زۆر بەکارهێنانی هەڵسەنگاندنی بە گروپ بۆ فێربوون

هەرکاتێک هەڵسەنگاندنی بەگروپ یان تیم ڕادەگەیەنیت ئەوا وەڵامە ڕوونەکە ئاخ و ناڕەزایی دەبێت لەلایەن خوێندکاران و باوانەوە تەنانەت ئەو دایک و باوکانەشی کە مامۆستان. هەڵسەنگاندنی تاک لە ئەرکی بە کۆمەڵدا بوونی نیە. هەڵسەنگاندنی بە گروپ زۆر بەسودە بۆ بەڕێوبردنی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران و کارەکانیان. باشتر کاتەکە بەکاردەهێنرێت لە کاتی کۆکردنەوەی زانیاری و هەڵسەنگاندنی ٨ تیم کە هەریەکەیان ٤ خوێندکار بێت لە چاو هەڵسەنگاندنی ٣٢ خوێندکاردا. ڕاستە؟

کێشەکە لەوەدایە ئەرکی بەکۆمەڵ کێشە دروستدەکات بەزانینی ئەوەی کە هەریەک لە خوێندکارەکان تێدەگەن یان تێناگەن. گلەییەکی باو هەیە بەوەی کە کەمێک لە خوێندکارەکان ئەرکەکەیان دەکەن لەکاتێکدا ئەوانەی کە ئەرکەکە ئەنجام نادەن بەڵام لەهەمان کاتیشدا دەرەجەی هەڵسەنگاندنەکە وەردەگرن. هەروەها باوانیش نایانەوێت نمرەی منداڵەکانیان کەم ببێتەوە بەهۆی خوێندکارەکانی ترەوە کە ئەرکەکەیان بەباشی ئەنجام نەداوە و لە ئاستی خوارترن. لەهەموو ئەم کێشانەدا، کۆکردنەوەی زانیاری بە گروپ خاڵییە لەو ڕاستییەی کە هەریەک لە خوێندکارەکان دەیزانن و وە نایزانن وەک تاکەکەس.

بۆ نموونە، بیر لە پرەزنتەیشنێک بکەرەوە لە کۆتایی یونتێکدا. ئەگەر ٤ خوێندکار تیمێک دروستبکەن بۆ پرەزنتەیشنێکی ١٠ دەقەيی ئەوا هەریەکەیان ٢ دەقەیان دەبێت بۆ قسەکردن و پیشاندانی تێگەیشتنیان سەبارەت بە ناوەڕۆک وچەمکە گرنگەکانی یونتەکە. پێدانی کاتی تەواو و دیاریکراو بۆ هەر بەشێکی پرەزنتەیشنێک وا لە خوێندکارەکان دەکات کە تێگەیشتنی خۆیان سەبارەت بە ناوەڕۆکی بابەتەکە دەرببڕن لەسەرئەساسی تێگەیشتنێکی باش بەڵام ئەگەر کاتی دیاریکراویان نەدرێتێ ئەوا ناتوانن تێگەیشتنی خۆیان دەرببڕن سەبارەت بە بابەتی وانەکە بەشێوەیەکی باش. لەم نمونەیەدا، پێدانی کاتی دیاریکراو زۆر یارمەتیدەردەبێت لە پێداچوونەوە لە پیشاندانی کۆلێژ و شارەزایی خۆئامادەکردن لە گفتوگۆکردن و یارمەتیدانی یەکتری.

هەموو ئەو هەڵە تێگەیشتنانە لابەرە سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی بە گروپ، لە ئەرکی بەکۆمەڵدا بیر لەم ڕێگە چارەیانەی خوارەوە بکەرەوە لە کاتێکدا چاودێری تێگەیشتنی هەریەک لە خوێندکارەکانت دەکەیت.

سەرنجی ئەم یاسایە بدە

یاسای ١ هەموو هەڵسەنگاندنە ئەکادمییەکان تاکەکەسین. یاسای ٢ بۆ یاسای ١ دەگەڕێتەوە

شوێن ئەم وتەیە بکەوە. دەرئەنجامەکەی ڕوون دەبێت بەوەی کە چۆن هەریەک لە خوێندکارەکان بەرەوپێشەوە دەچن. هەر زانیارییەک بۆ بەڕێوبردن و تۆمارکردنی نمرەکانی خوێندکار دەبێت تاکەکەسی بێت، کەئەمەش دەبێتە هۆی کەمتر چانسی زانیاری ناڕون و بەهەڵە دیاریکردنی بەرەوپێشچوونی خوێندکار. تاقیکردنەوەی جۆراوجۆر بەکاربهێنە، ئیملا، تۆمارکردن، چاوپێکەوتن. لایەنێکی باشی ئەم یاسایە بریتیە لەوەی باوان و خوێندکاران زیاتر هەست بە ئاسوودەی دەکەن لە کاتی ئەرکەکانیاندا لەبەرئەوەی ئەو هەستەیان بۆ دروست دەبێت کە لەژێرجاودێریدان. پێش هەر پرەزنتەیشنێکی بەگرووپ دەتوانن هەریەک لە خوێندکارەکان ڕاپۆرتێک بنوسن دەربارەی بابەتەکە کە دوای ئەم ڕاپۆرتانانە هەڵدەسەنگێدرێت لە پێداچوونەوە و تۆمارکردن. گروپەکە دەتوانێت دوای ئەم وەرەقانە کۆبکاتەوەو بەکاریبهێنێت لە دروستکردنی پرەزنتەیشن. یاخود ئیمتحانیان پێبکە لەدوای هەر پرەزنتەیشنێکی بە گرووپ. لەم حاڵەتەدا، پرەزنتەیشنەکە دەبێتە ئەزمونێکی پێداچوونەوە پێش تاقیکردنەوە.

بڵاوکردنەوە و بەکارهێنانی ئیمتحان و تاقیکردنەوەی بەردەوام و ڕێک و پێک.

یەکێک لە باشییەکانی ئەرکی بەکۆمەڵ بریتیە لەو پشتگیریە هاوبەشەی کە هەریەکەیان پێیان دەگات کاتێک ئەرکێکی ئاڵۆز چارەسەردەکەن و تێگەیشتن لەسەری بنیاد دەنێن. لەناو ریزبەندی یونتەکاندا، ئەم ئیمتیحان و تاقیکردنەوە بەردەوامانە ھەلی ھەڵسەنگاندن و بنیادنانی کەسێتی دەڕەخسێنێت لە شوێنکەوتنی گەشەسەندنی ھەریەک لە خوێندکاران. دەرئەنجامەکەشی بەکاردەهێنرێت بۆ یارمەتیدانی ئەو خوێندکارانەی کە لە دواوەن وە بانگێشتی ئەوانەش دەکات کە پێویستیان بە ئەرکی گونجا و جۆراوجۆر هەیە. بەهۆی ئەم ڕێگەیەوە دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە هیچ خوێندکارێک لە دواوە نەبێت بۆ زیاتر لە رۆژێک وە هەرروەها هیچ خوێندکارێکی پێشکەوتوو لە ئاستەکەی خۆیدا نەمێنێتەوە بەهۆی کەمی ڕێنمایپێدان. بەشەکانی وانە سەرەکییەکان وردبکەرەوە لەسەر بنچینەی چ بیرۆکە و چەمکێک پێویستە بە خوێندکاران تێبگەیەنرێت لە ئاست و کاتی دیاریکراوی خۆیاندا. ئەو هەڵسەنگاندنانە بەکاربهێنە کە پشتگیری هەریەک لە بەشەکان دەکات وەکو:

کارتی چوونەدەرەوە (Exit Cards): خوێندکارەکان  پێش چوونەدەرەوەیان جوابی چەند پرسیارێک دەدەنەوە لەسەر وەرەقەیەک پاشان دەیدەنە مامۆستاکەیان. ئەم وەرەقەیە یارمەتیدەر دەبێت لە زانیاری ھەڵسەنگاندن، تێگەیشتن، ئاگاداربوون لە پرسیارەکانی خوێندکاران وە ھەروەھا فیدباکی وانەوتنەوەی مامۆستاکە.

 تۆمارکردنی بیرکردنەوەکانیان((Reflection Journals: پەڕاوێک یان وەرەقەیەکە کە خوێندکارەکان بۆ تۆمارکردنی بیرکردنەوەکانیان بەکاریدەھێنن، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە گەشەسەندن و ھەڵسەنگاندنی تاک بەوەی کە دەیزانێت و نازانێت.

ڕیزبەندیکردنی بیرکردنەوەکان (Checklist Reflections) : ئەم ڕێگەیە بۆ مامۆستاو خوێندکاریش بەکاردێت، کە یارمەتیدەر دەبێت لە ڕێکخستنی پلانەکانیان کە بتوانن کارەکانیان بە ئاسانی ئەنجام بدەن.

ئیملای بێ دەرەجە(Non-graded Quizzes) : دەتوانیت هەڵسەنگاندنی خوێندکارەکانت بکەیت بزانیت کە تێگەیشتوون یان نا بە ئیملایەک کە دەرەجەی لەسەر نەبێت.

وایان لێبکە کە لە کاتی ئەرکەکە یارمەتی یەکتربدەن نەک تەنها گروپ بن.

هەندێجار بابەتێک هەیە کە پێویستە تیمەکە پێکەوە دیزاینی بکەن و پێشکەشی بکەن، بەڵام ئەگەر هەریەکە و بەشەکەی خۆی بکات ئەوا تەنها شارەزای لەو بەشەیە دەبێت کە کردوویەتی. لە ئەرکێکی پێکەوەیدا، هەریەک لە خوێندکارەکان گەشە بە نوسینی بابەتەکانیان دەدەن کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی تاک. ئیشی تیمەکە بریتیە لە وەرگرتنی شتێک لە ئیشی هەریەک لە خوێندکارەکان کاتێک کە دواین بابەت دروست دەکەن بۆ ئامادەبووان. یەکێکی تر لە سودەکانی بریتییە لەوەی کە کاتێک خوێندکارەکان کار لەسەر بیرۆکەی بابەتەکە دەکەن دەتوانن گفتوگۆیەکی بە کۆمەڵ ئەنجام بدەن دەربارەی پڕۆسە و ناوەڕۆکی بابەتەکە. وە کاتێک خوێندکارەکان بیرکردنەوەکانیان دروستدەکەن لەسەر ئەساسی تیگەیشتن ئەوا ڕاوبۆچونە بێهاوتاکانیان تۆماردەکەن لەسەر ئەرکەکە تەنانەت ئەگەر هەندێ لە خوێندکارەکان هەمان بیرۆکەیان هەبێت. ڕێگا یارمەتیدەرەکان بریتین لە:

ڕێکخستنی هێڵکاری

نەخشەی بیرکردنەوەکان

وتووێژی پیداچوونەوە و فیدباک بە تیم

تاقیکردنەوەی بەردەوام لەسەر بنچینەی گفتوگۆی بە کۆمەڵ

ئەرکی بە کۆمەڵ گرنگی خۆی هەیە

زۆر لە قوتابخانەکان ھەوڵدەدەن و تیشک دەخەنە سەر ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ زانکۆ یاخود دەستکەوتنی ھەلی کار لەدوای دەرچوونیان. ئیش کردنی بە گروپ بەشێکی بنچینەییە لە گەشەسەندنی خوێندکاران لە دەستکەوتنی چەند شارەزاییەکی گشتی دەربارەی ئەرکی بە کۆمەڵ وەکو ھاوکاریکردن، گفتوگۆکردن، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە،   توانای داھێنەرانە و خۆ بەڕێوەبردن. بەڵام ھێشتا ناوەڕۆکی مەنھەجەکە باڵادەستە لە ڕێنماییکردن. سودەکانی ئەرکی بە کۆمەڵ و مەنھەجەکە پێکەوە دەتوانن ھەڵسەنگاندنێکی ئەکادیمی کە تاک لەسەری بەندە دابین بکەن. بەپێچەوانەوە سودی نیە. ئەو خەمبارییە و سەرلێکتێچونەی خوێندکاران بگۆڕە بۆ ئەرکێکی قورس بەزانینی ئەو شوێنە راستییەی کە هەریەک لە خوێندکاران تیایدان لە شارەزایی و چەمکەکاندا، لە کاتێکدا بەکارهێنانی ئەم ئەزموونە باوەڕپێکراوانە ئامادەیان دەکات بۆ داهاتوو.

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

وەرگێر: ئەژین کەمال

هەڵەچن:  دابان بەهمەن أحمد

 ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

 

دەربارەى Azhin K. Azziz

ئەژین دەرچووی زانکۆی سلێمانییە و هەڵگری بڕوانامەی بە کالۆریۆسە لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزیدا، هەروەها هەڵگری بڕوانامەی TEFL بەریتانیە بۆ وتنەوەی زمانی ئینگلیزی. ئەو وەک مامۆستا کارەکەی خۆش دەوێت و بڕوای وایە ئێستا کاتی گۆڕینی سیستەمی پەروەردەییە بەرەو ڕێگارە نوێیەکان کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ فێربوون. لە باخچە و کۆرسی هاوینەی مناڵان لە IDEL کاریکردووە و بڕوای وایە هەموومان تەواوکەری یەکترین بۆیە پێویستە یارمەتی یەکتر بدەین بۆ بەرەوپێشچوون و پەروەردەکردنی نەوەیەکی تەندروست.

لێرەش بگەڕێ

هەڵسەنگاندنی ئینگلیزی بۆ فێرخوازەکان

پێش ئەوەی دەست پێ بکەم، با پێکەوە هەندێ وێژەی هونەری ڕاستەوخۆ بزانین. من باسی تاقیکردنەوە …

Share via
Send this to a friend