لێهاتووى له به‌ڕێوه‌بردنى پۆلدا بنچينهيهكه بۆ به‌ڕێوه‌بردنێكى دروست و كاريگه‌ر له‌هه‌ر پۆلێكدا به‌ڵام هيچ كه‌سێك له سكى دايكى فێرى فێڵ و شێوازەكانى پۆل به‌ڕێوه‌بردن نه‌بووه ، زۆربه‌ى مامۆستايان به‌ڕێگه گرانه‌كه ؛ له ڕێى هه‌ڵه‌كانيان فێربوون ! زۆربه‌مان كاتێكمان لهياده كهههستمان كردووه به‌ته‌واوى دهستهوهستانين به‌رامبه‌ر به بارودۆخێكى ناو پۆل له هه‌ندێك خاڵى پيشه‌ى مامۆستايماندا. بۆ نموونه له ساڵى يه‌كه‌مى مامۆستايمدا گروپێكى تايبه‌ت و چالاك له خوێندكارى (10 ) ساڵ و (11) ساڵ ڕێككه‌وتبوون كه ده‌رگام لێ دابخه‌ن له ده‌ره‌وه‌ى پۆله‌كه ؛ ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێكى سه‌خت و دژوار بوو ! هێشتا بيرمه كه دڵم ڕكابه‌رى ده‌كرد هەركات ترس زياتر دەبوو. له‌م ساته‌دا بيرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه ڕه‌نگه من به هيچ جۆرێك شياو نه‌بم بۆ وانه ووتنه‌وه بۆ منداڵان . هه‌رچه‌نده ئه‌وه (7) ساڵ پێش ئێستا بوو به‌ڵام دڵخۆشم به‌وه‌ى كه بڵێم له‌و كاته‌وه ئه‌زموونى وا ناخۆشم بۆ درووست نه‌بۆته‌وه . له ديقه‌ت دان له مامۆستايانى تر‌و قسه‌كردن له‌گه‌ڵياندا زۆر فێربووم وههوڵمدا بۆ به‌كارهێنانى شێوازى نوێ و تاقيكردنه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك بيرۆكه‌ى جياواز . بۆيە تاكه شتێك كه لێى دڵنيام له ئێستادا ئه‌وه‌يه كه به‌ڕێوه‌بردنێكى باشى پۆل زياتر پشت به چۆنيه‌تى دانانى ياسا بنچينه‌ييه‌كانى ده‌به‌ستێت له سه‌ره‌تاى خوله‌كه‌دا . خوێندكاران پێويسته بزانن كه تۆ چاوه‌ڕێى چيان لێ ده‌كه‌يت ، ئه‌وانيش چاوه‌ڕێى چى له تۆ ده‌كه‌ن له ماوه‌ى خوله‌كه‌دا . ده‌بێت بزانن له كوێ سنوره‌كان دانراون چى ڕووده‌دات كاتێك سنوريان به‌زاند .
هه‌تا ئه‌گه‌ر له ناوه‌ڕاستى خولهكهدايت هێشتا دره‌نگ نه‌بووه بۆ بوژاندنه‌وه‌ى هزرى خوێندكاران به دانانى ياسا بنچينه‌ييه‌كان . ته‌رخانكردنى (5) خووله‌ك ده‌كرێت به‌ها داربێت بۆ دانانى ياسا بنچينه‌ييه‌كان كاتێك دهنێردرێيته پۆلێكى ديكه كه هه‌رگيز پێشتر وانه‌ت پێيان نه‌گوتووه .
كۆمه‌ڵێك ڕێگه‌ى جياواز هه‌يه بۆ دەستكردن به دانانى ياسا بنچينه‌ييه‌كان له پۆلدا . ئه‌مانه هه‌ندێك بيرۆكه‌ى ساده‌ن .
ڕوخسارى دڵخۆش و ڕوخسارى خه‌مبار
بۆرده‌كه دابه‌ش بكه بۆ دوو به‌ش و ڕوخسارى دڵخۆش و خه‌مبار بكێشه له سه‌ره‌وه‌ى هه‌ربه‌شێك . ( ڕاست و هه‌ڵه به‌كار بهێنه گه‌ر ده‌زانيت خوێندكاره‌كان گوێ ناده‌ن به ڕوخساره‌كان) .
– پێشه‌كى با بيرۆكهكانت ڕونبن به‌وه‌ى بزانيت چۆن كۆتايي به هه‌ر به‌شێك بهێنيت . ده‌توانيت ياساكان به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كان دابنێيت به‌ڵام ده‌بێت ياسا بنچينه‌ييه‌كانى خۆت بزانيت پێش چوونه پۆل .
– نموونه‌ى جۆره‌كانى ڕه‌وشت بده به خوێندكاره‌كان و به گروپ بڕيار بده‌ن كه له چ به‌شێكدا دابنرێن ، به پێى ئاستى خوێندكاره‌كان ده‌توانيت جۆره‌كانى ڕه‌وشت ڕوون بكه‌يته‌وه ، يان نواندن بكه بۆ ئه‌وه‌ى پهيامهكهت بگات، بۆ نموونه ده‌توانيت مۆبايل دهربكهيت و به‌كارى بهێنيت ، پرسيار له خوێندكاره‌كان بكه ئايا ده‌توانين مۆبايل له پۆلدا بهكاربهێنين ؟ ئه‌وه ڕونبكهرهوه كه به‌كارهێنانى موبايل ڕێگه پێنه‌دراوه، (به‌كارهێنانى موبايل) له به‌شى ڕوخساره خه‌مباره‌كه بنوسه .
– كاتێك دوو بۆ سێ ياسا ته‌واو بوو، خوێندكاره‌كان دابه‌ش بكه بۆ چه‌ند گروپێك و داوايان لێبكه چه‌ند ده‌توانن ياسا زياد بكه‌ن بۆ به‌شه‌كان. دواتر وه‌ڵامى هه‌موو گروپه‌كان پێكه‌وه كۆبكه‌وه له‌سه‌ر بۆرده‌كه.
پۆسته‌رى ياسا بنچينه‌ييه‌كان
دواتر ده‌بێت ياساكان له‌سه‌ر پۆسته‌رێك به ديواره‌كاندا ههڵواسيت بۆئه‌وه‌ى ئاماژه‌يان بۆ بكه‌يت لە كاتى پێويستدا. ده‌توانيت له‌ڕێگه‌ى گروپه‌كانه‌وه پۆسته‌ره‌كان ئاماده بكه‌يت. گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پۆله‌كه‌دا بكه‌و پێيان بڵێ چى ڕوده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌و ياسايانه بشكێندرێن. (بڕوانه به‌شى كاتێك ياساكان شكێندران).
به‌ڵێننامه‌ى پۆل
هاوشێوه‌ى بيرۆكه‌ى ڕوخساره‌كان له‌سه‌ره‌وه به‌ڵێننامه‌ى پۆل كه گفتوگۆيه‌كى دۆكيومێنتكراوه له‌لايه‌ن مامۆستا‌و خوێندكاره‌كانه‌وه نوسراوه. ئەم شێوازە زياتر فه‌رمييه له‌لايه‌ن هه‌ردوولاوه (مامۆستا‌و خوێندكار) كه دەبێت به‌ڵێننامه‌كه ئيمزا بكه‌ن و بەردەوام له‌به‌ر چاو بێت. به‌ڵێننامه‌كه ده‌بێت پوخته‌يه‌ك بێت له‌وه‌ى كه تۆ چاوه‌ڕوانى چى له خوێندكاره‌كان ده‌كه‌يت و خوێندكارهكانيش چاوه‌ڕێى چى له تۆ ده‌كه‌ن.
مامۆستاى پۆلى أ ده‌بێت………… | خوێندكارانى پۆلى أ ده‌بێت…….. |
له پێنج شه‌مماندا ئه‌ركى ماڵه‌وه بداته خوێندكاران و سێشه‌ممان داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كان بكات | به زمانى ئينگليزى قسه بكه‌ن چه‌ندى ده‌توانن |
له كاتى خۆي‌دا بێته پۆل و له‌كاتى خۆي‌دا وانه‌كه ته‌واو بكات | گوێ‌بگرن كاتێك مامۆستا ڕێنمايي ده‌دات |
ليستێك وشه‌ى ڕوون و ئاشكرا بداته خوێندكاران له‌سه‌ر بابهتهكان و له‌سه‌ر بۆرده‌كه بينوسێت | مۆبايل نه‌هێنن بۆ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى پۆل |
چالاكى و يارى جۆراو جۆر ئه‌نجام بدات | له كاتى خۆي‌دا بێنه پۆل |
هانى خوێندكاران بدات | گرنگى به پاك و خاوێنى بده‌ن |
هتد…….. ئيمزاى مامۆستا………….. | هتد…….. ئيمزاى خوێندكار………………. |
ده‌كرێت بهڵێننامهيهك بۆ هه‌موو خوێندكاران بنوسرێت ياخود به جيا جيا بنوسرێت بۆ هه‌ر خوێندكارێك. ئه‌گه‌ر زانيت يه‌ك يان دوو خوێندكار هه‌يه كه مامه‌ڵه‌كردن گرانه له‌گه‌ڵيان ده‌توانيت به‌ڵێننامه ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێندكارانه بنوسيت. ئه‌مه چانسێكيشه يۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵيان له‌باره‌ى ڕهوشتيان و دانانى سنورێك بۆ ئه‌و شتانەى كه ڕێگه پێدراوه له ڕێگه‌ى فۆڕمێكى نوسينهكيهوه ، تا له داهاتودا ئاماژه‌ى پێبكه‌يت.
وه‌ك مامۆستاى زمان ناكرێت هه‌ميشه له جێيه‌كدا بيت و به ڵێننامه دروست بكه‌يت بۆ ته‌نها خوێندكارێك. ڕابه‌رى پۆل سيسته‌مى خۆى هه‌يه، بۆيه جێگه‌ى خۆيه‌تى سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ڕابه‌رى پۆل گفتوگۆ بكه‌يت ئه‌گه‌ر چه‌ند خوێندكارێك بوون كه پۆليان تێكدەدا.
ستايشى خاڵه ئهرێنيهكان بكه
ئه‌گه‌ر گروپێكت هه‌يه مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵيان گرانه ، گرنگه كار‌و ڕه‌وشته باشهكانيان ستايش بكه‌يت كاتێك ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ، وه‌ك له‌وه‌ى هه‌ميشه خاڵه نهرێنيهكانيان ديارى بكه‌يت. ڕێگه‌يه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره بريتييه له هه‌بوونى خشته‌ى ئه‌ستێره بۆ فێرخوازى منداڵ. ناوى هه‌موو خوێندكاره‌كانت له خشتهيهكدا بنووسه و له كۆتايى هه‌موو وانهيهكدا يان ماوه ماوه ئه‌ستێره (ڕاست يان ڕوخسارى دڵخۆش) بده به‌و خوێندكارانه‌ى كه كاره‌كانيان به‌باشى ئه‌نجامداوه. هه‌ندێ مامۆستا پێيان خۆشه ديارى بده‌نه ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه زۆرترين ئه‌ستێره كۆده‌كه‌نه‌وه له كۆتايى هه‌ر وه‌رزێكدا.
كاتێك ياساكان ده‌شكێن
هه‌ر خوێندنگايه‌ك ياساو ڕێساى خۆى هه‌يه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ، تا ده‌توانيت بگه‌ڕێ به‌دواى ڕێسا جيهانيه‌كان. دواتر له‌گه‌ڵ گروپه‌كه‌ت بڕيار بده كه كاردانه‌وه‌ت چۆن ده‌بێت كاتێك خوێندكارێك ياسا شكێنى ده‌كات. ده‌كرێت بۆ ماوه‌ى سێ جار خوێندكار ئاگادار بكرێته‌وه له هه‌ر پۆلێكدا. ئه‌گه‌ر خوێندكارێك ياساكانى شكاند ناوى ده‌نوسرێت له‌سه‌ر بۆرده‌كه ، ئه‌گه‌ر ناوى خوێندكارێك سێ جار نوسرا له‌سه‌ر بۆرده‌كه ئه‌وا ڕێكارى زياتر ده‌گيرێته به‌ر. ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕابه‌رى پۆل قسه بكه‌يت و بزانيت چ ڕێكارێكى تر ده‌گرنه به‌ر. ڕه‌نگه باشتر بێت له‌گه‌ڵ توێژه‌ران گفتوگۆ بكه‌ن يان دايك و باوكيان بانگ بكرێن. ده‌بێت هه‌وڵبده‌يت له‌سه‌ر ئه‌و هێڵانه بمێنيته‌وه كه بۆ ياساكان كێشراون له قوتابخانه‌دا ، دڵنياشبه كه مامۆستايانى ديكه پشتگيرى بڕيارهكانت ده‌كه‌ن. بەڵام كاتێك خۆت ئاماده نه‌كردووه‌و ناتوانيت ئه‌و ئه‌ركه قورسه بگريته ئه‌ستۆ هه‌ڕه‌شه كردن بێسوده له‌هه‌ر ڕوويهكهوه بێت (بۆ نموونه ته‌له‌فۆن بۆ دايك و باوكت ده‌كه‌م).
وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێدا، دڵنيابه له‌وه‌ى له هه‌ڵه‌كانت فێر ده‌بيت. چونه ناو پۆل وه‌ك ده‌ستپێكى خولێكى نوێ و دروستكردنى هاوسه‌نگى له نێوان كه‌سێكى توند و كه‌سێكى خۆشه‌ويست و نزيك قورسه.وە پشتيش ده‌به‌ستێت به‌و جێيه‌ى وانه‌ى لێدهڵێيتهوه. لێره له ئيسپانيا كه خوێندكاران باوه‌ڕبه‌خۆبوو و هه‌ندێك جاريش نهگريس ده‌بن . ئه‌و ده‌سته‌واژه‌يه بهكاردێنين كه ده‌ڵێ (پێمه‌كه‌نه تا جه‌ژن!) ئه‌مه واتاى ئه‌وه‌يه كه ده‌بێت به توندى ده‌ست پێبكه‌يت بۆئه‌وه‌ى ده‌ستپێكێكى باشت هه‌بێت. هه‌ميشه په‌ره‌دان به پهيوهنديهكه ئاسانتر ده‌بێت كاتێك ڕێزێكى هاوبه‌ش له‌نێوان خۆت و خوێندكاره‌كانتدا دروست ده‌بێت ، به به‌راورد به ده‌ستپێكێكى نه‌رم و دواتربه تێپه‌ڕبوونى كات ناچار بيت توند بيت.
سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه
وەرگێڕ: خه‌بات رهفيق محمد
هەڵەچن: دابان بەهمەن احمد
ده‌نگ: چرا به ختیار
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا