ده‌زانين ده‌كرێت قورس ده‌ربكه‌وێت كه ئه‌زمونى پۆله‌كه‌ت بهێنيته ئۆنلاين . خوێندكاره‌كانت ڕه‌نگه سنورێكى دياريكراويان هه‌بێت بۆ به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجيا له ماڵه‌وه. ڕه‌نگه هه‌رگيز وانه‌ت به ئۆنلاين نه‌وتبێته‌وه ياخود هيچ كۆرسێكى ئۆنلاينيشت وه‌رنه‌گرتبێت پێشتر. كاتى زۆريشت له‌به‌رده‌ست نى يه بۆ خۆ ئاماده‌كردن. به‌ڵام ده‌زانين كه پێويسته چه‌ندى كه‌له تواناتدايه كارێك بكه‌يت بۆ پێدانى هه‌لى به‌رده‌وامى فێربوون به خوێندكاره‌كانت . هه‌موومان پێکەوە بۆ ئەمە ئامادەین.
لێره‌دا سێ ڕێگا هه‌يه بۆ ده‌ستكردن به وانه‌وتنه‌وه به پۆله‌كه‌ت له دووره‌وه:
1. به‌دواى هه‌ڵبژارده‌كاندا بگه‌ڕێن، ئامێر و ئامڕازه‌كانت هه‌ڵبژێره و ژينگه‌ى پۆلێكى ئۆنلاين بنيات بنێ.
زۆربه‌ى ڕێگاكانى فێركردن كه به‌كاريان ده‌هێنيت بۆ خوێندكاره‌كانت هاوشێوه‌يه‌كى ئۆنلاينى هه‌يه كه يارمه‌تيت ده‌دات له په‌يوه‌نديدابيت له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كانت وئاستى فێربوون به‌رز ده‌كه‌نه‌وه .بۆ نمونه ئايا به‌شدارى به خوێندكاره‌كانت ده‌كه‌يت له پۆله‌كه‌تدا كه گفتوگۆ بكه‌ن به گروپى بچوك بۆ به‌ده‌ستهێنان و كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى؟
ئه‌وه‌شت له‌بيربێت، چه‌ند ڕێگه‌يه‌ك گه‌ڵاڵه بكه كه خوێندكاره‌كان ده‌توانن زانيارى پێ كۆبكه‌نه‌وه به‌جۆرێك كه گه‌يه‌نه‌ر بێت له‌گه‌ڵ فێربوونى ئۆنلاين. ئاساييه ئه‌گه‌ر له شێوازى گفتوگۆى كه‌سيشدا ده‌رنه‌كه‌وتبێت. كاتێك كه بيرت له ته‌واوى پێكهاته گرنگه‌كانى پۆله‌كه‌ت كرده‌وه بيربكه‌وه بزانه چ ئامڕازێك له‌وانه‌يه سودبه‌خش بێت.
يه‌كه‌م هه‌نگاوى گرنگ/ به‌شى كارگێڕى قوتابخانه‌كه‌ت ببينه وه دڵنيابه‌ره‌وه له ليستى ئه‌و ئامڕازه ئۆنلاينانه‌ى كه به‌رده‌ستن , ئه‌مانه‌ش كه‌مێك سه‌رچاوه‌ن بۆ ده‌ستپێكردن:
– ڤيديۆ كۆنفڕانس: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كانت بكه , تا ده‌توانيت نزيك به‌ره‌وه تا هه‌ست بكه‌ن ڕوو به ڕوو گفتوگۆ ده‌كه‌ن .
– سكرين كاستين: ڕێنمايى خوێندكاره‌كانت بكه له ڕێگه‌ى چۆنيه‌تى به‌كارهێنانى ئامێرى نوێوه به دروستكردنى ڤيديۆ له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ى خۆت.
– كتێبخانه‌ىPBS: ئه‌مه‌ش كتێبخانه‌يه‌كى ئۆنلاينى خۆڕاييه له سه‌رچاوه‌ى باوه‌ڕپێكراوى باش و هه‌مه‌ڕه‌نگ هه‌روه‌ها ڕێگه به مامۆستايان ده‌دات بۆ دروستكردنى وانه‌ى كاريگه‌ر و ناردنى بۆ خوێندكاران . ده‌شتوانرێت له‌گه‌ڵ پۆله‌كانى گوگڵ يه‌كبخرێت.
ئه‌م ليسته له به‌شى په‌روه‌رده‌ى گشتى شاره‌زايانه‌وه 35 سه‌رچاوه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ڕێگا به مامۆستايان ده‌دات به دروستكردن و ڕێكخستن و گه‌ياندنى ناوه‌ڕۆك به خوێندكاره‌كان , هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ پۆلى هه‌ڵگه‌ڕاوه دروست بووه . ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌م سه‌رچاوانه ده‌كرێت سودبه‌خش بن بۆ ته‌واوى فێربونى ئۆنلاين.
2. گفتوگۆ كليلى سه‌ركه‌وتنه:
پلانێك دابنێ و پێوه‌ى پابه‌ندبه. هه‌رچه‌نده خوێندنگه‌كه‌ت به‌رنامه‌ى فێربونى ئۆنلاين داده‌نێت دڵنيابه له‌وه‌ى به‌ڕوونى بيگه‌يه‌نيته خوێندكاره‌كانت و له‌گه‌ڵ هاوپيشه‌كانيشت قسه بكه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگايانه‌ى ده‌توانن هاوكارى يه‌كترى بكه‌ن . بۆ نموونه , ئه‌گه‌ر خوێندكارێك تۆ ده‌بينێت له ڕێگه‌ى ئۆنلاينه‌وه و دواتر ده‌چێته كلاسێكى تر‌ى ئۆنلاينه‌وه دڵنيابه له‌وه‌ى هيچ به‌ريه‌ككه‌وتنێك ڕوونه‌دات و هه‌نگاوى دواتريش به خوێندكاره‌كانت بڵێ.
خێزانه‌كان به‌شدارى پێبكه. ڕه‌نگه كۆنفڕانسى ڤيديۆيى هه‌فتانه‌ت هه‌بێت باوكان و دايكان ئاگاداربكه‌ره‌وه. ده‌شتوانيت له ڕێگه‌ى نامه و ئيمه‌يڵ و هه‌ر سيستمێكى ديكه‌ى ئاگاداركردنه‌وه په‌يامه‌كانتيان پێبگه‌يه‌نيت. دڵنيابه له‌وه‌ى كه خێزانه‌كان بزانن كه چى له خوێندكاره‌كانت چاوه‌ڕێ ده‌كه‌يت , ئه‌مه‌ش يارمه‌تى ده‌رت ده‌بێت له به‌رده‌ستبوونى خوێندكاره‌كانتدا.
ڕێگايه‌ك بدۆزه‌ره‌وه بۆ پێدان و وه‌رگرتنى فيدباك. ده‌بێت ڕێگه‌يه‌ك بدۆزيته‌وه تا فيدباكى خوێندكاره‌كانت و ڕێنماييه دوره‌كانت يه‌كبگرنه‌وه. ده‌توانيت فيچه‌رى كۆمێنت له گۆگڵ و يان فيدباكى زاره‌كى له ڤيديۆ كۆنفرانس به‌كاربهێنيت (بۆ نموونه , له گروپى بچوكدا). خوێندكاره‌كان له‌سه‌ر هێڵى په‌يوه‌ندى ده‌هێڵيته‌وه. چه‌ندين ڕێگه‌ى ديكه‌ش هه‌ن وه‌ك ليستى هه‌ڵسه‌نگاندنى خود يان له ڕێگه‌ى كويزى خودييه‌وه ده‌كرێت خوێندكاران فيدباك وه‌ربگرن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى فێربوونى ئۆنلاين ڕێگه‌يه‌كى تازه‌يه بۆ هه‌ركه‌سێك كه به‌شدارى ده‌كاتن، پرسياركردن له خوێندكاره‌كانت ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تى به‌ڕێوه‌چونى پڕۆسه‌كه ده‌كرێت يارمه‌تيت بدات و به‌رچاوڕوون بيت له جێبه‌جێكردنى پێداويستييه‌كانيان. ده‌توانيت هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌فتانه به‌كاربهێنيت (Google Forms) داوا له خوێندكاره‌كانت بكه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ر ئامڕازێكى نوێ بكه‌ين.
3. بابه‌تى كواليتى به‌رز و خۆڕايى بدۆزه‌ره‌وه له ئۆنلاين:
ئێستا كه پلانت هه‌يه پۆله‌كه‌ت بكه‌يته ئۆنلاين , كاتى ئه‌وه‌يه سه‌رچاوه‌ى ئۆنلاينى باش بدۆزيته‌وه كه يه‌كبگرێت له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكى پۆله‌كه‌ت. لێره‌دا چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كت بۆ پێشنيار ده‌كه‌ين وه‌ك ده‌ستپێك.
-كتێبخانه‌ى PBS: كتێبخانه‌ى ئۆنلاينى خۆڕاييه ,پڕ له سه‌رچاوه‌ى كواليتى باش و هه‌مه‌ڕه‌نگ . كۆنفرانسيش پێشكه‌ش ده‌كات كه يارمه‌تى په‌روه‌رده‌كاران ده‌دات به‌كاريان بهێنن.
–دێزمۆز: كۆكراوه‌ى چه‌ندين چالاكى و ئامڕازى بيركاريه .
– جيۆجێبرا: ئامڕازێكى ئۆنلاين بۆ گرافيك و جيۆميترى و3D و هتد.
– تۆڕى فێربوونى نيۆرك تايمز: سه‌رچاوه‌ى وانه‌وتنه‌وه به پشت به‌ستن به ناوه‌ڕۆكى ڕۆژنامه‌ى نيۆرك تايمز.
– نيوزێلا: كۆمه‌ڵه چيرۆكى هه‌واڵى هه‌مه‌ڕه‌نگه كه بۆ خوێندكاران گونجاوه . به شێوه‌ى بابه‌ت و شوێن و ئاست ڕێكخراوه.
– تێد ئێد: بنياتنه‌رى وانه بۆ هه‌ر ئه‌نيمه‌يشنێكى تێد ئێد وه‌ك تێد تۆك و ڤيديۆى يوتوب.
-خان ئه‌كاديمى: كۆرسى خۆڕايى ئۆنلاين بۆ خوێندكاران له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تى هه‌مه‌ڕه‌نگ.
– يوتيوب: بير له‌و ڤيديۆيانه بكه‌ره‌وه كه له ڕابردوودا به‌كارت هێناوه له پۆله‌كه‌تدا , له‌م كاتانه‌دا به‌دواى ڤيديۆى تردا بگه‌ڕێ , ده‌توانيت سه‌بسكرايبى بكه‌يت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ميشه ئاگادارى نوێترين ڤيديۆكان بيت.
ده‌زانين گۆڕينى پۆله‌كه‌ت به ئۆنلاين ده‌كرێت قورس بێت , شته‌كان ڕه‌نگه به‌ته‌واوى نه‌ڕۆن له يه‌كه‌م هه‌وڵدا , ئه‌وه‌ش زۆر ئاساييه , ئێمه هانت ده‌ده‌ين شتى تازه تاقيبكه‌يته‌وه . له په‌روه‌رده‌كارى تره‌وه فێربه خۆت نوێ بكه‌يته‌وه به سه‌رچاوه نوێيه‌كانى وانه وتنه‌وه .
سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه
ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجی
وەرگێر: خەبات رەفیق محمد
هەڵەچن: هەوار جلال حمە
دیزاینەری وێنە: فێرۆپیدیا