينتەرنێتيان هەبێت لە ماڵەوە يان لەدەرەوەى قوتابخانە. دەبێت ڕەچاوى ئەوەش بكرێت كە دەكرێت هەنێك لە خوێنكارەكان بەكارهێنانێكى سنوردارى كۆمپيوتەرييان هەبێت، بۆيە زۆر باش دەبێت گەر بابەتەكان بە شێوەيەكى وا ئامادە بكرێن كە خوێنكاران بتوانن لە ڕێگەى مۆبايلەكانيان و ئامێرى ديكەوە تەماشاى بكەن. هەروەا پێشنيارى شوێنى ديكە جگە لەماڵەوە بكە، بۆ بەدەستێنانى بابەتەكان وەك تاقيگەى كۆمپيوتەرى قوتابخانە يان كتێبخانەيەكى گشتى، لەوانەيە بشتەوێ كە گۆگڵ ديكۆمێنت بەكار بهێنيت بۆ خستنە بەردەستى بابەتەكان بۆ خوێنكاران.
فێركردنى هەڵگەڕاوە دەكرێت وات لێبكات كە هەست بكەيت مێشكت هەڵگەڕاوەتەوە، بەڵام هانتان دەدەم كە بەكارى بهێنن.
بۆت دەردەكەوێت ئەو ئەركەى كە لە ڕێكخستنيدا تێيدەچێت، شايانى ئەو سودە زۆرە بێت كە خوێنكاران بەدەستى دەهێنن كاتێك لە دەرەوەى پۆل فێرى بابەتەكان دەبن و لە ناو پۆليش پراكتيزى دەكەن.
سەچاوەى بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: دابان فريق ميرزا
هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد
دهنگ: لانه سواره
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا