بۆچى و چۆن هاندانى ناوه‌كى كارده‌كات؟

ئێمه‌ زياتر له‌ هه‌موو كات به‌ئاگاين كه‌ هاندان و به‌شداريكردنى خوێندكاران بنچينه‌ن بۆ به‌رده‌وام بوونى فێربوون. به‌ڵام گفتوگۆى كه‌متر هه‌بووه‌ له‌سه‌ر هۆکار و چۆنییەتی کارکردنی هاندانی ناوەکی؟ له‌ ڕاستيدا، کاتێک‌ له‌باره‌ى “هاندانى خوێندكاران”ە‌وه‌ ده‌دوێين، ئەو ڕاستییە گرنگە فەرامۆش دەکەین کە خۆيان پێشتر هاندراون– تەنها ئەوە نەبێت کە زۆرجار بۆ ئەو کارانە هاننەدراون کە پەروەردەکاران دەیانەوێت ئه‌نجامیان بده‌ن.

له‌به‌ر ئەمەیە کە ‌ تێگه‌يشتن له‌ هاندانى ناوه‌كى زۆر گرنگه‌. پێويسته‌ كار له‌گه‌ڵ سيستمى هاندانى خوێندكاراندا بكه‌ين زياتر له‌ هاندانى ناچاريى له‌ ده‌ره‌وه‌ (هاندانى ده‌ره‌كى).

دێسى و ڕايان له‌سه‌ر هاندانى ناوه‌كى

پێويستيیه‌كى ناوه‌كى هه‌يه‌ بۆ خۆ به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌سى، بڕیاردانی تاکەکەسی، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ستكردن به‌وه‌ى کە مرۆڤ خۆی ڕه‌فتاری خۆی هەڵدەبژێرێت نەک کۆنتڕۆڵکرابێت له‌ ڕێگه‌يه‌كى ده‌ره‌كيیه‌وه‌. یەكێک لە کارەکانی ئێدوارد دێسى و ويليه‌م ڕايان بۆچى ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ين، ئه‌نجامى ده‌ده‌ين: تێگه‌يشتن له‌ هاندانى خودی، نمونه‌يه‌ بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی گرنگى ئه‌وه‌ى كه‌ پێى ده‌گوترێت “هاندانى ناوه‌كى.”

هه‌ڵبژاردن توخمێكى بنچينه‌ييه‌ له‌ هه‌ستكردن به‌ هەبوونی کۆنتڕۆڵ. به‌ڵام كاتێك كه‌ هه‌ڵبژاردن ده‌خرێته‌ به‌ر ده‌ست، پێویستە تاكه‌كان زانيارى پێويستيان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بڕيارى گونجاو بده‌ن، نه‌ك به‌ ساده‌يى هه‌ڵبژارده‌يه‌كى ناڕوون هه‌ڵبژێرن. منداڵانیش زۆر سوود له‌ هه‌ڵبژارده‌كان نابينن كاتێك ئەگەری هەبوونی سنوردار بوونی شتەکان هەیە لە پاش هەڵبژاردنی هەڵبژاردەکەیان. دیقەتی ئەو جیاوازییە بدە کە لە نێوان خاڵی #١ و ٢، و خاڵی #٣ و ٤ دا هەیە.

  1. كام جۆره‌ كتێبه‌ت حه‌ز لێيه‌ بيخوێنيته‌وه‌؟
  2. له‌ پشووه‌كاندا پێتخۆشه‌ چى بكه‌يت؟
  3. ده‌ته‌وێت گرنگى به‌ شه‌ڕى ڤيكس بۆرگ بده‌يت يان ئه‌وه‌ى ڕووده‌دات له‌ په‌نسلڤانيا؟
  4. ده‌ته‌وێت ئه‌وه‌ى فێرى بوويت به‌ نوسينى ووتارێک، به نوسینی دەقی چاوپێکاوتنێک، یان بە نوسينى ده‌قێك بۆ فيلمێكى دۆكيومێنتا‌رى، نیشانی بدەیت؟

بۆ دروستكردنى په‌رۆشییەکی ديارى زياتر، هه‌روه‌ها ملكه‌چبوون له‌ژێر چاودێرى كه‌متردا. هه‌وڵبده‌ خوێندكاره‌كان ئاڕاسته‌ بكه‌يت به‌ ڕێگاى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى و پشتگيرى نه‌ك به‌ ڕێگە ئاسايیەکانی كۆنتڕۆڵكردن‌:

نموونه‌: خاوێنكردنه‌وه‌ لەلایەن منداڵه‌كانەوە لە دواى پڕۆژه‌يه‌كى وانەى هونه‌ر.

ڕێگەى كۆنتڕۆڵكراو: “مادده‌كان خاوێن ڕاگرن؛ ڕه‌نگه‌كان تێكه‌ڵ مه‌كه‌ن؛ هيچ بۆيه‌يه‌ك مەڕژنە سەر زەوییەکە؛ دڵنيابن لەوەی بەروانکەکانتان بە بەردەوامی لەبەردایە‌.”

ڕێگەى پشتگيری و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى: “ده‌زانم هه‌ندێك جار خۆشه‌ بۆيه‌كه‌ بڕێژين  بە‌ چوارده‌ورمان دا، به‌ڵام پێویستە مادده‌كان و ژوره‌كه‌ به‌ ڕێکوپێکی بهێڵینەوە بۆ ئەو منداڵانەی تر كه‌ به‌كاریان ده‌هێنن.”

بێگومان ڕه‌نگه‌  ئەمە ناسراو بێت وه‌ك شێوازه‌  پشتگیرییە “دەستبەسەرداگیراو”ە  كرداريیه‌كه‌ى ديانا باومریند بۆ قسه‌كردنى باوان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانيان. ئه‌م شێوازه‌ هۆشياريى له‌خۆ ده‌گرێت هەتاوەکو منداڵه‌كان تێبگه‌ن بۆچى سنوره‌كان دانراون.

فيدباكى ڕاستكاريیان پێبده‌: ئه‌مه‌ هه‌مووى له‌سه‌ر چۆنيیه‌تى ئه‌نجامدانيه‌تى

بۆ ئه‌وانه‌ى هاندانى ناوه‌كى به‌ نه‌گونجاو ده‌زانن لەگەڵ فيدباكى نه‌رێنى، و لايه‌نى ئه‌نجامدانى بە ناڕێکی فه‌رامۆش ده‌كه‌ن، وه‌ڵامه‌كه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ هه‌مووى په‌يوه‌ندى به‌ چۆنێتى ئه‌نجامدانیەوە هەیە. چه‌مكه‌ كاريگه‌ره‌كه‌ بريتى يه‌ له‌ فيدباكى دروستكه‌ر.

ڕێگا بنچينه‌ييه‌كه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ڕێز له‌ شكۆ و‌ تواناى منداڵه‌كه‌ بگريت. سه‌ره‌تا داوا له‌ خوێندكاره‌كان‌ بكه‌ كه‌ بيربكه‌نه‌وه‌ له‌ شێوه‌ى بەڕێوەبردنى خۆيان. چييان كرد له‌ دۆخێكى دياريكراودا؟ چۆن له‌ تاقيكردنه‌وه‌ نزيكده‌بنه‌وه؟‌ …هتد. ئه‌م گفتوگۆ ڕاسته‌قينه‌يه‌، لە کاتی هەبوونی ژينگه‌يه‌كى باوه‌ڕپێكراودا، زۆرجار دەبێتە هۆی‌ تێگه‌شتن له‌ كێشه‌كان كه‌ دواتر ده‌توانرێت پشتگیری ياخود چارەسەر بكرێن بە پێی پێويست.

دواتر، به‌رده‌وام به‌ به‌ پرسيارێكى پوخت: ده‌توانيت/دەتوانین جارى داهاتوو چى بكه‌يت/بکەین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مان شت دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌‌؟

پێدانى يه‌كه‌م ڕێگاى ڕاست به‌ خوێندكاران به‌ شێوه‌يه‌كى قوڵ ڕێز له‌ شكۆ و تواناييان ده‌گرێت، هه‌روه‌ها ڕێگرى ناكات له‌ ڕاستكردنه‌وه‌يه‌كى هاوڕێیانە و دروستکەرانەی پێگه‌شتووەکان بۆ پلانەکانی خوێندکار، له‌گه‌ڵ پشكنين بۆ به‌رپرسيارێتى.

به‌رده‌وام به‌ له‌ تاقيكردنه‌وه‌ زانستيیه‌كانت

ئه‌گه‌ر پرسياره‌ پوخته‌كه‌ كارى نه‌كرد، ڕێگاى داهاتوو بريتى يه‌ له‌ پێدانى هه‌ندێك هه‌ڵبژاردن له‌باره‌ى ئەوەی ئايا خوێندكاره‌كه‌ پێى وايه‌ دەکرێت چى ڕویدابێت. ئه‌مه‌ ڕێز له‌ شكۆش ده‌گرێت و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌شی كه‌ خوێندكاره‌كانت به‌كارنه‌هێنرێن بۆ ئەوەی داوایان لێبکرێت كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خۆيان بكه‌ن يان ئه‌وه‌ى باوه‌ڕيان به‌ ڕێگه‌ى پرسياركردن نەبێت‌. دەکرێت هەڵبژاردنەکان ئەم وتەیەیان بەدوادا بێت “یاخود، پێتوايه‌ شتێكى ديكه‌ لە ئارادایە؟”

گه‌ر هيچ كام له‌ ڕێگەیانه‌ كاريان نه‌كرد! ده‌توانرێت به‌ شێوه‌ى نامه‌يه‌كى ئه‌ليكترۆنى فيدباك بدرێت. بۆم دەركەوتووە كه‌ شتێكى به‌سوده‌ بڵێيت “باشه‌ ده‌مه‌وێت تۆ زياتر بيربكه‌يته‌وه‌ له‌وه‌ى گفتوگۆمان له‌باره‌وه‌ كردووه‌، و دواتر، بەیانی يان هه‌ر كاتێكى تری گونجاو چاومان به‌يه‌ك ده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى باسى بكه‌ين.” به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ كارى نه‌كرد، دواجارناوەڕۆکی نامه‌ ئه‌ليكترۆنییەکە بريتى دەبێت لە، “بە بڕواى من وادیارە کە x و y و z ڕوویدابێت. ئەگەر وابێت، ئەوا دەرەنجامى ئەمە بۆ تۆ و ئەوانى ديكە a  و b و c دەبێت. ئەى تۆ دەڵێیت چى لەم بارەیەوە؟ ئايا من ڕاست بۆی دەچم؟”

پەیوەست بوون بە پاراستنى شكۆى منداڵه‌كەوە‌ و گۆڕينى فيدباكى نه‌رێنى بۆ فيدباكى دروستكه‌ر له‌و باوه‌ڕە‌وه‌ سەر هەڵدەدات كه‌ برەودان بە هەندێک لایەنی گریمانەیی و کارامەیی منداڵ مافێكى گه‌شه‌كردووە و پێويستە‌.

 ئه‌مەش لەسەر هەموو مامۆستایەک پێویستە جێبەجێی بکات بە تەنها بۆ ئەوەی دەستکەوتی کاریگەری هەبێت.‌‌ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانت گفتوگۆ بکە لەبارەی “ئەو ڕۆژە لە قوتابخانە”ی هەر خوێندکارێکەوە، هه‌روه‌ها يارمه‌تى خوێندكاره‌كان بده‌ ئەزموونی هەموو ڕۆژێکیان ئەرێنی بێت لە قوتابخانە؛ ئه‌مه‌ش جياوازى نى يه لە ڕووی گرنگییەوە‌ له‌ نێوان خوێندكارێكى پۆلى ١٢ و يه‌كێكى باخچه‌دا، يان هه‌ر پۆلێكی تر لەو‌ نێوانەدا.

سەرچاوەى بابەت: ئيره ببينه

 سەرچاوەى وێنە: ئيره ببينه

ئامادەکاری بابەت: لؤي حاجي

وەرگێڕ: خه‌بات ره‌فيق محمد

هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد، هاوناز ئیبراهیم مەحمود

دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Khabat Rafiq

خه‌بات ره‌فيق محمد، مامۆستاى زمانى ئينگليزى و هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى به‌كالۆريۆس له‌ زمان و ئه‌ده‌بى ئينگليزيدا، هه‌روه‌ها خاوه‌نى بڕوانامه‌ى TEFL ى به‌ريتانى بۆ وتنه‌وه‌ى زمانى ئينگليزى. مامۆستا خه‌بات به‌شدارى ده‌يان خولى ڕاهێنان و گه‌شه‌سه‌ندن و شياندنى مامۆستايانى كردووه‌ ده‌يان بڕوانامه‌ و سوپاسنامه‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌. له‌ ئێستادا له‌ پاڵ پيشه‌ى مامۆستايى دا وه‌رگێڕو هه‌ڵه‌چنه‌ له‌ فێرۆپيديا. مامۆستا خه‌بات باوه‌ڕى ته‌واوى به‌ گيانى هاوكارى و كاركردن به‌كۆمه‌ڵه‌. له‌ كۆتايدا ئه‌و ده‌ڵێت: تۆ دوو ده‌ستت هه‌يه‌ يه‌كه‌م بۆخۆت، دووه‌م بۆ يارمه‌تيدانى خه‌ڵكى.

لێرەش بگەڕێ

بونيادنانى نەرمونيانى هزرى لاى خوێندكاران

له‌ ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا، ڕه‌هه‌نده‌كانى پێوانه‌سازيى تواناى هزريى خوێندكاران پتر له‌ جاران گرنگتر و پڕبايه‌ختربووه‌. ئه‌و …

Share via
Send this to a friend