با ئاهه‌نگى جوانيه‌كانى پايز بگێڕين، به دروستكردنى دارى سوپاسگوزارى. منداڵان حه‌ز به يارمهتيدان ده‌كه‌ن له كێشان و بڕين و ڕه‌نگكردنى گه‌ڵاكان له كاغه‌ز. ئه‌مه چانسێكيشه بۆ ئه‌وه‌ى ببينن كه‌ده‌بێت چه‌ند سوپاسگوزاربن بۆ جوانيه‌كانى ژيان. هيوادارين ئه‌م كاره ببێته به‌شێك له نه‌ريتى خێزانه‌كان له كوردستان.
- كاغه‌زى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ
- پێنووس يان ماجيك
- مقه‌ست بۆ منداڵ و گه‌وره
- كه‌تيره يان تيپ
- لقى دره‌خت وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا دياره
- گۆزهيهكى درێژ
- به‌ڕوو (ئارهزومهندانهيه)
چۆنێتى دروست كردنه‌كه‌ى:
- به پێنووس يان ماجيك شێوه‌ى گه‌ڵا له‌سه‌ر كاغه‌زه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كان بكێشه .ئێمه 25 گه‌ڵا دهكێشين بۆئه‌وه‌ى لقه‌كان داپۆشن.
- گه‌ڵاكانى كه له‌سه‌ر كاغه‌زه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كه كێشاوته به مقه‌ست ببڕه. هه‌موو گه‌ڵاكان ببڕه چونكه پێويستت ده‌بێت بۆ داپۆشينى لقه‌كان .
- ئه‌و شتانه له‌سه‌ر گه‌ڵاكان بنوسه كه سوپاسگوزاريت بۆيان. ده‌كرێت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتان قسه‌بكه‌ن و وشهكانيان بۆ بنوسن. گه‌ر خۆشيان تواناى نوسينيان هه‌يه باخۆيان وشهكانيان بنوسن.
- كه‌تيره بده له قه‌راغى خواره‌وه‌ى هه‌ر گهڵايهك , ياخود ده‌توانيت تيپ به‌كاربهێنيت بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ڵاكان به لقه‌كانه‌وه بنوسێنيت.
سه‌رچاوه‌ى بابه‌ت: ئيره ببينه
سه‌رچاوه‌ى وێنه: ئيره ببينه
وهرگێڕِ: خه‌بات رهفيق محمد
هه‌ڵه‌چن: دابان به‌همه‌ن احمد
ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا