© Shutterstock.com/CWA Studios

بەکارهێنانی ووچانەکانی مێشک بۆ گەڕاندنەوەی سەرنجی خوێندکاران

لە سەرەتاکانی پیشەی مامۆستاییمدا، بە تێبینییەک بێزار بووم کە لە لایەن مامۆستایەکی جێگرەوەوە جێهێڵرابوو. ئەو نووسیبووی کە لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەی کە لەگەڵ خوێندکارەکانمدا بووە، خوێندکارەکان لە بەشی یەکەمی پۆلەکەدا بە دەم پۆلەکەوە هاتوون، بەڵام زۆربەیان پاش ٢٠ خوولەک لە ڕێنماییەکانی، بێئاگا، سەرقاڵ بە ئیشی تر، یان تەنانەت تێکشکاو بوون. کاتێک لە خوێندکارەکانم پرسی کە چی ڕوویدا، هەموویان بە یەک دەنگ: “مامۆستا ووچانەکانی مێشکی پێ نەداین.”  کەواتە ووچانەکانی مێشک چین و چۆن دەتوانین بەکاریان بهێنین؟

ووچانەکانی مێشک چین؟

بۆ ئەوەی خوێندکاران لەوپەڕی توانایاندا فێرببن، پێویستە مێشکیان کارایانە ئاماژە لە هەستە وەرگرەکانەوە بنێرێت (ئەوەی کە دەیبیستن، دەیبینن، دەستی لێدەدەن، دەیخوێننەوە، خەیاڵی دەکەن، و ئەزموونی دەکەن) بۆ ناوچەکانی کۆگای بیرەوەری مێشک. زۆرترین پچڕانە زیانبەخشەکان کە دەکرێت بەم ڕاڕەوی زانیارییانەدا بگوازرێنەوە بریتین لە فشار و ئەرکی زۆر. 

ووچانەکانی مێشک چەند نۆبە چالاکییەکی فێربوونی پلان بۆ دانراون کە تۆڕە جیاوازەکانی مێشک دەجووڵێنن. ئەم نۆبانە ڕێگە بە بوژانەوەی ئەو ناوچانە دەدەن کە بە فشار یاخود کاری زۆر گیراون. ووچانەکانی مێشک، بە گۆڕینی چالاکی بۆ تۆڕە جیاوازەکانی مێشک، ڕێگە بە ڕاڕەوەکانی پشوو دەدەن کە سەرنجە ئارامەکانیان بگێڕنەوە و باشترین باری دەروونی، سەرنج، و یادەوەری پەرە پێدەدەن.  

زانستی دەمارزانی ووچانەکانی مێشک:

بۆ ئەوەی زانیاری نوێ ببێت بە یادەوەری، پێویستە بە پاڵێوەرێکی سۆزداریدا تێپەڕببێت کە پێی دەوترێت ئاڵووی مێشک (amygdala) و دواتر بگاتە پلی  پێشەوەی مێشک، ئاڵووی مێشکیش کۆمەڵێک دەمارە خانەی شێوە بادەمین کە کەوتوونەتە قووڵایی ناوەندی مێشک و بەرپرسن لە دەرککردن بە هەستەکانی وەک تووڕەبوون، ترس و هتد. و هەروەها یارمەتی ئەمبارکردنی یادەوەری، ڕووداوەکان، و هەستەکانیش دەدەن. کاتێک مێشکی خوێندکاران شڵەژاو، زۆر سەرلێشێواو، یاخود نقوم دەبێت، چالاکبوونی ئاڵووی مێشک دەگاتە ئاستێکی لەڕادەبەدەر بەرز هەتا ئەم پاڵێوەرە ئاماژەکەی دەبێت بە وەستان. چیتر فێربوونی نوێش تێپەڕ نابێت بۆ ئەوەی بگاتە ئاڵووی مێشک و یادەوەری گلبداتەوە. تەنانەت ئەگەر خوێندکاران لە ژێر فشاریشدا نەبن بە هۆی خێرایی یاخود ناوەڕۆکی فێربوونی نوێوە، خاڵێک سەرهەڵدەدات کاتێک کە ئاڵووی مێشک لە توانای خۆی تێدەپەڕدەکات لە گەیاندنی زانیاریدا بە شێوەیەکی کارا بۆ یادەوەری لەڕێگەی تۆڕەکانییەوە.    

دەکرێت پلان بۆ پشووەکانی مێشک دابنرێت بۆ گێڕانەوەی ئەو دۆخی سۆزدارییەی کە پێویستە بۆ گێڕانەوەی چالاکی ئاڵووی مێشک لە ئاستێکی لەڕادەبەدەر بەرزی چالاکییەوە بۆ دۆخی گونجاو بۆ بە لێشاو ڕۆیشتنی زانیاری بە سەرکەوتوویی.

ووچانەکانی مێشک سەرچاوەکانی مێشک دەگێڕنەوە: 

گەیێنەرەکانی دەمار(Neurotransmitters) ماددەی کیمیایی مێشکن کە پەیامەکان لە خانەیەکی دەمارەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگوازنەوە، بەناو ئەو بۆشاییانەی کە لە نێوان خانەکاندان و پێیان دەوترێت گەیێنکەی دەماری. ئەم پەیام گوێزەرەوانە پێویستن بۆ هێشتنەوەی سەرنجی ئارام و بە دیقەتی کەسێک و پاراستنی بیرەوەری نوێ. گەیێنەرەکانی دەمار بە شێوەیەکی دیریکراو بەردەستن لە هەر گەیێنکە دەمارێکدا و دەکرێت دوای کەمتر لە ١٠ خوولەک لە بەردوامبوونی هەمان جۆر لە چالاکی فێربوونی وەک: گوێگرتن بە ووریایی، ڕاهێنانە دووبارەکان، تێبینی نووسین ماندوو ببن.

گۆڕانى مێشك: لە ئاڵۆز بۆ ڕون

ووچانەکانی مێشک، بە گۆڕینی جۆری چالاکییە مێشکییەکە، پەیوەندییەکانی مێشک بە تۆڕەکانەوە دەگۆڕێت لەگەڵ پێداویستییە نوێکانی گەیێنەرەکانی دەماردا. ئەم  ووچانە ڕێگە بە نوێ بوونەوەی ماددە کیمیاییەکانی مێشک (گەیێنەرەکانی دەمار) دەدات لە ناو تۆڕی پشووەکەدا. 

کات دانان:

پێویستە پشووەکانی مێشک لە پێش ماندوویی، بێزاریی، بیربڵاوی، و بێئاگایی ڕووبدەن. دووبارەبوونەوەی پشووەکانی مێشک، بەپێی تەمەنی خوێندکارەکان و گەشەی سەرنجیان دەگۆڕێت. وەکو یاسایەکی گشتی، خوێندنی چڕ پێویستی بە ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خوولەکە بۆ خوێندنگەی سەرەتایی، و ٢٠ بۆ ٣٠ خوولەک بۆ خوێندکارانی خوێندنگەی ناوەندی و ئامادەیی پێویستی بە سێ بۆ پێنج خوولەک پشوو هەیە.  

ستراتیژەکانی پشووی مێشک:

پشووەکانی مێشک پێویستیان بە پچڕان نییە لە لێشاوی فێربووندا. تەنها خۆ کێشانەوە، ڕۆشتن بۆ بەشێکی جیاوازی ژوورەکە، یاخود ووتنی گۆرانییەک دەکرێت مێشک ببوژێنێتەوە. ئامانجەکانی فێربوون و وەڵامەکانی خوێندکاران بەکاربهێنە بۆ ئەوەی ڕێبەریت بکەن لە هەڵبژاردنی باشترین جۆری پشووی مێشک. دەکرێت بڕیار بدەیت کات بەکاربهێنیت بۆ بەهێزکردنی باری دەروونی یاخود بۆ هاندان، هەروەها بۆ گێڕانەوەی بەرزترین ئاستی  کارکردنی مێشک. 

باری دەروونی:

بۆ گێڕانەوەی ئەو بارە سۆزدارییەی کە پێویستە بۆ هێنانەوەی ئاڵووی مێشک لەوپەڕی ئاستی چالاکییەوە، یارمەتی خوێندکارەکان بدە کە خووی ئاگا لە خۆ بوون و هۆشیاری بنیاد بنێنن. ئامادەیان بکە بۆ پشووە مێشکییە خۆ ئارامکەرەوە سەرکەوتووەکان بە پیشاندان و دابینکردنی کاتەکانی ڕاهێنان، چونکە ئەوان بە بەکارهێنانی هەناسەدانی هۆشیارانە یاخود بە هێنانە بەرچاو ئەزموون بنیاددەنێن.

 زانستی دەمارزانی زانیاری لەسەر ئەو چالاکییانە بەرهەمهێناوە کە گەیێنەرەکانی دەمار چاککەرەوەکانی وەک دۆپامین زیاد زیاددەکەن (دۆپامین جۆرە هۆڕمۆنێکە کە ڕۆڵێکی مەزنی هەیە لە هەستکردن بە دڵخۆشی). هەندێک لەم چالاکییانە وەک پێکەنین، جووڵە، گوێگرتن لە مۆسیقا، پەیوەندی لەگەڵ هاوتەمەنەکان، ئەو ووچانە مێشکییە کاریگەرانە دروست دەکەن کە باری دەروونی بەهێز دەکەن:

  • بەدەنگی بەرز کتێبێکی پەیوەندیدار و سەرنجڕاکێش بخوێنەرەوە.
  • چالاکی جەستەیی وەک پەتپەتێن، گۆرانی ووتن لەگەڵ جووڵە، یاخود هەڵدانی تۆپێکی کەناری دەریا بناسێنە لە کاتێکدا کە خوێندکارەکان دەپرسن و وەڵامی پرسیارەکان دەدەنەوە بۆ پێداچوونەوەی بابەتەکە. ئەمانە هەموویان دۆپامین بەهێزکەری کاریگەرن؛ و هەروەها لێشاوی خوێن و سەرچاوەی ئۆکسجین بۆ مێشک زیاد دەکەن.
  • داوا لە خوێندکارەکان بکە بەو شێوانە بجووڵێن کە پێیان وایە کەسایەتییەکی ئەدەبی یاخود کەسێکی مێژوویی لە بۆنەیەکی دیاریکراودا ئەنجامی دەدەن. یاخوود جووڵان بۆ لاسایی کردنەوەی کردارێکی بایۆلۆجی، جەستەیی، یاخود بیرکارییانە.

 هاندان:

بە تایبەتی کاتێک بابەتەکانی خوێندن بنەمای پێویستن بەڵام پەیوەندییەکی تایبەتی بەرزیان بە خوێندکارەکانەوە نییە، پشووەکانی مێشک دەتوانن هاندانەکانیان زیاد بکەن بۆ ئەوەی  بتوانن  ئامادەی بابەتێکی بێزارکەر بن.

  • سەرگوزەشتەیەک لەسەر نووسەرێک، کارەکتەرێکی مێژوویی، یاخود زانایەک بگێڕەرەوە، کاتێک کە لە تەمەنی خوێندکارەکانتدا بووە. ئەمە بابەتەکە دەکات بە بابەتێکی کەسی، و ئارەزوو و بەشداریکردنیان بەهێز دەکات.
  • دۆپامین بەهێزکەرەکان بەکاربهێنە لە پەیوەندییە تایبەتییەکاندا، بە بانگهێشت کردنی خوێندکارەکان بۆ ئەوەی شتێک بەشداریی پێ بکەن لەگەڵ هاوکارەکانیاندا دەربارەی ئەوەی کە چۆن فێربوون پەیوەندی بە ژیانیان یاخود ئارەزووەکانیانەوە هەیە.

دوای تەنها چەند خولەکێک، مێشکی بووژاوەی خوێندکارەکان ئامادەی گەڕانەوەیە بۆ چالاکی فێربوونی داهاتوو لەگەڵ  ئاڵووی مێشکی کۆنتڕۆڵکراو و سەرچاوەی تەواو لەگەیێنەرەکانی دەمار، و هەردوولاتان، تۆ و ئەوانیش سوودەکانی ئەم گەڕاندنەوەیە دەچننەوە.

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە:  ئيره ببينه

ئامادەکاری بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕ: شۆخان محمد هادی

  هەڵەچن: خه‌بات ره‌فيق محمد، هاوناز ئیبراهیم مەحمود 

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

 

دەربارەى Shokhan Mohammed Hadi

شۆخان محمد هادی هەڵگری دوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و زانکۆی سلێمانی. ئەزموونی کارکردنم لە خوێندنگا ناحکومی و پەیمانگاکانی فێرکردنی زماندا هەیە. باوەڕم بە گرنگی پەروەردە و ڕۆلی گەورەی مامۆستا هەیە. بۆیە پێم وایە پێویستە مامۆستا ئامادە بکرێت پاشان بنێردرێتە پۆلەکانی خوێندن؛ بۆ ئەمەش بە پلەی یەکەم هەوڵ و پەرۆشیی مامۆستا بۆ پیشەکەی خۆی، پاشان سیستمێکی پەروەردەیی پێشکەوتوو پێویستە کە بەردوام لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی مامۆستاو پشتگیریکردنیدا بێت. بەڵام نەبوونی سیستمێکی لەو شێوەیە هەرگیز ئاستەنگ نیە لەبەردەم خوێندنەوەو هەوڵی خۆ بەرەرەو پێشبردنی بەردەوام لە لایەن مامۆستا خۆیەوە؛ چوونکە پێم وایە مامۆستا بەرپرسی یەکەمە لە گەیاندنی زانیاری بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش و لەبیر نەکراو. لە ئێستادا خوێندکاری ماستەرم لە (ئەدەبی جیهانی) لە ووڵاتی مالیزیا.

لێرەش بگەڕێ

دوو ستراتیژی فێربوونی سەلمێنراو بە توێژینەوە

دەیان ساڵ لە توێژینەوە لە بواری دەروونناسی تایبەت بە فێربوون کۆمەکێکی زۆر گەورەی  پێشکەش بە …

Share via
Send this to a friend