دەست پێكردن بە فێربوونى زمان لەسەر بنەماى يارى

http://www.emmersivetech.com/uploads/learingImages/Gamification--Game-Based-eLearning-overview.jpg

فێربوون لەسەر بنەماى يارى كردن، ڕووبەرێكى پەروەردەييە كە سەرنجێكى زۆرى لەسەره‌ له‌م دواييه‌دا. ئاسانە كە بابه‌تێك بدۆزيتەوە يان بچيتە ناو ويب سايتەكان كە تەرخان كراون بۆ هێزى يارييەكان. بۆ به‌شداريپێكردنى فێرخوازان وە پێدانى هۆيەكى گواستنەوە بۆ فێربوونيان. هەرچەندە وا ديارە هەندێك لەم بابه‌تانە زياتر گرنگى بە بيركارى و زانست و هونەرەكانى زمان دەدەن.

بەڵام چى لەبارەى فێربوونى زمان؟ ياريەكانى فێربوون چۆن دەتوانێت يارمەتى فێرخوازانى زمانى ئينگليزى بدات بۆ گەشەدان بە كارامەيەكانى تێگەيشتن و دەربڕين؟

بەكورتى، وەڵامەكەى زۆر نزيكە لەوەى سەرەوە: دەتوانێت فێرخوازانى زمانى ئينگليزى سەرقاڵ بكات و هه‌روه‌ها ئيلهاميان پێ ببەخشێت  و ببێته‌ ناوەڕۆكێك بۆ دەربڕين. چەندين ساڵم بەسەر بردووە بە ئيش كردن لەگەڵ فێرخوازانى زمان لە چەندين وڵاتى جياواز،  ئەوان زۆر بە پەرۆشن بۆ قسەكردن دەربارەى حەزە تايبەتيەكانى خۆيان، بەتايبەتى كە باسەكە يێتەسەر ياريە ڤيديۆييەكان.

تاكە پرسيار كە هەندێك جار دەپرسيت ئەوەيە كە: مامۆستايان چۆن دەتوانن دەستپێبكەن بە ياريە فێركاريەكان لە پۆلەكانى زمان فێركردن، بە تايبەتى كە تۆزێك شاره‌زاييان هەبێت لەسەرى؟

1. دەست بكە بە گفتوگۆ: – مەبەست لە ياريە فێركاريەكان سەرقاڵ كردنى فێرخوازانە.

كەواتە يەكەم هەنگاو ئەوەيە كە بزانيت ئايا فێرخوازان حەزيان لەو بيرۆكەيەيە، لە پاشان خاڵێكى بچووك هەيە بۆ پاڵ پێوەنانى ياريە فێركاريەكان و پۆلەكان بەيەكەوە كە سادەن و زۆر ئەم ياريانە ناكه‌ن! (بوونى ئەم جۆرە پۆلانە دەگمەنە، بەڵام هەر بوونى هەيە). پرسيار لە خوێندكارەكانت بكە كە حەزيان لە چ جۆرە يارييەكە وە چ جۆرە ئامێرێك هەڵدەبژێن بۆ يارى كردن. فێربە لە بارەى خولياكانى يارى كردنيانەوە ، بزانە چۆن هاوسەنگى ڕادەگرن لەبەينى كاتەكانى ياريكردنيان و چالاكيەكانى خوێندنگەيان. بيرو ڕاكانتان بگۆڕنەوە دەربارەى ئەوەى چەندێك ياريكردن زۆرە. بايەخيان پێ بدەو ئەم زانياريانە بەكاربهێنە بۆ ئەوەى يارمەتيت بدات بۆ هێنانى ياريەكان بۆ ناو پۆل. دڵنيابەرەوە لەوەى كە گفتوگۆيەكى باشت هەيە لەگەڵ خوێندكارەكان. هەر كەسێكى تر كە حەزى لە ياريە فێركاريەكان بێت زياتر خۆشحاڵ دەبێت بە پێدانى يارمەتى بە بيرۆكە و ئامۆژگاريەكانى. با كەسە بەرپرسەكان لە بيرنەكەين. با بەڕيۆەبەرى خوێندگاكەت لەگەڵ دايك وباوكان ئاگاداربن لەبارەى پلانەكەت بۆ ياريە فێركاريەكان بۆى هيچ كێشەيەك دروست نەبێت وبە هەڵە تێنەگەن(وەكو جياوازى نێوان”يارى كردن” وە”فێربوون”).

2. هێزى هەڵبژاردن

يەكجار دەستت كرد بە گفتوگۆكردن لەگەڵ فێرخوازەكانى زمانى ئينگليزيت. با بەردەوام بێت چونكە گرنگە. بەشداريان پێ بكە بۆ هەڵبژاردنى چ ياريەك يان بەرنامەيەك لەناو پۆلدا. ئەمەوايان لێ دەكات كە زياتر سوودمەندبن لە پرۆسەكەدا. ئەمە دوو ڕێگايە كە من كردوومە:

ليستێك دروست بكە بۆ قسەكردن لەسەر ئه‌و يارييانه‌ى كە فيرخوازەكانت يارى پێ دەكەن و داوايان لێ بكە كە ديارى بكەن كاميان ئەركى فێربوونى هەيە لە ناو پۆلدا. يەكەم جار چەن بنەمايەكيان بيربخەرەوە:

  • ياريەكە نابێت بە هيچ شێوەيەك نەشياوبێت بۆ تەمەنى فێرخوازەكان.
  • دەبێت يان خۆڕايى بێت( بێ بەرامبەر) يان هەرزان بێت.
  • دەبێت ئيش بكات لەسەر ئەو ئامێرانەى كەهەن لەناو پۆلدا(ئامێرى خوێندنگاكە خۆى يان ئەو ئامێرانەى كە فێرخوازخۆى دەيهێنێت).

لەلايەكى ترەوە دەبێت خۆت چەند ياريەكى گونجاو هەڵبژێريت وە بيروڕاكانى خۆت پيشانى فێرخوازەكانت بدە. لە پاشان ئەوان خۆيان كەمێك كات بەسەردەبەن بۆ لێكۆلێنەوە لە ناونيشانى ياريەكان پێش ئەوەى دانەيەكيان هەڵبژێرن و پەسەندى بكەن.

3. ياساكان دابنێ

هەميشە يه‌ك ئه‌گه‌رمەترسيدارە لەگەڵ ياريە فێركاريەكان كەچاوەڕێ بيت فێرخوازەكان سەرسوڕماوبن بۆ مانەوە لە ئيشەكە و بەجدى بيگرن. بەڕێوەبردنى پۆل گرنگترين شتە لەم حاڵەتەدا، هەبوونى هەندێك ياساى ڕوون يارمەتى دەرە.

يەكەم جار و لە پێشەوە بيرخستنەوەيە كە ئێمە لە ناو پۆلداين. وە ئێمە لێرەين بۆ ئەوەى فێربين. ئەگەر كەسێك بيەوێت تەنها يارى بكات. دەتوانن ئەوە بكەن لە ماڵەوە. كۆمەڵە ئەركێك بوونيان دەبێت وەكو هەموو وانەكانى تر له‌ ڕۆژانى ئاسايى خوێندنگادا، هه‌موو ياساكان هێشتا جێ بەجێ دەكرێن. بە دڵنياييەوە ئەمانە هەمووى بە زەردەخەنەيەكەوە دەوترێ!

4. هەموو بەشەكەى پلانەكە

دە ساڵ پێش ئيستا، كەم كەس ڤيديۆى ئۆنلاينيان بەكاردەهێنا لە ناو پۆلدا. ئێستا كە لە گابۆن ئيش دەكەم هێشتا خەڵك زۆر بەكارى ناهێنێت. بەڵام ئێمە يەكسەر يارى دەكەين وچاوڕێين فێربوون ڕووبدات؟ بەدڵنياييەوە نەخێر!

  ئێمە ڤيديۆكە دەكەين بەبابەتيك لە پلانى وانەكەمان.

        بيردەكەينەوە چۆن دەبەسترێتەوە بەبابەتى پێشوومان وە پەيڕەوكردنى ئامانجەكانمان. ئێمە چالاكى پێش بيركردنەوەمان،  لەكاتى بيركردنەوە و پاش بيركردنەوه‌مان هه‌يه‌ بۆ ئەوەى فێرخوازەكانى زمانى ئينگليزى سەرنجى بخەنەسەر و مەبەستى زمانەكە بەرهەم بهێنن.

هەمان شت بۆ ياريەكان، لە ئێستادا خوێندكارەكانى زمانى ئينگليزى من ناونيشانێكيان پێدراوە دەربارەى جيهانى سروستى و ژينگەى جياواز. ئەمە كاتێكى باش بوو بۆ بەكار هێنانى(Minecraft ) وە دۆزينەوەى جياوازى لە ژينگەكانى ياريدا و بەراوردكردنيان لەگەڵ جيهانى ڕاستەقينە كە ئێمەش كردوومانە. گروپێكى تر لە خوێندكارى پۆلى چوار خەريكى فێربوون بوون دەربارەى فرمان و دروست كردنى ڕێبەرەكانى( how-to) ئەمە واى لێكردين كەبەرنامەيەك بەكاربهێنين بە ناوى(Can you escape? ) كە تيايدا ياريكەر پێويستە مەتەڵەكە هەڵبهێنێت بۆ كردنەوەى دەرگايەكى ترو هەڵهاتن بۆ ژوورێكى تر. ئەمە ڕێگايەكى باش بوو بۆ ئەوان كەلە كۆتايدا ڕێبەرى ياريكردنى خۆيان دروست بكەن.

لەكوێ دەتوانين بيرۆكە بدۆزينەوه‌؟

ئەمە دووەم پرسيارە كە هەندێك جار دەپرسم، ئەمە چوار سەرچاوەيە كە پێشنيارى دەكەم بۆ ياريە فێركاريەكان كە سەرنج دەخاتە سەر فێربوونى زمان:

  • Digital Alternative: سايتێك دەربارەى ياريە فێركاريەكانى زمان لە لايەن (دەيڤ گاترێك) مامۆستاى ڕاهێنەرى ESL لە هۆنگ كۆنگ.
  • Digital play: بلۆگێك وە (ward-winning book) لەلايەن (كواهام ستانلى) و(كايل ماوەر) دوو شارەزا لە ياريە فێركاريەكانى زمان.
  • Digital Debris: سايتێك لەلايەن (پاوەل درايڤەر) سەرنج دەخاتە سەر فێربوون بە مۆبايل، AR ، the pedagogy behind edtech.
  • ELT Sand box : سايتى خۆم دەربارەى پلانەكانى وانە بيرۆكەكان و پيشاندان.

 

له‌كۆتايىدا ئەگەر دەتەوێت دەست بكەيت بە فێربوونى زمان لەسەر بنەماى يارى كردن، ئەوا ئەم بابه‌ته‌ ڕێگايەكى باشت پشان دەدات.

سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه

وەرگێڕ: شانۆ لەتیف حەمە شکور

تایپ : ژیان سەلمان

هەڵەچنى زمانه‌وانى: هه‌وار جلال حمه‌

هه‌ڵه‌چنى زانستى: خه‌بات ره‌فيق محمد

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Shano Mohammed

شانۆ لەتیف، خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی ‌‌‌/ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی سلێمانی. ئەو پێی وایە کە هیچ شتێک مەحاڵ نییە لەم ژیانە، ئەتوانی هەموو ئەو شتانە بەدەست بهێنی کە خۆت ئەتەوێن بە مەرجێک بە ڕاستی بتەوێن.
Share via
Send this to a friend