بۆچی گزیتکرد لە قوتابخانەی ئامادەییدا؟ ئەم پرسیارەم نارد بۆ دەستەیەک لە قوتابیانی پێشووم.
سۆنیا کە لە مانگی حوزەیراندا کۆلێژی تەواوکردووە وتی ” نمرەی باشم ئەویست و نەمەویست سەعیبکەم” قوتابیان ناوەکانیان گۆڕاوە لەم بابەتەدابۆ پاراستنی تایبەتمەندێتیان.
قوتابییەکانی ئەمدواییانەم کەمتر ڕاستگۆبوون لەچاو سۆنیادا. ئرین کە قوتابییەکی قۆناغی نۆهەمە بەرزترین نمرەی هەیە لە وانەکاندا، بۆ چاوپۆشیکردن لە کۆپیکردنی وتاری کانێری ڕۆو، بەشێوەیەکی ناڕوون وناقایلانە و بە سترێسێکی زۆرەوە سکاڵایی کرد. جێرێمی کە لە پۆلی دەهەمە کاتێک گیرا لەکاتی کۆپیکردنی بەڵگەنامەی هایپەرنۆرماڵیزم، بە ئاسایی لە تەنیشت ئەم هەوڵە قورسەی وەستابوو و وتی کە تۆمەتبارکردنەکەم ئازاری هەستەکانی داوە.
کەیسەکانی وەکو ئەمە زۆر بەربڵاو و بەردەوامن. ئابڕووچوونی گزیکردن لە ساڵی ٢٠١٢ لە قوتابخانەی ئامادەیی نموونەیی ستایڤێسانت لە شاری نیۆرک جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە ناپاکی ئەکادیمی بڵاو و بەرچاوە تەنانەت لە باشترین قوتابخانەکاندا. هەروەها داتاکانیش ئەمە دووپاتدەکەنەوە. ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠١٢ ی سەنتەری پەیمانگای جێسیفۆن بۆ ئاکاری گەنجان ئەوەی خستەڕوو کە زیاتر لە نیوەی قوتابیانی ئامادەیی دانیانناوە بەوەی گزیانکردووە لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا، لە کاتێکدا٧٥% وتیان کە ئەرکی ماڵەوەی هاورێکانیان کۆپی کردووە. لێکۆڵینەوەیەک لە نێوان ساڵانی( ٢٠٠٢ – ٢٠١٥) بۆ ٧٠٠٠٠٠ قوتابی ئامادەیی لە تەواوی ئەمریکا دەریخست کە ٥٨% قوتابییەکان ئەرکەکانیان لەسەر هی کەسێکی تر نووسیوەتەوە، لە کاتێکدا ٩٥% یان دانیانناوە بەوەی کە گزیانکردووە بە شێوەیەک لە شیوەکان.
کەواتە بۆچی قوتابییان گزی دەکەن چۆن دەتوانین بیانوەستێنین؟
بەپێی توێژەران دەروونناسان ، هۆکارە ڕاستەقینەکە بەزۆری هەروەک ڕوونکردنەوەی قووتابیەکانم بوون. بەڵام مامۆستایان هێشتا دەتوانن فێربن هاندەرەکانی گزیکردنی قوتابیان دیاریبکەن و بەقووڵی بیربکەنەوە لە چارەسەرەکان تاوەکو ڕێگریبکەن لە گزیکەرە چاونەترسەکان کە لە پۆلەکانیاندا ئەمە دووبارەنەکەنەوە.
پاساوهێنانەوە بۆ گزیکرن
یەکەمجار، دەزانین کە قوتابیان دەزانن گزیکردن هەڵەیە- بەڵام سەرەڕای ئەمەش بە ئاسانی خۆیان بەکەسێکی بەڕەوشت دەبینن.
دکتۆر دەیڤد ڕێتنجێر پڕۆفیسۆر لە زانکۆی ماری واشنتۆن و بەڕێوبەری جێبەجێکاری سەنتەری ڕاستگۆیی و ڕابەری و خزمەتگوزاری، کە ڕێخراوێکی زانکۆکەیە تەرخانکراوە بۆڕاستگۆیی، وتی” ئەوان گزیدەکەن تەنها بۆ ئەوەی بەردەوامیبدەن بەوەی کە هەن وەکو کەسی ڕاستگۆ. وادەکەن ڕەفتارەکانیان بەدەربێت لە یاسایەکی گشتی.”
بەپێی دکتۆر ڕێتنجێر و توێژەرەوەکانی تر، ئەو قوتابیانەی کە گزیدەکەن هێشتا دەتوانن وەکو کەسێکی بەبنەما خۆیان ببینن لەڕێی پاساو هێنانەوە بۆ گزیکردنەکەیان بەچەند هۆکارێک کە بە ڕەوای دەبینن.
هەندێکیان گزی دەکەن لەبەر ئەوەی نرخی ئەو کارە نازانن کە دراوەپێیان، وەکو دڕێلەیەک ئەو ئەرکانەی کە دراوە بەسەر شانیاندا لە ناویدەبرد. یان کاتێک دەزانن کە جەختێکی زۆر دەکرێتەوە لەسەر ئەو ناوەڕۆکە فێرکاریانەی کە پەیوەندی بە تاقیکردنەوە گرنگەکانەوە هەیە.
جاڤیارکە یەکێکە لە قوتابیەکانی پێشوو و بەمدواییەنەش کۆلێژی هونەرەکانی ئازادی تەواو کردووە وتی ” هیچ بیرکردنەوەیەکی قووڵ نیە لەمەدا، وادیارە مامۆستایانیش زۆریانلێکراوە کە ئەمە بهێنە ناو پڕۆگرامی خوێندنەوە” هەوەها وتیشی “لە تاقیکردنەوەکاندا پرسیارت لێدەکەن دەربارەی بابەتێک کە هەرگیز باس نەکراوە لە پۆلدا، ئەگەر لە تاقیکردنەوەکەدا بکەویت، تابێت قورستر ئەبێت کە لە تاقیکردنەوەی دواتردا دەربچیت.”
بەڵام قوتابیان پاساوهێنانەوە بۆ گزیکردن لە ئەرکەکانیاندا وەکو شتێک دەبینن کە بایەخی هەبێت
قوتابییە سەرکوتووەکان کە هەست ئەکەن پەستانیان لەسەرە بۆئەوەی سەرکەوتنی تەواو بەدەستبهێنن ( یان وەربگیرێن لە یەکێتی لڤی کە کۆمەڵەیەکە لە ٨ زانکۆ پێکدێت ئەوانیش زانکۆکانی: براون، کۆڵۆمبیا، کۆرنێڵ، هارڤارد، پێنسلیڤانیا، پرنستۆن، یێڵ، و کۆلێژی دارتمسن) لەوانەیە پەناببەنە بەر گزیکردن وەکو ڕێگایەک تاوەکو شوێنێک بۆ خۆیان بدۆزنەوە لە پێشبڕکێکەدا یان بۆ ئەوەی ڕێگریبکەن کە نمرەی خراپی تەنها یەک تاقیردنەوەیان هەوڵ وکۆششی مانگێکیان لەناوببات. بۆ نموونە لە قوتابخانەی ئامادەیی ستایڤێسانت، قوتابیان و مامۆستایان ژینگەی کێبڕكێکردن بۆ سەرکەوتن وەک هۆکارێکی بڵاوبونەوەی ناپاکی دادەنێن کە قوتابخانەکەیانی گرتۆتەوە.
وە توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە کە ئەو قوتابیانەی ستایشدەکرێن بۆ زیرەکبوونیان- بە پێچەوانەی ستایشکردن بۆ هەوڵدان و پێشکەوتن- زیاتر مایلدەکەن زیادەڕەویبکەن لە کارەکانیانداو و گزیبکەن لە ئەرکاکانیاندا، ڕەنگە لەبەر ئەوەبێت کە ئەوان هەڵگری بەرپرسیارێتی پێشبینییە باشەکانن.
قۆناغی گەشەسەندن
سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ مەترسیەکاندا، قوتابییە گەنجەکان باوەڕیان بەخۆیانە. توێژینەوەکە ئەوەی خستۆتەڕوو گەنجەکان بەشێوەیەکی بایەلۆجی ئامادەترن بۆ قبوڵکردنی ئەنجامە نادیارەکان وە بە بەراورد بە قوتابییە بەتەمانترەکانیان کەمترنیگەران دەبن بە حاڵەتە مەترسیدارەکان.
دکتۆرڕێتنجەر دەڵێت ” لە قۆناغەکانی ئامادەیدا، لە ڕووی گەشەییەوە قوتابیان مەترسی لەخۆگرن و ناتوانن دەرئەنجامی کارە دەستبەجێیەکانی خۆیان ببینن، تەنانەت دواکەوتنی دەرئەنجامەکان پەیوەندی بەوانەوە نییە.”
لەکاتێکداکە رەنگە گزیکردن ڕێگەیەکی بەچێژ نەبێت، بەڵام قوتابیان حەزدەکەن دژی شتە قەدەغەکراوەکان بۆستنەوە و لەگەڵ کەمتەرخەمیشیان کاتێک لە شتە نایاساییەکانەوە تێوەدەگلێن بڕێکی دیار لە ئاسوودەییان پێوە دیارە. دەیانەوێت لەگزیکردن بەردەوامبن کاتێک وادەزانن دەتوانن بەردەوامبن لە فرت و فێڵ و حەزیشدەکەن باوەڕ بەوە بکەن کە دەتوانن دەربازبن لێی.
وادەردەکەوێت کە خەریکە گزیکردن بڵاودەبێتەوە لە نێوان گەنجاندا، تەنانەت لەوانەیە بە خزمەتێکی پێکەوەبەستنی کۆمەڵایەتیش دابنرێت، بەلایەنی کەمەوە لەو دەوروبەرانەی گزیکردن بەشێوەیەکی بەرفراوان قبووڵکراوە تیایاندا، توێژینەوەیەکی قوتابیانی ئەکادیمی سەربازی لەساڵی ١٩٥٩ بۆ٢٠٠٢ خستیەڕوو لەو کۆمەڵگایانەی کە گزیکردن دەکەوێتە ژێر کاریگەری دەورەبەرەوە، وادەردەکەوێت گزیکردن بەبێ ترسی ئەوەی پێگەی کۆمەڵایەتی لەدەست نەیەن قورستر دەبیت ئەگەربێت و نەیکەن.
میشێل قوتابیەکی پێشووە، ڕوونیکردەوە لە کاتێکدا نەیویستووە یارمەتی هاوڕێکانی بدات لە گزیکردندا،هەستیکردووە کە ” ناتوانێت بڵێت نەخێر” . لەو کاتەی کە دەستیپێکردوە، نەیتوانیوە وازیلێبهێنێت.
بە پێی توێژینەوەیەک لەسەر ٧٠٠٠٠٠ قوتابی لە تەواوی ئەمریکا، ٩٥%ی قوتابیان دانیانناوە بەوەی کە گزیانکردووە بە شێوەیەک لە شێوەکان.
تەکنەلۆژیا ئاسانکاری دەکات بۆ گزیکردن و دەیکات بە شتێکی ئاسایی
لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکان وقسەکەری ئەلێکسا کە بەشوێن پەنجەی خۆیان کاردەکات، قوتابیانی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی ئاسان و خێرا دەستیان دەگات بە وەڵامەکان و ناوەڕۆکەکان دەتوانن کۆپی بکەن بۆسەر تاقیکردنەوەکانیان ولاپەڕەکانیان. توێژینەوەکان پیشانیدەدەن کە تەکنەلۆژیا گزیکردنی لە قوتابخانەکان ئاسانتر کردووە، لەوەش زیاتر، گرتنی قوتابیانی لە کاتی گزیکردندا لە پێشتر قورسترکردووە.
بۆ لیز ڕووف، کە مامۆستایەکی ئینگلیزی قوتابخانەی ئامادەیی گارفیڵدە لە لۆسئەنجەلس، بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەلایەتییەکان لەلایەن قوتابیانەوە دەتوانێت تێگەشتنیان بۆ ڕاستی و تایبەتمەندییە ڕۆشنبیرییەکان کەمبکاتەوە. لەبەرئەوەی قوتابیان ڕاهاتوون کە وێنەکان دووبارە پۆستبکەنەوە و کارەکانیان دووبارە بۆمەبەستێکی تر بەکاربهێننەوە و سەیری ڤیدیۆ پێکەنیناویەکان بکەن، وە وتی” ئەوان خاوەنداریەتی بەشێوەیەکی ناڕوون دەبینن.”
لە ئەنجامدا، لەوانەیە ئەوان بیانەویت خۆیان لابدەبن لە سزاکانی کۆپیکردنی نووسینی کەسێکیتر ، لەوانەیە ئەوان ئەمە بە هەڵە دانەنێن یان تەنانەت بشزانن کە چی دەکەن.
ئەمەش ئەوە دووپاتدەکاتەوە کە دۆناڵد ماکبی لە کتێبەکەی لە ساڵی ٢٠١٢ دا نووسیویەتی، کە پڕۆفیسۆرێکیی کۆلێژی بازرگانی زانکۆی ڕوتگرێسە، لە کتێبەکەیدا: ئەوەی بۆ دەرکەوتووە کە زیاتر لە %٦٠ی ئەو قوتابیانەی کە توێژینەوەیان لەگەڵ کراوە و دەرکەتووە کە گزیانکردووە وایدادەنێن کۆپیکردنی زانیارییە دیجیتاڵییەکان و دانانی بە هی خۆیان شتێکی ئاساییە و قوتابیان باوەڕیان وایە کە هەرگیز ئەوە گزیکردن نیە.
ستراتیجییەکان بۆ کەمکردنەوەی گزیکردن
دکتۆر جۆنسن ستیفێنس کە توێژینەوە دەکات لەسەر هاندەری ئەکادیمی وپەرەسەندنی ڕەوشت لە گەنجاندا لە زانکۆی ئەوکلاند لە کۆلێژی پەروەردە و پەرەسەندن و ڕاهێنانی پیشەیی . وتی” تەنانەت قوتابییە بەڕەوشتەکانیش پێویستیان بە یارمەتییە تاوەکو بەشوێوەیەکی باش ڕەفتاربکەن”. بەپێی ستیفێنس مامۆستایان بە تەواوی بەرپرسیارن کە وا لە قوتابیان بکەن هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و یارمەتیان بدەن لەوەی ڕووبەڕووی پاساوەکان ببنەوە کە یارمەتیاندەدات وابیربکەنەوە گزیکردن شتێکی ئاساییە
١ – کەمکردنەوەی گەرمی بوغارەکە( کە مەبەست لێی ئەو باروودۆخەیە کە مامۆستایان بۆ قوتابیانی درووستدەکەن تا گزی بکەن). قوتابیان کەمتر حەز بە گزیدەکەن لەو بەبەتانەی کە تێیدا هەست بەباشی دەکەن. هەڵسەنگاندنیان لەسەر پرسیارە هەڵبژاردنەکان وایان لێدەکات کە ببنە گزیکەر، لەکاتێکدا هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەوەی کە کامیان باشن لەسەر پڕۆژەیەکی نووسیندا کە پەیوەندی بەچەندلایەنێکەوە هەبێت وادەکات کە گزیکردن قورستربێت بۆیان و کەمتر گزیبکەن. بەپێی توێژینەوەکان دووبارەبوونەوەی ئەرکەکانی ماڵەوە هۆکارێکە بۆ گزیکردن، بۆیە مامۆستایان پێویستە بگەڕێن بەدوای پێدانی ئەو ئەرکانەی ماڵەوە کە هانی قوتابیان دەدات بە قووڵی بیربکەنەوە و وردەکاری زیاتر بدەن لەسەری لە گفتوگۆکانی ناو پۆلدا. بۆ نموونە، مامۆستایان دەتوانن کاتێکی سەربەخۆیان بدەنێ بۆ ئەرکەکانی ماڵەوەیان لەهەر ١٥ خولەکێکدا، یان ڕێگەیان بدەن کەمترین نمرە لەسەر ئەرکێکیان دابنێن
٢ – قووڵ ببەرەوە لە زمانەکەت . توێژینەوەکە ئەوە دەخاتەڕوو بەکارهێنانی بیرۆکە جێگیرەکان لە زماندا، بۆ نموونە ستایشکردنی منداڵان بۆ زیرەکیان بە پێچەوانەی ستایشکردنیان بۆ هەوڵدان و پێشکەوتن، دەبێتە هۆی هاندان بۆ گزیکردن و زیادکردنی. لەکاتی گەیاندنی ڕاوبۆچوونەکان، توێژەرەوان پێشبینی بەکارهێنانی ئەو دەستەواژانە دەکەن کە تێبینی دەخەنە سەر هەوڵدان وەک ”بەرەوپێشچونێکی گەورەت بەخۆوە بینیوە لەم ئەرکەتدا” یان “ئەمە کارێکی نایابە، بەڵام هێشتا دەتوانیت باشتر بیت.”
٣ – درووستکردنی لیژنەی ڕێزگرتنی قوتابی. هەل بە قوتابیان بدرێت یاساکانی ڕێزگرتن دابنێن یان لە ڕێی لیژنەی ڕێزگرتن یاسا ناوخۆییەکانی پۆل یان قوتابخانە بنووسن لەڕێ ئەمەش دەتوانن بە تەواوی تێبگەن کە چۆن گزیکردن کاریگەری لەسەر خۆیان و ئەوانیتریش دەبێت. لە ئەکادیمیای فرێدڕکسبرگ، قوتابیانی ئامادەیی ئەندامانی دوو لیژنەی ڕێزگرتن هەڵدەبژێرن لە هەر قۆناغێکدا. ئەم قوتابیانە یاساکانی ڕێزگرتن فێری قوتابیانی پۆلی پێنجەم دەکەن، پاشان ئەوانیش ڕوونیدەکەنەوە بۆ قوتابیە بچوکترەکانی قوتابخانەی سەرەتایی بۆ یارمەتیدانی بەدیهێنانی قوتابیەکی پەیڕەوکەری کەلتووری ڕاستگۆیی. هەروەها قوتابیان بەڵێنی ڕاستی دەنووسن لەسەر هەموو ئەرکەکان. ئەگەر هەردەرچوونێک هەبوو لە یاساکانی ڕێزگرتن ، لیژنەکە کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی دەرئەنجامە شیاوەکان.
٤ – درکپێکردن بەکاربێنە. توێژینەوەکە ئەوەپیشاندەدات کە درکپێکردن، پرۆسەیەکە هەندێکجار ناودەبرێت بە “بیرکردنەوە دەربارەی بیرکردنەوە” دەتوانێت یارمەتی قوتابیان بدات بۆ بەدیهێنانی هاندەر و ئامانج و کارەکانیان. بۆ قوتابیانی پۆلی نۆیەمم، سەرچاوەیەکم بەکارهێنا کە چەن سەدەیەک کۆنبوو تاوەکو گفتوگۆی کێشە ڕەوشتییەکان بکەین.ئەویش: شانۆی ماکبێرس بوو، پێشئەوەی داگیرکەری گلەمس کە ناوبانگێکی خراپی هەیە ببینن، قوتابیەکان وەکو داواکاری خوێندنگەی پزیشکی و یاریکەری تۆپی پێ و سیاسەتمەدار ڕۆڵیان بینی کە بڕیاریاندەدا بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان خیانەت بکەن، خۆ بەخت بکەن یان درۆ بکەن، من هانی قوتابیانم دا کە ئەو هەنگاوانەی دەینێن بۆ بەدەستهێنانی حەزەکانیان بیهێننە بەرچاویان. بۆچی دەمانەوێت بەوشێوەیە نواندن بکەین کە دەیکەین؟ چی دەکەین تاوەکو ئەوەبەدەستبێنین کە دەمانەویت؟ چۆن ئەوشتانە دەمانگۆڕن؟ هەموو دیمەنێکی تراژیدی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە، وەکو دۆزی ماکبێرس، کە دەربارەی پیاوێکە دەسبەرداری خواستەکانی دەبێت تاوەکو سەرکەوتنی تەواو بەدەستبێنێت.
٥ – هێنانی ڕاستگۆیی بۆ ناو پڕۆگرامی خوێندن. مامۆستایان دەتوانن گفتوگۆکردن لەسەر ڕەفتارە باشەکان لەناو پڕۆگرامی خوێندندا جێبکەنەوە. ڕووف و زۆربەی مامۆستاکانی تر هاندراون بۆ وتنەوەی پەروەردەیی میدیایی تاوەکو یارمەتی قوتابیان بدەن کە لە گزی دیجیتاڵی تێبگەن و بتوانن دەستیان بە سەرچاوە دووەمییە بەربڵاوەکانی ئینتەرنێت بگات کە بەردەستن، بە بەکارهێنانی ڕێبەری ڕێخراوەکان وەکو ڕێخراوەی کۆمۆن سێنس میدیا.
بەپێی شارەزایان و توێژەرەوان ئاڵۆزی بیروبۆچوونی دەروونی هەیە لەسەر گزیکردنی قوتابیان . لەکاتێکدا یاسا ناچارکەرەکان و دەرئەنجامەکانیان گرنگن، زانینی ئەو هاندەرانەی کە وا لە قوتابیان دەکەن گزیبکەن دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ بەدەستهێنانی ڕاستگۆیی لە پۆلدا لە جیاتی سزادانی گزیکەران.
سەرچاوەی بابەت:
https://www.edutopia.org/article/why-students-cheat-and-what-do-about-it
سەرچاوەی وێنە:
https://www.edutopia.org/article/why-students-cheat-and-what-do-about-it
وەرگێڕ: ساریا حسن کریم
هەڵە چن: خەبات رەفیق محمد
دیزاینەرێ وێنە: فێرۆپیدیا