سێ به‌رازه‌ بچكۆله‌كه

كه‌ره‌سته‌كان:

  •  سێ لوله‌ى كلێنسى ته‌والێت بۆ سێ به‌رازه‌ بچكۆله‌كه‌
  • يه‌ك لوله‌ى كلێنسى مه‌تبه‌خ بۆ گورگه‌ گه‌وره‌ و خراپه‌كه‌
  • بۆياخ يا ماجيك
  • چاو وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا دياره‌
  • جل بۆ به‌رازه‌ بچكۆله‌كان
  • كه‌تيره‌
  • كاغه‌ز و پێنووس
  • وه‌ره‌قه‌ى ساده‌ بۆ خانوى نوشتاوه‌

چۆنێتى دروست كردنى به‌رازه‌ بچكۆله‌كان و گورگه‌كه:

1-    داوا له‌ منداڵه‌كان بكه‌ يارمه‌تيت بده‌ن له‌ ڕه‌نگكردنى لوله‌كاندا. سێ دانه‌يان هاوشێوه‌ى به‌رازه‌كان ڕه‌نگ بكه‌ و 1 لوله‌ش ڕه‌نگى ڕه‌ش بكه‌ بۆ گورگه‌كه‌ .‌

2-    كاتێك لوله‌كان وشك بونه‌وه‌ ، مقه‌ست به‌كار بهێنه‌ بۆ بڕينى شێوه‌كان . مه‌به‌ستمان ‌بڕينى به‌شى سه‌ره‌وه‌يه‌ بۆ دروستكردنى گوێكان و بڕينى به‌شى خواره‌وه‌ بۆ دروستكردنى قاچه‌كان.  بۆ دروستكردنى لمۆز بۆ گورگه‌كه ‌ده‌بێت ناوه‌ڕاستى سه‌رى ببڕين و دواتر به‌كاغه‌ز ددانى بۆ دروست بكه‌ين وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا دياره‌.

3-    پاشان چاوه‌كان و لمۆزه‌كان و جله‌كان داده‌نێين بۆيان (ده‌توانيت خۆت وێنه‌يان بكێشيت). برژانگ و قژيشمان بۆ گورگه‌ گه‌وره‌و خراپه‌كه‌ دروست كرد J.

  ئێستا به‌رازه‌ بچكۆله‌كان و گورگه‌كه‌ ته‌واو بوو . پێويستمان به‌ خانوو هه‌يه‌ بۆيان!

 چۆنێتى دروستكردنى خانووى نوشتاوه‌

له‌ منداڵيدا زۆر حه‌زمان له‌ نوشتانه‌وه‌ى كاغه‌زه‌كان ‌بوو ‘ تا شتيان لێدروست بكه‌ين وه‌ك به‌له‌م و كۆلاره‌ و فرۆكه‌ و ….هتد . با ئێستا فێرى خانووى نوشتاوه‌ بين .

1-    پارچه‌ كاغه‌زێكى چوار گۆشه‌ بێنه‌ (لاكێشه‌ش ده‌بێت).

2-    له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ بينوشتێنه‌وه‌.

3-    لاكانى به‌ره‌و يه‌ك بنوشتێنه‌وه‌ دواتر بيكه‌ره‌وه‌.

4-     دوباره‌ لاكانى بۆ ناوه‌وه‌ بنوشتێنه‌وه‌ به‌ڵام تا ناوه‌ڕاستى كاغه‌زه‌كه‌ دڵنيابه‌ له‌وه‌ى هه‌ردوو لا به‌ جوانى ده‌نوشتێنيته‌وه‌ تا ناوه‌ ڕاست.

5-    ئێستا سه‌قفى خانووه‌كه‌ دروست ده‌كه‌ين به‌ كردنه‌وه‌ى قه‌راغه‌ نوشتاوه‌كه‌. په‌نجه‌ت بخه‌ سه‌ر قه‌راغى كاغه‌زه‌كه‌  بۆ ئه‌وه‌ى جوان بنوشتێته‌وه‌ به‌شێوه‌ى سێگۆشه‌ .

6-    به‌ ڕێكى بۆ خواره‌وه‌ بينوشتێنه‌وه‌ تا جوان ده‌رچێت. ده‌بێت له‌ كۆتايدا سه‌قفێكى هاوشێوه‌ى ئه‌م وێنه‌يه‌ت بۆ دروست بێت.

7-    بۆ لاكه‌ى تريش هه‌مان كار دوباره‌ بكه‌وه‌.

8-    دڵنيابه‌ له‌وه‌ى نوشتانه‌وه‌كانت ڕێك و وه‌ستاون . گه‌ر خوارو خێچ بوو تكايه‌ نوشتاوه‌كان باش بكه‌.

خانووه‌ نوشتاوه‌كه‌ ڕه‌نگ بكه‌ تا  ئاماده‌بێت بۆ به‌رازه‌ بچكۆله‌كان.

سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه 

سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه 

وەرگێڕ: خه‌بات ره‌فيق محمد

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Khabat Rafiq

خه‌بات ره‌فيق محمد، مامۆستاى زمانى ئينگليزى و هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆس له‌ زمان و ئه‌ده‌بى ئينگليزيدا، هه‌روه‌ها خاوه‌نى بڕوانامه‌ى TEFL ى به‌ريتانى بۆ وتنه‌وه‌ى زمانى ئينگليزى. مامۆستا خه‌بات به‌شدارى ده‌يان خولى ڕاهێنان و گه‌شه‌سه‌ندن و شياندنى مامۆستايانى كردووه‌ ده‌يان بڕوانامه‌ و سوپاسنامه‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌. له‌ ئێستادا له‌ پاڵ پيشه‌ى مامۆستايى دا وه‌رگێڕو هه‌ڵه‌چنه‌ له‌ فێرۆپيديا. مامۆستا خه‌بات باوه‌ڕى ته‌واوى به‌ گيانى هاوكارى و كاركردن به‌كۆمه‌ڵه‌. له‌ كۆتايدا ئه‌و ده‌ڵێت: تۆ دوو ده‌ستت هه‌يه‌ يه‌كه‌م بۆخۆت، دووه‌م بۆ يارمه‌تيدانى خه‌ڵكى.

لێرەش بگەڕێ

چۆن قوتابییە سەرەتاییەکانمان فێری سەلامەتی ئینتەرنێت بکەین

وانەیەکی داڕیژراو کە یارمەتی قوتابیەکان و منداڵانی باخچەی ساوایان بدات بۆئەوەی فێرببن کەچۆن سەلامەتبن لەسەر هێڵی ئینتەرنێت.

Share via
Send this to a friend