گێرانەوەی چیرۆک چییە؟ لە سالی ٢٠١٤ دا چەندین جۆری جیاواز،سەرسامکەر هەندێک جار رێگای زۆر بە هيز بۆ گێڕانەوەی چیرۆک باسكراون.ئەوەی من دەمەوێ باسی لێوە بکەم شیوازە کۆنەکەیە، گێڕانەوەی چیرۆک بە زارەکی ،کە بەشێک بووە لە ژیانی ئادەمیزاد لەو کاتەوەی ئێمە وولاتانی ئەفریقامان جێهێشت نزیکەی ٢٠٠٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا و زیاتریش.لەوانەیە گێڕانەوەی چیرۆک یەکێک بوبێ لە هۆکارەکانی بەرە و پێش بردنی زمان لە یەکەم هەنگاودا ، هەروەک گەشە کردنی بیری ئێمەش بە پرسیار کردن و تێڕامان و بیرکردنەوە .
بۆچی ئێمە چیرۆک دەگێڕینەوە؟
ئەگەر لە ئەشکەوتەکاندا بێت یاخود لە شارەکان،گێرانەوەی چیرۆک کۆمەڵێک شێوازی زگماکی و گرنگی لێ جێ دەمێنێت.ئێمە هەموومان چیرۆک دەگێڕینەوە .چیرۆکی رۆژەکەت، چیرۆکی ژیانت ،پەرۆشی شوێنی کار، هەواڵە ترسێنەرەکان.بیری ئێمە بەتەواوی بەستراوا بە بیرکردنەوەو و دەربڕین لە شێوازە سەرەتاییەکان ومامناوەندی و کۆتاییەکان.ئەمەش دەربارەی چۆنێتی تێگەیشتنی ئێمەیە لە جیهان.
گێڕانەوەی چێرۆک کۆنترين شێوازی ووتنەوی وانەیە كه بەستراوە بە گفتوگۆی ئادەمیزادەوە. ههروهها وەلام داناوەی پرسیارە هەرە قورسەکانی منداڵان لە بوون ،ژیان و دوای ژیان .
چیرۆکەکان پێناسەمان دەکەن،شێوەمان پێ دەدەن ،کۆنترۆڵمان دەکەن و بونیادمان دەنێن. هەموو کلتوری ئادەمیزاد لەجیهاندا بریتی نیە لە ئەدەب ،بەلکو هەر کلتورێک چیرۆكێک دەگێڕێتەوە.
دەتوانی ببیتە چیرۆک گێڕەوەیەک و فێرکارێک؟
تۆ لە ئێستادا وایت.فێرکارەکان جیرۆک گێڕەوەن،هەروەها چیرۆک گێرەوەکانیش فێرکار بوون .لە راستیدا فێرکارەکان خۆیان وەک چیرۆک گێڕەوەیەک نابینن .یاخود زیاتر، بە رێکەوت خۆیان وەک چیرۆک گێڕەوە دەبینن هەروەها پێیان وایە کە نواندن ،زیادە ڕەویەکە لە نمایش کردندا کە زۆر لەیەک چووە لەگەل نواندندا .بەڵام باش بزانن کە –بوون بە فێرکار به تەواوی پێک دێت لە نمایش کردن و نواندن .
کارلێک کردنی چێرۆک گێڕانەوە
لەم هەنگاوەدا گرنگە کە من باس لە شێوازی تایبەتی خۆم بکەم. من تەنها پشت نابەستم بە ‘قسەکردن’ لە چیرۆکەکەدا.من تەنها لە سەر کورسيەكه دانانیشم . بە هێواشی قسە دەکەم ،لەگەل کێش و سهرواى جیاوازدا . بە دەوری پۆلەکەدا پیاسە دەکەم . دەستەکانم زۆر بەکار دەهێنم .هەروەها لەهەمووی گرنگتر منداڵەکان لە ناو گوێگراندا بانگ دەکەم بۆ نواندن بەو جۆرەی من پێیان دەڵێم. ئەوان کڵاوی پێکەنیناوى دەکەنە سەریان و ئەوانی دیکە ش پشتگیریان دەکەن و پەیوەست دەبن بە ڕێنماییەکانەوە و ئە و گفتوگۆیانە دووبارە دەکەنەوە کە من دەیڵێم .من دەوەستم و دەست دەکەم بە چیرۆکی زۆر ،داوا لە گوێگران دەکەم بۆ پێدانی پێشبینی کاریگەریانە ، وەلام دانەوەی پرسیارەکان و دەربڕینی ڕای خۆیان.
سودەکانی گێڕانەوەی چیرۆک
کاتێک تۆ یەکەم چیرۆکی خۆت باس دەکەیت،کاتێکی جادوویی باوەر پێنەکراوە.مندالەکان واق ورماوانە دادەنیشن ،دەمیان کراوەتەوە، چاوەکانیان گەورە بوە.كهواته ئەمە هۆکارێکی تەواوه تا پەیرەوی ئەم چیرۆک گێرانەوەیە بکەيت:
- قسە کردنێکی سروشتی و بە مەبەستانە ،نەک تەنیا دەربارەی چیرۆکەکە –چەندین جۆری یاری هەیە دەتوانی ئهنجامى بدهيت.
- زیاتر بە پەرۆشکردنیان بۆ خوێندنەوەی دەقەکە بۆ دۆزینەوەی چیرۆکەکە و دووبارە خوێندنەوەیان.هتد.
- دەست پێکردن بە نوسین لەبەر ئەوەی مندالان زۆر بە پەلە دەیانەوێ خۆیان چیرۆک بنووسن و باسی لێوە بکەن.
- بە بەها کردنی پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکان لە ژوورەکەدا.
- بەرەو پێش بردنی لێهاتووی گوێگرتن.
- بەراستی بەژداری بەو خوێندكارانه بکە کە حەزیان لە نواندنە .
- ئامادەیی ئەمەش مایەی چێژ لێوەرگرتنە هەر لە منداڵانی باخچەی ساوایانەوە تاکو قۆناغەکانی تر لە قوتابخانەدا.
- پێدانی هۆکارەکانی پاڵپشتی کردن لە نوسین و قسە کردندا بۆ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی.
کۆتا سەرنج کە بۆم دەرکەوتووە لە ئەم ساڵدا .لە ٩٧% ی قوتابخانەکەم فێرخوازی زمانی ئینگلیزین،هەروەها ژمارەیەکی زۆری قوتابیم هەیە لە پۆلەکەمدا کە کەم قسە دەکەن بە ئینگلیزی یاخود هەرنایکەن. تاکە هۆکاری گەورەی بەردەوامی ئەوان لە ئينگليزى دا خواستی ئەوانە بۆ بوون بە چیرۆک گێڕەوە.
کەواتە چۆن دەبیتە چیرۆک گێڕەوەیەک؟
من پێشنیاری ئەمانە دەکەم:
١-چەندین چیرۆکی جیاوازی نەتەوەیی ،ئەفسانەیی و داستان بخوێنەرەوە هەرچەندى كه دهتوانیت.
٢- سەیری چیرۆک بێژە پرۆفیشناڵەکان بکە و تێبینی وەربگرە دەربارەی ئە وەی ئەوان چۆن چیرۆک دەگێڕنەوە .هەر یەک لە چیرۆکەکان جیاوازن ، تۆش دەتوانی لە هەریەکەیان چەند شتێک فێر ببیت.
٣-باوەر بەخۆبوون زیاد بکە لە خۆتدا بە خوێندنەوەی کتێبە وێنەدارەکان و کتێبە جیاوازەکان بۆ فێرخوازەکانت بە دەنگێکی سەرنج ڕاکێش .بوەستە بۆ پرسیار کردن . وا لە خوێندنەوەی کتێبەکە بکە سەرنج ڕاكێش بێت. ئەمەش وا دەکات کە هەماهەنگی دروست بکات لەگەل روداوەکانی ناو چیرۆکەکە لە کاتی چیرۆک گێڕانەوەکەدا.
٤- ئەو چیرۆکانە هەڵبژێرە کە ژمارەیەکی کەم لە کەسایەتییان تێدایە و رووداوەکان دووبارە بکەرەوە ،بە جۆرێك کە زۆر ئاسان بێت بۆ بیرهاتنەوە . قسەیەک هەیە دەڵێت ئەو چیرۆکە هەڵبژێرە کە حەزی پێ دەکەیت نەک ئەو چیرۆکەی کە خۆشت دەوێت !ئەگەر سەرنجی تۆ ڕابکێشێت ئەوا سەرنجی منداڵانیش ڕادەکێشێت.
کەواتە لە کۆتاییدا؟
دڵنیابە لەوەی کە بوون بە چیرۆک گێڕەوه حەز و ئارەزوویەکی زۆری پێوەستە ،بەڵام لەگەل سودێکی زۆردا. بە جۆرێک کە فێرخوازەکانت سەرسام دەکەیت. تا ڕادەیەک بە کاتێکی کەم تۆ دەتوانیت ببیت بە چیرۆک گێڕەوە، بە دواداچوون هەبێ بۆ چیرۆکەکان ،وەرگرتنی سەرنجی قوتابخانە و راهێنەر و بەرنامە دارێژەر . من هەرگیز بیرم نەکردبۆوە کە هەریەک لەمانە بکەم کاتێک دەستم کرد بە خولی راهێنان حەوت سال پێش ئێستا.
کەواتە چی تۆ دەوەستێنێت؟ چیرۆکی دواتر لەگەل تۆ دەست پێ دەکات .
بابەت : بۆچی گێرانەوەی چیرۆک گرنگە لەناو پۆلدا؟
سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه
سەرچاوەی وێنە : ئيره ببينه
وەگێر : تاژان آحمد محمد
هەلەچن: خهبات رهفيق محمد
دهنگ: لانه سواره
دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا