ستراتیژەکانی فێرکردنی سەدەی ٢١ لە سەنگافور

ئەم زنجیرەیە دەڕوانێتە بەدەستهێنانە بەرزەکانی سیستەمی پەروەردە و قوتابخانە نمونەییەکانی جیهان بۆ ئەوەی ببینین چ شتێک بۆتە هۆی سەرکەوتنیان. لەڕێی گەشەپێدانی ڕابەرایەتی بەهێزی قوتابخانە و ڕاسپاردن بۆ بەردەوامی بەرەوپێش چوونی پڕۆفیشناڵی و گەڕان بەدوای نمونەی تازەکەرەوە ، وەک چاندنی تەکنەلۆژیا لە قوتابخانەکانی داهاتودا، سەنگافورە بوە بە یەکێک لە وڵاتە پلە یەکەکان لە بەدەست هێنانی نمرەی تاقی کردنەوەی  پڕۆگرامی یارمەتیدانی نێودەوڵەتی فێرخواز). بەوردی بزانە کە چۆن ئەمەیان ئەنجامدا، ئایا هەمان ئەزموون دەتوانرێ جێبەجێ (PISA) بکرێت.

سەرچاوەی ڤیدیۆ: ئيره ببينه


ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕان : ئاڵا فرج

ئامادەکاری ڤیدیۆ: دادوەر خالید

دەربارەى Ala Faraj

ئاڵا فرج حسین دەرچوی بەشی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتییە لە زانکۆی سلێمانی. پیشەی مامۆستایە. ئەو هەم زمانی ئینگلیزی و هەم پیشەکەی زۆر خۆشدەوێت، چونکە باوەڕی وایە بناغەی کۆمەڵگایەکی تەندروست بەندە لەسەر پەروەردەیەکی تەندروست. ئامانجی ئاڵا گەیاندنی خزمەتە بە کۆمەڵگاکەی بەگشتی و چینی مامۆستا بەتایبەتی لە بواری پەروەردەدا، وە دڵنیاشە کە لەگەڵ گروپی فێرۆپیدیادا زووتر بەو ئامانجەی دەگات.

لێرەش بگەڕێ

بۆچی خوێندکاران شتیان بیردەچێتەوە، و تۆ دەتوانیت چیبکەیت؟

بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ، لە ماوەی کاتژمێرێکدا، خوێندکارەکانت لە نیوە زیاتری ئەوەی فێری بوون بیریان دەچێتەوە. لە ماوەی ڕۆژێکدا تەنها سێ چارەکیان لەبیردەمێنێت و دوای ٤ڕۆژ، کەمتر لە ڕێژەی لە سەدا ٢٥یان لەبیردەمێنێت. کەواتە مامۆستایان دەتوانن چی بکەن بۆ ئەوەی زانیاری لە مێشکی خوێندکارەکانیاندا بهێڵنەوە؟ باشترین ستراتیژەکان لە پسپۆڕەکانەوە بەدەستبهێنە. مامۆستایەک تاگ بکە بۆ ئەوەی سودمەندبێت.

Share via