theinspiredclassroom.com

سێ هەنگاو بۆ باشترکردنی پرسیاری مامۆستا (گفتوگۆی ڕاستەقینە لەناو پۆلدا)

بەگوێرەی کتێبی ”فێرکردنی کاریگەری ناوپۆل”ی ڕۆبێرت مەرزانۆ، هەشتا لە سەدی فێرکردنی ناوپۆل بریتیە لە پرسیارکردن. ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێت، ئەگەر بمانەوێت کاریگەری وانەوتنەوەمان زیاتر بکەین، ئەوا بە دڵنیاییەوە پێویستە پرسیارەکانمان باشتر بکەین. دەربارەی ئەم بابەتە زۆر بیرم کردۆتەوە و دەمەوێت سێ کارتان پێبڵیم کە دەتوانین ئەنجامی بدەین بۆ باشترکردنی شێوازی پرسیارەکانمان. سەرەتا پێویستە وابکەین خوێندکارەکان قسەبکەن وەک لەوەی مامۆستا. دووەم، ئامادەکردنی پرسیارەکان کاتێک پلانی وانەکە دادەنێیت. سێیەم، یارمەتیدان لە پرسیارەکاندا.

هەنگاوی یەکەم

لە ڕاستیدا یەکەم هەنگاوی باشتربون(پێشکەوتن) بریتی نیە لە کارێک، بەڵکو گۆڕانێکە لە تێڕوانینمان دەربارەی بیرۆکەی وانەوتنەوە. پێویستە لە بیرکردنەوە بوەستین لەبەردەم خوێندکارەکاندا، دەتوانین گفتوگۆکەمان دەستپێبکەین بە سادەیی و بە پرسینی چەند پرسیارێکی وروژێنەر و کاریگەر. با ڕونی بکەمەوە، لەوانەیە هەندێک مامۆستا فریوبخۆن بە باوەڕکردن بەوەی ‘فێرکردن’ بریتی بێت لەوەی کاتێک خوێندکارەکانیان دەخەنە ناو گفتوگۆیەک بە پرسینی کۆمەڵێک پرسیار کە خوێندکارەکان بخاتە دۆخێکی بیرکردنەوەوە. لە ڕاستیدا ئەم جۆرە کارلێکردن و بەرکەوتنەی مامۆستا و خوێندکار گفتوگۆ نییە. خوێندکاران بەڵگە و بۆچونی خۆیان ناخەنەڕوو وە مامۆستایش درکی پێناکات. مامۆستا زۆر بە سادەیی چاوەڕێی ‘وەڵامی ورد و ڕاستە’ لە ڕێگەی پرسینی پرسیارە دیار و ئاشکراکان. گفتوگۆی راستەقینە کاتیک ڕودەدات کە کەسی پێشڕەو و ڕێنیشاندەر لە پۆلدا نەبێت. کاتێک قسەکردن و گوێگرتن هەبێت لە هەموو ئەوانەی بەشداری دەکەن لە مشتومڕ و مەزندەکردن و دۆزینەوە و سەلماندان و وەڵامی هزرى. لە هەمووی گرنگتر، لە گفتوگۆی ڕاستەقینەدا ئەنجام و بەرهەمی گفتوگۆکە نەزانراوە و لەڕێگەی مشتومڕەوە دەدۆزرێتەوە.

لەپاش تێگەیشتن لەم پێناسەیەی گفتوگۆی ڕاستەقینە، هەوڵدان بۆ پێشڕەوی کردن و کۆنترۆڵکردنی گفتوگۆی ناوپۆل بەفیڕۆدانی توانا و کاتە، بەتایبەتی لەبەرئەوەی ‘پێشڕەویکردن’ ئامانجی گەڕان و دۆزینەوەی گفتوگۆ دەکوژێت، وە هەروەها لەبەرئەوەی ژمارەی ئەو خوێندکارانەی دەتوانن بەشداری بکەن لە گفتوگۆیەکی بەکۆمەڵدا  سنوردارە بۆ چەند خوێندکارێک. پێم وابێت دەزانیت دەمەوێت چی بڵێـم: لە جیاتی بەڕێوەبردنی گفتوگۆ بۆچی خوێندکارەکانت فێری گفتوگۆ ناکەیت و دابەشیان ناکەیت بۆ گروپی چوار خوێندکاری و پێنج خوێندکاری کە تێیدا بتوانن گفتوگۆی بابەتەکە بکەن. ئەمە زۆر پڕ بەرهەم تر دەبێت وەک لەوەی ٣٠ خوێندکار یان زیاتر گوێبگرن لە گفتوگۆی نێوان مامۆستا و چەند خوێندکارێک.

هەنگاوی دووەم

هەنگاوی دووەم بریتیە لە ئامادەکردنی ئەو پرسیارانەی کە دەتەوێت بیانپرسیت وەک بەشێکی گرنگی وانەکە. ئەگەر پرسیارەکان پێشتر ئامادە نەکرێن ئەوا زۆربەی ئەو پرسیارانەی کە لە خوێندکارەکان دەپرسیت پرسیاری زانیاری و تێگەیشتن دەبێت بۆیە دروستکردنی پرسیاری ورد و قوڵ لەکاتی وانەوتنەوەدا کارێکی سەخت دەبێت. مەبەست لەم جۆرە پرسیارانە بۆ زانینی تێگەیشتنی خوێندکار و بەشداریکردنیەتی لە کایەی بیرکردنەوە، بەڵام ئەوەت لەیاد بێت کە سودی پرسیارە گشتگیرەکانی ناو پۆل سنوردارە. ئەگەر پرسیارەکان بە شێوازی پاوەرپۆینت بدەیت بە خوێندکارەکان و جارێکی دی خوێندکارەکان دابەشبکەیت بۆ گروپی چوار کەسی و پێنج کەسی ئەوا خوێندکارەکان دەتوانن لە هەمان کاتدا هەموویان وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە بە زارەکی.

بە دڵنیاییەوە خوێندکاران ناتوانن وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە و گفوگۆی شتێک بکەن کە هیچ نازانن دەربارەی. مامۆستای کارامە بابەت و چالاکی فێربون ئامادە دەکات کە دەبێتە هۆی پێدانی بەڵگە و ڕاستی و زانیاری لە پێشینە بۆ گفتوگۆکردنی بابەتەکە لەنێوان خوێندکارەکان خۆیاندا. پێوەرە گشتیەکانی وڵات بۆ بەشەکانی زمانی ئینگلیزی هانی مامۆستایان دەدەن بۆ یارمەتیدانی خوێندکار لە دیاریکردن و بەکارهێنانی بەڵگەو بۆچونەکانیان بۆ پشتگیری لە گفتوگۆکەیان بەمەش گفتوگۆکە بڕواپێکەردەبێت وەک لەوەی تەنها رونکردنەوەیەکی سادەی بەبەتەکە بێت.

هەنگاوی سێیەم

کۆتا ڕێگا بۆ باشتر بەکارهێنانی پرسیارەکانمان داڕشتنی پرسیارەکانە بەشێوەیەک کە یارمەتیدەربێت لە ئاستەنگیەکانی فێربوون لە ئاسانەوە بۆ سەخت. ڕێگایەکی کاریگەر بۆ ئەنجامدانی ئەمە دابەشکردنی پارچەکاغەزێكە بە شێوەیەک کە لە ستوونێکدا و لەسەر هەرهێڵێک چەمکێک لەخۆبگرێت لەگەڵ سێ ستوونی تری (زانیاری/تێگەیشتن، بەکارهێنان/شیکردنەوە، تێکهەڵكێشان/هەڵسەنگاندن) کە لە هەر ستوونێکدا چەند پرسیارێک دەنوسیت بۆ هەر چەمکێك. ئەگەر لەکاتی ئامادەکردنی وانەکەتدا ئەمە ئەنجامبدەیت ئەوا پرسیارت دەبێت بۆ فێربونی ئەو وشە بنەڕەتیانەی پەیوەندی بە چەمکەکانەوە هەیە، پرسیار کە یارمەتی خوێندکار دەدات بۆ گرێدانی زانیاریە نوێکانیان بەو زانیاریانەی پێشتر هەیانبووە. هەروەها پرسیار کە یارمەتی خوێندکار دەدات بۆ بەگرنگدانانی ئەم زانیاریانە ( کە بانکێکی پرسیاری لەخۆدەگرێت بۆ هەڵسەنگاندنی زانیاری خوێندکار).

شتێکی باش دەربارەی پرسیارە یارمەتیدەرەکان ئەوەیە کە ڕێگا بە جەختکردنەوە دەدات بەبێ ئەوەی ببێتە دوبارەبوەوە. هەرجارێک خوێندکارەکان دەبەیتە ئاستێکی جیاوازی پرسیارکردن لەسەر بابەتێک، خوێندکارەکان دەرفەتی ئەوەیان دەبێت کە بچنەوە سەر ئەوەی زانیویانە و بەکاریبهێنینەوە بەشێوازێکی تر. ئەمە یارمەتی خوێندکارەکان دەکات کە بیریان بکەوێتەوە و لەهەمان کاتیشدا بەشداری بکەن چونکە تۆ هەمان پرسیاریان ئاڕاستە ناکەیتەوە و هەرچەندە هەمان بابەتە بەڵام بەشێوازێکی نوێیە. دیسان، گرنگی پرسیارکردنی بەکۆمەڵی ناو پۆل سنوردارە، بۆیە گروپی بچوک و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لە ئاسانەوە بۆ سەخت ڕێگایەکی زۆر کاریگەرترە بۆ بەشداریکردنی هەموو خوێندکاران.

ئەگەر مامۆستایان کاتێکی زۆر بەسەرببەنن بەپرسیارکردن لە خوێندکاران، ئەوا ڕێگای ئاسان بۆ باشتر فێربونی خوێندکاران بریتیە لە باشترکردنی شێوازی پرسیارکردنمان. چ ڕێگایەکی باشت دۆزیوەتەوە بۆ بەشداریکردنی زیاتری خوێندکاران و پرسینی پرسیاری کاریگەرتر؟

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕ: بەرزان ئەحمەد حمەڕەشید

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

 ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Barzan Ahmed

بەرزان ئەحمەد هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی سلێمانی و لە ئێستاشدا خوێندکاری ماستەرە لە (فێرکردنی زمانی ئینگلیزی) لە زانکۆی 'علوم و تحقیقات- تهران'. خاوەنی ئەزمونی وانەوتنەوەیە لە خوێندنگای حکومی و پەیمانگای فێرکردنی زمان. بەرزان بڕوای وایە پەرورەردە خاڵی وەرچەرخانە و پەروەردەی باش تاکی چالاک و بەهێز بەرهەم دەهێنێت کە سەرەنجام ڕەنگدانەوەی بەرچاوی دەبێت لە پێشخستن و پێشکەوتنی کۆمەڵگا و ولات. بە بۆچونی بەرزان بۆ هەبوونی پەروەردەیەکی باش، لەسەر ئاستی گشتی، پێویستمان بە چآکسازی پەروەردەیی و دامەزراندنی سیستەمێکی پەروەردەیی بەهێز و سەردەمیانە هەیە، لەسەر ئاستی تاکیش پێویستمان بە مامۆستا و فێرکاری چالاک و زیندوو هەیە کە بەردەوام لە هەوڵی زیندوو هێشتنەوە و زیادکردن و کۆکردنەوەی زانست و زانیاری بوارەکەی خۆی بێت بۆ پێشکەشکردنی باشترین پەروەردە و فێرکردن. بۆیە با لە پەروەردەوە دەستپێبکەین و کارە گەورەکەمان پەروەردە بێت.

لێرەش بگەڕێ

دەستبکە بە قسەکردن: شەش یارى ناوازە بۆ ئەوەی خوێندکارەکانت بهێنیتە قسەکردن

زۆربەى مامۆستایانى ووتنەوەی زمانى ئینگلیزى کێشەى ئەوەیان هەیە کە قوتابییەکانیان ئاخێوەرى شەرمنن یان دوودڵن لە …

Share via
Send this to a friend