قوتابخانەکانمان لە ئەمەریکا شایەنی ڕێزلێنانە: قوتابیەکان نمرە بەدەست دەهێنن بەپێی بەدەستهێنانەکانیان و دواتر دەکرێن بە چەند گروپێکەوە. دەستخۆشی و خەڵات دەدرێت بەوانەی کە نواندن و خوێندنەکەیان ڕازیکەرانەیە.
ئەگەر خوێندکارێک خوێندنەکەی لە خوار ئاستی چاوەڕوانکراودا بوو(لەبەر هەر هۆکارێک بێت) ئەوا وەسفی نەرێنی بۆ ئەو خوێندکارە واژوودەکرێت وەک “خوێنەرێکی باش نییە” “دەرنەچوونی قوتابی” “لە تاقیکردنەوەدا لاوازە”
لەبەر ئەم سیستەمە مامۆستایان لە حاڵەتی سەیرکردنی قوتابیەکان سەرەتا و دواتریش وەک تاقیکردنەوە پێکەرێک و نمرەدانەرێک دەوردەبینن.
ئەمە بێزارکەرە، لەسەرەتاوە، لەڕاستیدا نمرە دەورێکی زۆر کەم دەبینێت لە پرۆسەی فێربوندا.
ئاساییە لە قوتابخانەکانماندا و دەیبینم لە زۆرێک لەو قوتابخانە ناوەندیی و ئامادەییانەی کە سەردانم کردوون، هەروەها لەو قوتابخانانەشی کە تیام خوێندبوون، ئەو منداڵانەی کە نمرەی بەرزیان بە دەست دەهێنا بە قوتابیەکی باش دادەنران و ئەو منداڵانەشی کە نمرەی کەمیان دەهێنا بە منداڵێکی باش سەیر نەدەکران.
چ کورتبینییەکمان دروستکردووە لە قوتابخانەکانماندا، لێرەدا تاکە کەس کە شکۆی لەدەست دەدات قوتابیەکەیە. پێویستە بزانین ئەم مۆدێلە تازەیە تەنها ڕێگە بە منداڵ دەدات کە وەک ” قوتابیەکی سەرکەوتوو” وەسف بکرێن کە چۆن باش دەردەکەون وەک تاقیکردنەوە ئەنجامدەرێک و نمرە بەدەستهێنەرێک. لەڕاستیدا ئەم چیرۆکە هەموو کۆستە دەرونیەکان زیاد دەکات تەنانەت کۆستی دەرونی بۆ ئەو مندالانەش دروست دەکات کە لە بنەڕەتدا نەیان بووە.
تەماشاکردنی خوار نمرە
کاتێک خوێندکارێک پێشکەشکردن، پەرەسەندن وە بەژداریکردنی نەبوو، پێویستە بوەستین و سەیری کردارەکانی ئەو خوێندکارە بکەین. پێویستە تەماشایی هەر رەفتارێکی بەرەنگاربوونەوە و ڕەتکردنەوە بکەین. بەم ڕیگایە دەتوانین هەموو ئەو ئاستەنگە ناخۆش و کۆسپە دەرونیانە بشکێنین و بە وێنەیەکی ڕوونتر ڕاستی قوتابیەکە ببینین. کاتێک ئەمەمان کرد دەتوانین باشتر ببینین کە ئەم منداڵە ئەگەر ٧ یان ١٧ ساڵ یش بێت دەیەوێت چیمان پێ بڵێت.
١–من نمرەکەم نیم. نمرەی باش یاخود خاڵی زۆر بەدەست ناهێنم لە ئەرکەکانی ماڵەوە لەگەڵ ئەوەی هەندێک لەبابەتەکانیش دەزانم. تەنانەت زۆربەی کاتەکان هەوڵیشنادەم چونکە دەزانم نمرەی باش بەدەست ناهێنم. خۆزگە ڕێگایەکی تر هەبوایە جگە لە نمرەو خاڵ بۆئەوەی پیشانی بەم کە بەڕاستی کێم.
٢-هێشتاش دەتوانم پربایەخانە بەژداریبکەم، حەزم بە یارمەتی دانە بەڵام هەندێک کات خۆم وادەرەخەم حەزم پێی نەبێت و گرینگی پێنەدەم بۆئەوەی بەشێک بم لە قوتابخانەکەم و پۆلەکەم. خۆم دەپارێزم لەبەرئەوەی لە قوتابخانە ئەو قوتابیانەی کە نمرەکانیان باشە زیاتر هەڵدەبژێردرێن بۆ یارمەتیدان.
٣-من کەسێکی نائومێد نیم، قوتابخانە قورسە، ئەوەش دەزانم کە ورەی مامۆستاکانم هێناوەتە خوارەوە و کاتێکیش کەبە کۆمەڵ ئیش دەکەین ورەی هاوپۆلەکانیشم دێنمەخوارەوە. لەبەرئەوە هەموو ڕۆژێک هەوڵدەدەم کە کەمێ هەست بەباشتربوون بکەم دەربارەی خۆم. ئایا من کارێکی دروست دەکەم؟ خۆزگە بمان توانیایە لە قوتابخانە کە تەماشای هەموو کارە باشەکانمان بکردایە نەک تانها ئەو شتە خراپانەی کە دەیکەین.
٤– بمبینە لەکوێم، شتێک هەیە کە دەتوانم بیکەم-تەنها ئەمە نا، هەرئێستا، وەک ئەمە. خۆزگە ئاڕاستەکان و ئەرکەکان گونجاوتر بونایە بۆ من. زۆربەی قوتابخانەکان قەرەباڵخ و سەرلێتێکدەرن.
٥-وازمەهێنە.ڕێگایەک بۆ من بدۆزەوە.من دڵنیانیم کە بۆچی بەدەستی ناهێنم. کەسێکم دەوێت کە بەردەوام هەوڵ بدات بۆئەوەی بیدۆزێتەوە. ئەوە ئەوشتە نییە نامەوێت ئەو شتەبکەم.هەرچەندە هەندێک کارتیش لەوە دەچێت. ئەوە یارمەتی دەرە کاتێک خوێندکارەکان پرسیارم لێدەکەن. نەتوانم هەرئێستا ئەوە بکەم. بەڵام لەوانەیە ڕۆژانی تر بتوانم بیکەم.
ڕێگە هەمەجۆرەکان
پێویستە بەردەوام بین لە نەهێشتنی ئەو ڕاهێنانە ناخۆشەی گرنگیدانی زیاد لەپێویستمان بە تاقیکردنەوە و نمرە. پێکەوە کۆبینەوە و کاربکەین بۆ کەمبونەوەو نەهێشتنی ئەم ڕێگایە لە قوتابخانەکانماندا. لەم بەدواداگەڕانەدا بۆ زیاتر فێرکردنی مرۆڤانەتر، یەکێک کە نەریت تێکدەشکێنێت، سیستەمی شایستە و گرنگە بگەڕێینەوە بۆئەو بنچینە و ڕێگا بەهێزو دروستکەرانە. ئاهەنگی ئابڕوو، پەرەپێدانیان بۆ بگێڕین و ئەو قوتابیانەش بەژداربن کە نیشانەکراون لە ماوەی ساڵەکەدا ئەمەش بەهۆی کارتێکی نمرەکانیانەوە کە نیشانی دەدات کە ئەم قوتابیە کەوتووە، دەرنەچووە و هەروەها بە نوسینی چەند وەسفێکی نەرێنی.
کاتی ئەوەیە کە قبوڵی ئەم ڕێگایە بکەین لەگەڵ خوێندکارەکانمان- گرنگیپێدان، جەختکردنەوە سەر دروستکردنی خاڵە بەهێزەکانیان و لادانی خاڵە لاوازەکان. بزانین چۆن بەڕێوەدەچێت. سەرەتا، ئاشکراکردن و پێزانینی خاڵی بەهێزی قوتابییەکە. لیستێک دروستبکە بۆ خاڵە بەهێزەکان و ئەو گەوهەرانەیان وەک( شارەزای، بەهرە وە حەزو ئارەزوەکان) قوتابیەکە ببینە کە لەکوێیا کۆمەڵایەتی، دڵناسک و زانستیانەیە پاشان سود لەو خاڵە بەهێزانەی وەربگرە لەڕێگەی ئامادەکردنی ڕێنمای بۆ یارمەتیدانی پەرەسەندنی قوتابییەکە. بەم ڕێگایە. بێ گوێدانە ئەو نمرەیەی کە لە پۆلدا بەدەستی دەهێنن یاخود چۆن وەڵام دەدەنەوە لە تاقیکردنەوەکاندا، دەبێ هەموو قوتابیەکان دەستخۆشیان لێبکرێت ، هەستیانپێبکرێت و پشتگیریانبکرێن لە قوتابخانەکاندا.
وەرگێران: هودا علی فەرەج
هەڵەجن:خەبات رەفیق محمد
دێزاینی وێنە: فێرۆپیدیا
سەرچاوەی وتار:https://www.edutopia.org/article/what-failing-students-want-us-remember
سەرچاوەی وێنە:https://www.edutopia.org/article/what-failing-students-want-us-remember