توێژینه‌وه‌كان پیشانیان داوه كه ڕه‌نگدانه‌وه به‌شێكی گرنگی فێربوونه. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه ئیمه پێویستمان به‌كات هه‌یه تاوه‌كو بیربكه‌ینه‌وه و قسه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایانه بكه‌ین كه پیایدا تێپه‌ڕبوين بۆ زانیاری نۆێ و چه‌مك و بیرۆكه‌كانى كه گرتومانه‌ته به‌ر. به‌داخه‌وه زۆرێك له مامۆستايان زۆرجار بيركردنه‌وه له ڕه‌نگدانه‌وه ى ڕێك و پێكى مه‌نهه‌جه‌كان دواده‌خه‌ن يان فه‌رامۆشى ده‌كه‌ن.
لێره‌دا یه‌ك هۆكار هه‌یه كه بۆچی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خوێندكار به بێ گومان شایه‌نی زیاتر گرنگی پێدانه: كاتێك خوێندكار ڕائه‌مێنێت له‌وه‌ی كه فێری بووه، خاوه‌ندارێتی ئه‌و زانیارییه نوێیه زیاد ده‌كات- له‌گه‌ڵ ئه‌م خاوه‌ندارییه‌ش جێبه‌جێكردن و به‌كارهێنانی ئه‌و كارامه‌یی و زانیارییه نوێيە زۆرتر ده‌بێت.
پێداچونه‌وه، تێڕامان، گفتوگۆ، ڕێزلێنان
هه‌روه‌ك ساڵ به‌ره‌و كۆتا ئه‌ڕوات پێم باشه چه‌ند ڕێگایه‌كی خۆشتان پێشكه‌ش بكه‌م تاخوێندكاره‌كانی ناوه‌ندیت زیاترسه‌رقاڵ بن به تێڕامانه‌وه. یه‌كه‌مین شوێن بۆ ده‌ست پێكردن پێداچوونه‌وه له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كانت له هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی كه فێربوون به درێژای ئه‌مساڵی خوێندن. جۆرێك له كۆكردنه‌وی به‌رنامه‌ی خوێندن بكه كه تیێیدا خوێندكاره‌كان و مامۆستاكه پێكه‌وه پیاچونه‌وه بكه‌ن له چالاكیه دیاره‌كان و پڕۆژه‌كان و ناوه‌ڕۆك له هه‌ر به‌شێكدا.
شتی بینراو به‌كاربێنه تا یارمه‌تی خوێندكاره‌كان بده‌یت له بیركه‌وتنه‌وه هه‌روه‌ك له‌وه‌ی له ساڵێكی خۆێندندا كۆیانكردۆته‌وه و فێری بوون، (بۆ نمونه وێنه‌ی پڕۆژه‌یه‌كیان پیشانبده یاخود وێنه‌ی نوسه‌رێك یان زانایه‌ك كه خۆێندوویانه یان كلیپێكی كورتی دۆكيومێنتاریان پیشانبده).
هێمایه‌ك یاخود هاش تاگێك دروست بكه
دوای پیاچونه‌وه‌ی هه‌ربه‌شێكی خوێندن، داوه له خوێندكاره‌كان بكه كه هێمایه‌ك بكێشن كه ئاماژه‌به‌و ئه‌زموونه‌یان ئه‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌دا. ته‌نانه‌ت ئه‌توانن هاش تاگێك دروست بكه‌ن كه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خاسیه‌تی هه‌ربه‌شێك بێت. دوای كه هێماكه‌یان دیزاین كرد، ئه‌توانن چه‌ند وشه‌یه‌كی كه‌م پێكبهێنن كه هێماكه‌یان وه‌سف بكات و ڕونی بكاته‌وه.
دوای ئه‌وه ئه‌توانن چالاكیه‌كی خۆش بكه‌ن كه من حه‌زه‌كه‌م ناوی بنێم هاوبه‌شی میوزیكی. كه گۆرانیه‌ك لێئه‌ده‌یت، خوێندكاره‌كان به ناو پۆله‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه. هه‌ر كه گۆرانیه‌كه‌ت ڕاگرت، خوێندكاره‌كان له شوێنی خۆیان ڕاده‌وه‌ستن له‌گه‌ڵ نزیكترین خوێندكار لێیانه‌وه، ئه‌وه‌ی دروستیان كردووه له‌گه‌ڵ یه‌كتر هاوبه‌شى پێئه‌كه‌ن.
به‌جێبه‌جێ كردنی به‌شكردنی میوزیكی، یه‌ك پۆل ئه‌و دابه‌شكردنه ده‌كه‌ن به‌مه‌ش خوێندكاره‌كان ئه‌توانن كۆمێنت له‌سه‌ر هێما و هاش تاگی هاوپۆله‌كه‌یان بده‌ن.
وه‌ك سوكرات به!
ئه‌ڵێی چی ده‌رباره‌ی سیمینارێكی سوكراتی ؟ئه‌گه‌رپێشتر ئه‌م ڕێگه‌یه‌ت به‌كار نه‌هێناوه ئه‌م ته‌كنیكی گفتوگۆیه ئه‌توانێت گفتوگۆیه‌ك و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی مانادار دروست بكات كه خوێندكار به‌ڕێوه‌ی ببات له سیمیناری سوكراتی. ئامانج یارمه‌تیدانی یه‌كتری خوێندكاره بۆ تێگه‌یشتنی قوڵی بیرۆكه‌و به‌هاو زانیاری و چه‌مكه‌كان. پرسیاره گرنگه‌كان یان پرسیاره ڕێنیشانده‌ره‌كان گفتوگۆكه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئه‌م پرسیاره ڕێنیشانده‌رانه‌ی خواره‌وه بهێنه پێش چاوت:
- هه‌ندێك له زۆر گرنگترین فێربوونی ئه‌م ساڵ چین؟
- هه‌ندێك له‌و ئه‌زموون و فێربوونه‌ی ئه‌م ساڵ كه لات په‌سه‌ندبووه كامانه‌ن؟
- چۆن ئه‌توانیت ئه‌وه‌ی ئه‌م ساڵ فێربووین له داهاتوو به‌كاریبهێنیت؟
لێره‌دا ته‌كنیكێكی گفتوگۆی جێگره‌وه هه‌یه بۆ سیمینار: خوێندكاره‌كان بكه به گروپی 5 یان 6 كه‌س. هه‌ر خوێندكارێك ژماره‌یه‌كی بۆ دانێ ئینجا قسه له‌سه‌ر پرسیارێك ده‌كه‌ن. دوای بانگی هه‌ر ژماره‌یه‌ك بكه، كه‌سێك ئه‌چێته گروپه‌كه‌ی ته‌نیشتی. ئه‌و خوێندكاره به ئه‌وانه‌ی گروپه‌كه‌ی تر ده‌ڵێت كه گروپی پێشتر باسی چیان كردووه. پاشان، پرسیارێك ده‌كه‌ن، ئه‌م گروپه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. پرۆسه‌كه به‌م شێوه‌یه دووباره ده‌بێته‌وه.
نامه‌یه‌ك دروست بكه بۆ خوێندكارێكی داهاتوو یان خۆت لە داهاتودا
به خوێندكاره‌كانت بڵێ كه نامه‌یه‌ك بنوسن بۆ خوێندكارێكی ساڵی داهاتووی ئه‌و پۆله.
ئه‌ته‌وێ چ ئامۆژگارییه‌كی بكه‌ی؟ده‌بێت چی بكات تا له‌م پۆله سه‌ركه‌وتووبێت؟ئه‌وه‌ی ئه‌یخوێنن چۆن یارمه‌تیان ده‌دات له پۆله‌كانی تر؟ئه‌ی له ژیانیاندا ؟ نامه‌كان بپارێزه لای خۆت پاشان بیانده به‌و خوێندكارانه‌ی له ماوه‌ی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می قوتابخانه له پایزدا دێن. خوێندكاره‌كان ئه‌م چالاكیه به‌جدی وه‌رده‌گرن چونكه بینه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ی تێدایه( ئێمه‌ش وه‌ك مامۆستای ناوه‌ندی ده‌زانین، پێدانی ئه‌ركێكی جدی نوسین له‌كۆتای ساڵی خوێندن كارێكی ئاسان نیه.)
دیوێكی تری ئه‌م چالاكیه: خوێندكاره‌كان نامه‌ك بۆ خۆیان ده‌نوسن بۆ داهاتوو.چه‌ند یاده‌وه‌ری و شتی گرنگ كه فێریبوون له‌و ئه‌زموونانه‌ی پۆله‌كه‌یان تۆمار ئه‌كه‌ن. ئه‌توانن هیواو و ترس و پێشبینیه‌كانیان بۆ ساڵی داهاتوو بنوسن. دواتر داوایان لێبكه كه مۆرێك بهێنن و تا بتوانیت ئیمه‌یڵه‌كانیان بۆبنێریت، پێش مۆركردنی زه‌رفی نامه‌كه، داوا له خوێندكاره‌كان بكه نوسراوی نامه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر و هه‌موو پۆله‌كه هاوبه‌ش پێبكه‌ن.
هه‌رڕێگه‌یه‌كی ڕه‌نگدانه‌وه هه‌ڵده‌بژێریت، دڵنیابه له‌وه‌ی شادی له‌گه‌ڵ بێت- وه‌ك ئاهه‌نگی فێربوون. ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه خواردن و میوزیك و چه‌پڵه‌یه‌كی قایم و هه‌ستان به چه‌پڵه‌ی گه‌رم بگرێته‌خۆ.
سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت: ئيره ببينه
سه‌رچاوه‌ی وێنه: ئيره ببينه
وه‌رگێڕ: كانی عبدالله
هه‌ڵه‌چن: دابان بەهمەن أحمد
ده‌نگ: لانه سواره
دیزاینه‌ری وێنه: فێرۆپيديا