له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا، ڕه‌هه‌نده‌كانى پێوانهسازيى تواناى هزريى خوێندكاران پتر له جاران گرنگتر و پڕبايهختربووه. ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ش له ئێستادا خۆيان له‌م پێوانانه‌دا ده‌بيننه‌وه:
- تواناى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕا، ديد و تێڕوانينه جياوازهكان به مێشكێكى كراوه‌وه.
- لهخۆبردوويى به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى هه‌ڵه.
- ڕهچاوكرنى زياتر له ڕێگايه‌ك بۆ شيكارى گرفت و ئارێشهكان.
- سه‌رقاڵبوون و خۆماندووكردن به فێربوون، گه‌ڕان و دۆزينه‌وه و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان به داهێنانێكى نوێگه‌رانه‌وه.
بونيادنانى ئاسته جياجياكانى كارامه‌يى نەرمونيانى هزرى خوێندكاران
خوێندكاران, له‌مه‌ڕ ڕه‌خساندنى مه‌شقى بيركردنه‌وه‌ى كارسازانه-( خۆگونجێن و سازاو) –تا بتوانن زۆربه‌ى قۆناغى گه‌شه‌ى ههرزهكاريى مێشكيان پڕبه‌رهه‌م پێ له‌سه‌ر بونيادبنێن، له‌م ڕووه‌وه پێويستيان به پێدانى هه‌ل و ڕێنمايى فێركردنى بێ قهيدوشهرت ده‌بێت. توێكاريى تايبه‌ت و زانياريى له‌بابه‌ت سروشتى پێكهاتنى كيميايى ئه‌م قۆناغه ڕاگوزهرهش-(قۆناغى گه‌شه‌ى فيسيۆلۆجيى لاويى و ههرزهكاريى بارى زهنيى خوێندكاران)- له‌م باره‌دا گرنگى خۆى هه‌يه و, خۆى له شيكارى ئاسته جياجياكانى قۆناغى زيادبووى دۆپامين-(ههستهدهمارهگهيهنهر__پێكاهاتهى كيمياويى ده‌ردراوى خانه‌كانى مێشك په‌يوه‌ست به جوڵه و كاردانه‌وه زههنيى- ههستهكيى و ئۆرگانييهكانى جه‌سته)- و په‌ره‌سه‌ندنى بارگۆڕانى فيسيۆلۆجيى مێشك-(neuroplasticity__خودژينسازيى دايناميكيى بارى فيسيۆلۆجيى كارى مێشك و ده‌ره‌وه‌ى بۆشايى و كاتى ژينگه‌ى)- ده‌بينێته‌وه. ئه‌م لايهنهش كارى خۆى ده‌بێت له‌مه‌ڕ تين وتاوپێدانى بارى مێشكيان به خوليايه‌كى زۆره‌وه بۆ گه‌ڕان و دۆزينه‌وه نوێيه‌كان, تامه‌زرۆيى زۆر به‌دواى به‌ده‌ستهێنانى شتانێكى پڕسود له ئاستى باڵا, ئامادهگيى گه‌رموگوڕ بۆ كۆششكردن و گڕوتين به‌خۆدان و خۆهاندان.
ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌تانه‌ى دهشياندرێتێ له‌لايه‌كى تر دهستكراوهييهكى زياتريان پێده‌به‌خشێت بۆ په‌ره‌پێدان به توانا ناوهكييهكانيان له‌پێناو خستنه‌وه‌ى ديد و ديدگاگهلێكى به‌رفراوان, بارى ڕوانينگهلێكى گهشدارتر, تواناى بههرهدارييهكى ئاستبه‌رزتر, كارى ههروهزكاريى له‌خۆبردووانه و نوێگهريى هێنانه‌ئارا.
1- بهرهنگاريكردنى بارى ” نابيناێتيى ناخودئاگا” به ڕوانينێكى هۆشيارانهوه
چه‌ند جاران پيتى ئۆ-( “o”)- له ڕستهكهى خواره‌وه‌دا به‌ديار ده‌كه‌وێت؟
The brain filters out objects that we’ve seen many times before when they are presumed not to be .relevant to a current goal or task
وه‌ڵامه ڕاسته‌كه دياره كه هه‌شت جارانه. به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌ندێك كات تێكڕاى ئه‌و”هه‌شت جارانه” به‌ر گيرهى بارى سه‌رنج و ديدگاشت نه‌كه‌وێت! چونكه بارى فلته‌رى ئاگايى سه‌رنجدانى تۆ هه‌موو ده‌م وساتێك ئامادهگيى سهرنجڕاگرتنى له وه‌ها زانراوێك نييه كه لێره‌دا ئاشكرا خۆى بۆ بژاركردن له پێش بينايت دهرپۆقاندووه, وه‌كو نموونه‌ى پيتى “o” له وشه‌كانى”out“, “not“, “to“, “or“.
گرنگتر له پرسيارهكهى سه‌ره‌تا له‌لايه‌كى تر, به‌بێ دووباره سه‌رنجدانه‌وه له ڕسته‌كه, ئايا ده‌توانيت بيرت بێت بزانيت ناوه‌ڕۆكى ڕستهكهى سه‌ره‌وه له‌ڕاستيدا ده‌رباره‌ى چى بوو? زۆرينه‌ى خوێندكاران, به‌تايبه‌ت له‌م ڕووه‌وه له‌بابه‌ت نوسراوى سه‌ر به‌رهه‌مى مۆدێل و ستايلى كه‌ره‌سته پهروهردهييه كارگه دروستكراوه‌كان, تواناى وه‌سفكردنى ناوه‌ڕۆكى ڕستهكهيان نييه. ڕاستيهكهى, هه‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌نجامى” نابيناێتيىناخودئاگا” له باسى سه‌ره‌كيى ئه‌م خاڵه‌دا, كه كۆتوبهندكردنى خودى ئاگايى سه‌رنجدانه به ته‌نيا ئامانجێكى نهخشهبۆكێشراوهوه له‌لايه‌ك و شكستپێهێنانى بۆ سه‌رنجدان له ئامانجى ديمه‌نێكى ئاشكرا له‌لايه‌كى تر.
ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌يبينين ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌دوايدا ده‌گه‌ڕێين. بۆ بونيادنانى ئه‌و جۆره‌ش له وشياريى مهعريفيى, له‌م ڕووه‌وه خوێندكاران پێويستيان به ئهزموونگهلێكى زۆر ده‌بێت تا بتوانن خودى ئه‌و “نهخشسازييه ههستهدهمارييه”-(neural pattern)-ته‌قليد داڕێژكراو زههنيى-ئاڕاستهكهرهيان تێكببچڕێنن كاتێك ڕووانگه‌ى ڕوانينهكانيان بۆ گهشتنهچارهى گرفتێك يان شيتهڵكردنى زانيارييه‌ك ته‌نيا ڕووى له تاكه ڕێگه‌يه‌كى گوايه”ڕاست” بێت. لێره‌و و له‌ڕێگه‌ى ئه‌م هه‌نگاوه ستراتيجييانهى خواره‌وه, ئێستا تؤ ده‌توانيت ئه‌زموونى تر بۆخۆت بنهخشێنيت:
- كه‌متر دهرئهنجامپێدانهكان له‌لايه‌ن مامۆستاكانه‌وه: پێدانى ده‌رفه‌ته‌كان له‌پێناو لێكۆڵينه‌وه, گه‌ڕان و دۆزێنه‌وه, تاقيكردنه‌وه و هه‌ڵه‌كردن, كارى پێكهوهيى و هه‌ر ههلپێدانێكى تر تا خوێندكاران سودمه‌ندبن له به‌كارهێنانى پێدراوهزانيارييهكان(داتاكان), خه‌مڵاندنى زانياريى و پاشان داڕشتن, بهراوردكرن و بژاركردنى دهرئهنجامهكانيان.
- زمانێكى كه‌متر واتابهست( به‌ستراو به واتايه‌ك): خۆت له‌و زمانه به‌دووربگره كه ته‌نيا ئاماژه به تاكه وه‌ڵامێك يان ڕيگاچارهيهك ده‌كات, له‌نموونه‌ى” وه‌ڵامه‌كه چييه؟”.
- كاتى چاوهڕوانيكردنى زياتر: كاتێك پرسيارێك ئاڕاسته ده‌كه‌يت, داواى ئه‌وه بكه با خوێندكاره‌كان خێرا ده‌ستيان به‌رزنه‌كه‌نه‌وه هه‌تا خۆتان كات بۆهه‌ر يه‌كێكيان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه-( وه يان به‌شێوه‌يه‌كى نموونه‌يى بۆ نوسينى وه‌ڵامه‌كان)- فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن. لاى زۆرينه‌ى خوێندكاران, بينينى ئه‌وه‌ى هاوپۆلێك خێرا ده‌ستى به‌رزكردۆته‌وه و ئاماده‌ى وهڵامدانهوهيه, واده‌كات كۆششى هزريى هاوپۆله‌كانى تر له هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕان به‌دواى وه‌ڵامى پرسيارهكهيان بهبنبهستبگهيهنێت. ئاشكرايه, بڕى هه‌ره‌زۆرى چێژى به‌خشيشى ڕێژه‌ى دۆپامينى مێشك له‌وێوه دێت كاتێك كه‌سێك پێشبينى ياخود وه‌ڵامى بۆ شتێك ده‌رده‌كه‌وێت دواجار ڕاست بێت. ئه‌گه‌ر خوێندكاران له چاوه‌ڕوانى ئه‌گه‌رى خێرا بيستنى وه‌ڵامى”ڕاستى”هاوپۆلێكياندا بن پێش ئه‌وه‌ى خۆيان له بيروهۆشى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسيارهكهياندا بن, ئه‌وكات مێشكيان هيچ جۆره هه‌وڵ و تهقهلايهكى زهنيى نادات به‌هۆى ئه‌وه‌ى هيچ چاوهڕوانييهك له زۆربوونى ڕێژه ورژمى دۆپامين له مێشكياندا نامێنێت هه‌ركه ئيدى “وه‌ڵامه‌كه” بيسترا.
- پرسياره مه‌ودا-فراوانه‌كان: هه‌م له پۆلدا و هه‌م بۆ پێدراوى كارى قوتابخانه له ماڵ, له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌رك و چالاكييانه پرسيار بده‌ن كه زياتر له تاكه شيكارێك هه‌ڵده‌گرێت يان پێويست ده‌كات له خوێندكار زياتر له ڕێچارهى شيكارى كێشهيهك بده‌ن به‌ده‌سته‌وه.
2- بيركردنه‌وه‌ى فرهگريمانهيى
مۆدێلى كارگه دروستكراوه په‌روه‌رده‌ييه‌كان زياتر له‌دواى بره‌ودان به تايبهتمهنديى بهكارێتيى و په‌سه‌ندكرنى هاويهكشێوهسازێتيهوهن. بۆئه‌وه‌ى خوێندكاران بۆ فێركردنێكى ئاست باڵاتر, كار و فرمانى ئاست جيهانيى و نوێگهريى داهێنه‌رانه سازبكرێن, گرنگه هاوكاريان بيت له‌وه‌ى بتوانن گۆشه‌نيگاى ڕووانينهكانيان له‌ڕێگه‌ى مه‌شق و موماره‌سه‌كردنى جۆرى بيركردنه‌وه‌ى فرهگريمانهييهوه زياتر فراوان بكه‌ن, له‌نموونه‌ى گه‌مه‌ى:
- “ئه‌مه ئه‌و شته نييه… ئه‌مه ئه‌وه‌نييه و ئه‌وه‌يه”__له‌گه‌ڵ ئاماده‌يى كۆكردنه‌وه‌ى خوێندكاران له شێوه‌ى بازنهيەكدا و ده‌ستبه‌ده‌ست پئ كردنى شتێك يان ئامڕازێكى ناسراو له‌ناو خۆيان‌دا, وه‌كو ئامێرى هێلكهشڵهقێنهرى ده‌ستيى, وه پاشان به‌سه‌ره ڕاپۆرت و لێدوان دان له‌سه‌رى,” ئه‌مه هێلكهشڵهقێنهر نييه… ئه‌مه__ (بۆ نموونه: ئامێرى بهكرهههڵداكهرى ده‌زووى كۆلارهيه, ئامێرى چاڵههڵكهندهرى لمينه).”
- وێنهنمايندهكاريى بهديلكارانه له‌پێناو خستنه‌ڕووى ديد و ديدگايه‌كى به‌رفراوان:
- باسێك يان بابه‌تێك له خاڵى تێڕوانينى جياوازه‌وه وه‌سف بكه( بۆ نموونه له باسى, خانهخوێنى خڕۆكه سور به‌ناو ڕێسيستهمى سوڕى خوێنيى خۆي‌دا به‌رده‌وام دێ وده‌چێت).
- چيرۆكێك يان ڕووداوێك له گۆشه‌نيگاى كهسێتيهكى-(كاراكته‌رێكى)-تره‌وه بگێڕه‌وه(بۆ نموونه, كاراكتهرى نهههنگهكهى ناو ڕۆمانى”مۆبيى ديك”, ئه‌سپه‌كه‌ى پۆڵ ڕيڤێر, ڕه‌نگه شينه وهنهوشييى تۆخهكهى ناو پهلكهزێڕينهيهك).
- دهستكێشراوى وێنههێڵكارييهكى-(سكێچێكى)- پابلۆ بيكاسۆ وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكى ڕووكارديمهنگهراخواز-(ئيمپرێشنيست)-ى وه‌كو كلود مونێى دووباره بكێشه‌ره‌وه.
- جۆراوجۆرێتيى ديد و تێڕوانينهكان: له‌ڕێگه‌ى به‌راوردكردنى ڕاپۆرتهگێڕانهوه ميدياييه جۆربه‌جۆره‌كان, سه‌رچاوه گرنگه‌كان, بايۆگرافيا جياوازهكان ده‌رباره‌ى كه‌سێك, ياخود فرهنمايندهوێنهكاريى ڕووداوێكى هه‌نوكه‌يى ياخود ميژووييهوه, تۆ لايه‌نه جياوازه‌كانى هه‌مان چيرۆكه‌كه بپشكنه.
- له‌ڕێگه‌ى بينينى وينهجوڵاوه جياوازه‌كانى فيلمكارتۆنى شازاده پۆكۆهانتس له بهرههمهفيلمى ستۆديۆى وۆڵت ديزنيى, تابلۆكێشراوه جياوازه‌كانى وڵاتى ئينگلتهراى و ئه‌و كتێب و وه‌سفه وتاريى نوسراوانه‌ى ده‌وترێن گوايه ئه‌و له‌و كه‌سه ده‌چێت, جۆراوجۆريى دروستيى و ڕاستێتيى ديد و تێڕوانينهكان له‌و باره‌يه‌وه بناسێنه.
- ههمهجۆرايهتيى له وه‌سفى دهرئاكامه ميژووييهكاندا دروست بكه( بۆ نموونه, بهاتبا ئه‌وه‌ى خۆت بووبايت, بهجياواز له وينستن چێرچڵ, په‌يوه‌ست به بهژداريى ئه‌وكاتى به‌ريتانيا له جه‌نگى جيهانيى دووه‌م تۆ بتكردبايه).
- به‌بێ بوونى هێڵى ئينته‌رنێت له‌وانه‌بوو ژيانى ئێستا چۆن بووبا؟
3- ئاڕاستهگۆڕينى هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌كان
نوێگهريى داهاێنانهبوون له‌وێدا ڕووده‌دات كاتێك كردارى لێكدانه ههستهوهرهدهمارييهكان له نێوانى تهنراوى لێكداپچڕاوى مه‌عريفه عهمباركراوهكانى ئه‌زموونى له‌پێشينه‌ى كارى مێشكه‌وه ئهندازهسازييهك ئه‌نجام پێكدهسازێنێت. ئه‌وده‌مه‌ى تۆ ده‌رفه‌ت بۆ فێرخوازان له‌پێناو بارگۆڕينى كارى تيۆريى فێربوونيان به‌ره‌و كارى جێبهجێكاريى نوێگه‌رانه دهڕهخسێنيت, دهبيتههۆى ئه‌وه‌ى كردهكارى لێكگهياندنه ههستهوهرهدهمارييهكانى مێشك و توانا شاراوه بهههرهدارهكانيان پهرهپێبسێنيت.
- هه‌ركه خوێندكاران ئيدى مه‌سه‌له‌ى شتانێكى به‌جێكار-(گونجاو له كاردا)- هه‌تا به‌ر له هاتنه‌ئاراى قۆناغى زانستى ئێستاى زيندهزانيى(بايۆلۆجيى)يش فێربوونه, له‌و ڕووه‌وه ئێستادا له خوێندكاره‌كان بپرسه كام جۆره له ڕێچاره دهستێوهردانيان له ڕۆژمێرى ئێستايانهوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى زيانكاريى تاعونى-( ده‌رده ڕه‌ش)-ى په‌تاى سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاستى ئه‌وكات ده‌گرته‌به‌ر.
- هونه‌رى كۆلاژ-(هونهرسازيى پێكهوهدانانى شتانێكى ههمهشكڵ له تابلۆيهكدا)- هونه‌رێكه هانى بزواندنى بارى تواناسازيى هزرى ده‌دات به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ريه‌ك له پێكهێنه‌ره كارپێكردراوهكانى ناوى له ڕۆڵى واتابهخشيى پهتيى تاكينهيى خۆيان دابڕێندراون و به شيوهڕۆڵێكى واتايى نوێكارتر پێكه‌وه له ڕۆڵبينييهكى گشتيدا به‌كاربردراون.
- كه كاتێك فێرى زانياريى چۆنێتيى ههڕهمبهنديى پێكهاته خۆراكسازيى ده‌بيت, ژه‌مه نيوه‌ڕۆ قوتابخانه خوانێكى نموونه‌يى سازبكه به‌جۆرێك كه هه‌م ڕاده‌ى پهسهنديى خواردنه‌كه‌ت بگه‌يه‌نێته ئاستێكى به‌رز و هه‌م بشتوانيت مه‌رجه پێويستييه‌كانى پێكهاته خۆراكسازيى له‌خۆبگرێت.
مامۆستايان وه‌ك بايهخپێدهرانى مێشك تواناپێدهرى خوێندكاران
كه كاتێك تۆ ڕێبهريى خوێندكاران ده‌كه‌يت تا بتوانن كردهكارى تۆڕى ههستهوهرهدهماريى پێگشتووى فهرمايشت ڕاپهڕێنهرى مێشكيان به‌هێز و چالاك بكه‌ن, ئه‌وكات تۆ بهرهوهپێشچوونهكانيان له بوارى خۆبهڕێوبهريى, خۆڕێكخستن, بڕيارسازدانى هۆشمه‌ندانه, پلاندانان بۆ به‌ئامانج گه‌شتن, هۆشياريى به‌كاربردنى ميديايى, هونه‌رى بيركردنه‌وه‌ى هاوكهشسازييانه و نوێگهريى داهێنه‌رانه دهبينيتهوه. به تياچاندنى جۆرى ئه‌م لێهاتووييانه له خوێندكارانيشدا بنچينه هه‌ره بهبههاكانى كردهكارى سه‌رچاوه‌ى ژيريى له‌مه‌ڕ جه‌نگانى سه‌ركه‌وتووانه و شادئامێزانه له‌ئاست هه‌ل و ئالينگارييهكانى ئێستاى سه‌ده‌ى بيست و يه‌ك له‌خۆياندا ده‌چه‌سپێنن. نوسه‌ر و ئه‌ديبى ئينگليزيى, ئێچ جى وێلز-(هێربێرت جۆرج وێڵز__نوسهرى ڕۆمانى ناسراوى”كيپس”__”مه‌ردوومه ڕۆح خاكيهكه”)- به‌گرنگييه‌وه باس له كايه‌ى په‌روه‌رده ده‌كات و, كاتى خۆى ئه‌و له شوێنێكدا به‌و جۆره پێشبينى كردووه كه داهاتووى ئێمه پێشبڕكێيهك ده‌بێت ته‌نيا له‌نێوان بژارده‌ى په‌روه‌رده و كاره‌ساتدا. ئێمه ئێستا له سه‌رده‌مانێكى پتر خرۆشێنهردا ده‌ژين. بۆيه, وه‌كو كه‌سانى په‌روه‌رده‌كار و, بهياريدهى هۆشياريمان له‌بابه‌ت زانستى ههستهدهمارناسيى, ئێمه ده‌توانين به‌رى ماته‌وزه‌ى بهههرهدارييهكانمان پتر وەڵابكهين تا بتوانين به‌وهۆيه‌وه هاوكاربين له برهوپێدانى ئه‌ركه فهرمايشتييه گهشهپێدهرهكانى خوێندكاران. چۆن بێگومان, له‌ڕێگه‌ى سهرپێقايمخستنى كۆڕستى توانا شاراوهكانيانهوه, له‌وانه جۆرى كارامهييه تواناسازييه هزرييەكان كه بۆ ئه‌نجامدانى كارى ههرهوهزكاريى ئاست جيهانيى پێويستكراون, ئه‌وان ده‌توانن زياتر له بڕى پێويست بۆ بردنه‌وه‌ى پێشبڕكێكه بكه‌ن… له‌وديو هێڵه كۆتاييهكانهوه دڕ به سنوره‌كان بده‌ن.
سه‌رچاوه‌ى بابه‌ت: ئيره ببينه
سه‌رچاوه‌ى وێنه‌ى بابه‌ت: ئيره ببينه
ئامادەکاریی بابەت: لؤي حاجي
وه‌رگێڕ: به‌رهه‌م جه‌مال
هەڵەچن: دابان بەهمەن أحمد
دیزاینەری وێنە: فێرۆپيديا