بنچینەیی پەروەردە STEM چییە؟

پەروەردەی بنچینەیی  هەنگاوێکی نوێیە لە پەروەردەی ئەمریکادا بۆ یارمەتی دانی فێرکار و فێر خوازەکان لە تێگەیشتنیان دەربارەی چۆنییەتی کاردانەوەی مەشقە ئە کادیمییەکانی وەک زانست ،تەکنەلۆژیا ،هەندەسه‌، بیرکاری،لە سەر ژیانیان و ئامادەکردنیان بۆ هێزی کار لە داهاتودا .

بنچینە کان فرەچەشنەن، بە پشت بەستن بە یەکگرتوویی و رێکخستنەوەی زانیارییەکان لە جیهانێکی تازەدا .تەکنەلۆژیا  یارمەتیدەرمانە بۆ گفتوگۆ ، بیرکاری زمانه‌ ، زانست و هەندەسە بریتین لە پرۆسەیەک بۆ بیرکردنەوە ،هەموو ئەمانە دەبنە هۆکارێکی پێشەنگ بۆ نوێ خوازی.

پەروەردەی بنچینەی زۆر زیاترە لە پێشکەش کردن و بڵاو کردنەوەی زانیاریەک یاخود گەشەی بواری کشتوکاڵی. پەروەردەی بنچینەیی بریتیە لە پرۆسەیەک بۆ وتنەوەو و فێر بوون کە هەلێکی وا دەداتە فێرخواز کە هەست بە وە بکات کە ژیان پێویستی بە بارگاوی کردنەوەی ئەوانە لە بوارەکانی فێربوندا ، زیاتر لە جیا کردنەوەو  دابڕان لە ناوەرۆکی فێر بوون.لە بناغەی ژینگەی فێربووندا کەمتر جەخت دەکرێتە سەر ئەو چالاکیانەی کە پەیوەستە بە سەلماندنی ناوەڕۆکی زانستی و زیاتر جەخت کردنەوەیە لەسەر ئەو چالاکیانەی کە وا لە فێرخواز دەکات هەماهەنگ بێت لەگەل کێشەکانی جیهان و بە چالاکی و ئەزموونی خۆی دەبێتە پێشەنگ بۆ بیرێکی باش.

فێر بوون لە بناغەدا فێرخواز ناچار دەکات بۆ تێگەیشتن لە بار و دۆخ ،پوختەکردنی کێشەکان  و تێگەیشتن لە پرۆسەکان کە دەبێتە هۆی دۆزینەوەی چارەسەرەکان.

بەمەش فێرخوازان فێر دەبن لە رێگەی ئەزموونی ئەو شوێنەی کە گفتوگۆی تیادا دەکەن و هان دەدرێن بۆ گفتوگۆ کردن هەروەها فێر دەبن لە ڕێگەی شێوەکانی مشت و مڕ و چارەسەر کردنی کێشەکان لە بوارە جیاوازەکانی وەک پرسیار کردن لە بابەتە زانستیه‌کان ، نەخشە دانان، دروست کردن و کۆکردنەوەی ناوبانگەکان.

لە ڕێگەی خستنە کاری بنچینە پەروەردەییەکان و باشتر پراکتیکە کردن و زیاتر کردنی شێوازەکان ،فێرکاران دەتوانن ژینگەی فێر بوون پێک بهێنن کە تیایدا فێرخوازان هەلی دروست کردنی ئەزموون ،قسە کردن ،گفتوگۆکردن،دۆزینەوە،پلاندانان،داهێنان و بنیادنانیان پێ دەدرێت .هەروەها دەتوانن فێر بن بۆ پێشەنگی کردن لە رێگای نوێ خوازی ..هەوەک چۆن فێربوون لە ئەمرۆدا دەبێتە هۆی باشتر کردن لە دوارۆژدا..

سەرچاوەی بابەت: ئيره ببينه

سەرچاوەی وێنە: ئيره ببينه

وەگێر : تاژان آ‌‌‌حمد محمد

هەڵەچن: خه‌بات ره‌فيق محمد

ده‌نگ: لانه‌ سواره

ديزاينه‌رى وێنه‌: فێرۆپيديا

دەربارەى Tazhan Ahmed

تاژان ﺃحمد مامۆستای زمانی ئینگلیزییە. دەچووی بەشی زمانی ئینگلیزیە (کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت) زانکۆی سلێمانی، وە بروانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لەو بوارەدا. تاژان ﺃحمد توانیویەتی ئەرکی خۆی بە سەرکەوتووی ئەنجام بدات وەک مامۆستا لە قوتابخانەی پرێستیژی نێودەلەتی و کۆرسەکانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە خوێندنگەی هاوینەی ئایدل. لە ئێستادا لە قوتابخانەیەکی تایبەت وەک مامۆستای پۆل کار دەکات و سەرقالی زانیاری بەخشینە بە خوێندکارەکانی. وانەکانی ( زانست،ئینگلیزی،بیرکاری و فۆنیکس) بە زمانی ئینگلیزی دەلێتەوە.
Share via
Send this to a friend