ئاستى ئۆتۆنۆمى فێرخواز لە خوێندنى باڵادا

ئۆتۆنۆمى فێرخواز كاتێك دەبێت كە خوێندكار خۆى بەرپرس بێت لە فێربوونى ئەو بابەتەى دەيخوێنن هه‌روەها چۆنێتى تێگەيشتنيشى. خاڵى دەستپێكى ئەم بيرۆكەيەش بەوە دەبێت كە خوێندكاران بتوانن خۆيان ئاڕاستە بكەن و ڕێگەيەكى چالاك و سەربەخۆ بۆ بابەتەكان پەرەپێبدەن.

لەخوێندنى باڵادا ئۆتۆنۆمى فێرخواز گرنگيەكى تايبەتى هەيە. دەشێت خوێندكاران كاتێكى سنورداريان هەبێت بۆ فێربوونى ئينگليزى لە پۆلدا بۆيە لەوانەيە پێويست بكات بەخێرايى هەوڵى بەدەستهێنانى زانيارى و تواناكانيان بدەن. لەبەرئەوە گرنگە بۆيان ببن بە فێرخوازێكى پشت بەستوو بە خۆيان تاكو درێژە بە فێربوون بدەن تەنانەت لە دەرەوەى پۆليشدا.

تواناى درك پێكردنى خوێندكار بە كرۆكى ئۆتۆنۆمى دادەنرێت. گفتوگۆكانى ناوپۆل و ئاخاوتنە دووقۆڵيەكان لەگەڵ مامۆستادا يارمەتيدەرى خوێندكارن بۆ تێگەيشتن لەو لايەنە گرنگەى دەيانگەيەنێت بە سەركەوتن لە ئينگليزيدا. جۆرە خوێندكارێكى داينەميكى و پشت بە خۆبەستووى وا بنيات بنێ كە توانايەكى زياترى هەبێت و فێرخوازێكى پڕ كاردانەوە بێت. خوێندكارە متمانە بە خۆ بووەكان تواناى ئاماژەكردنيان هەيە بە پێداويستيەكانيان لە فێربووندا و بەردەوام لە پێشكەوتندان.

ئۆتۆنۆمى كاتێك دەبێت خوێندكار زنجيرەيەك ستراتيجيەتى فێربوونى پێبێت تاكو بتوانێت لە بوارە جياوازەكاندا بەكاريان بێنێت. مامۆستايان دەتوانن يارمەتى خوێندكارەكانيان بدەن بۆ فێربوونى ئەو ستراتيجانە ئەويش بە ئەنجامدانى ڕاهێنان پێيان لە پۆلەكاندا كە ئەمەش لە چەند فۆڕمێكى جياوازدا خۆى دەبينێتەوە. يەكێك لە ڕێگە بە سوودەكان بەرزكردنەوەى تواناى درك پێكردنە لە چۆنيەتى بەكارهێنانى سەرچاوە خودييەكانى وەك قامووسى ئينگليزى بۆ ئينگليزى و كتێبە ڕێزمانييەكان.

كارێكى بەسوودە گەر لە قۆناغەكانى سەرەتاى كۆرسەكەدا بە پۆلەكەت بڵێيت چۆن ئەو سەرچاوانە بە شێوەيەكى كاريگەر بەكاربهێنن، بۆ نمونە، كاتێك لە وانەكاندا تێكستێك دەخوێننەوە، هانيان بدە بۆ دياريكردنى كۆمەڵێك ووشە كە ناتوانن بە هۆى دەقەكەوە واتاكانيان بزانن، پێيان بڵێ كە لە قامووسى ئينگليزى – ئينگليزيدا بە دوايدا بگەڕێن، ئەگەر زياد لە واتايەكى هەبوو خۆت پێيان بڵێ كامەيان لەگەڵ دەقەكە دەگونجێت. هەوڵبدە سەرەنجيان بخەيتە سەر شتى زياتر لەو كاتەدا، بۆ نمونە چۆنيەتى خوێندنەوەى ووشەكەو دياريكردنى جۆرەكەى.

زياتر هانى خوێندكارەكانت بدە بۆ نووسينەوەى ئەو ووشانەى پێيان وايە گرنگ و بەسوودە لە دەفتەرى تايبەت بە ووشەكاندا.ياخوود ئەركيان پێبدە، بۆ نمونە بابەتێكى ئينگليزى بە خواستى خۆيان هەڵبژێرن و بيخوێننەوە پاشان گەڕان بۆ كۆمەڵێك ووشەى ناو بابەتەكە بكەن لە قامووسەكانياندا. دواتر لە ناو پۆل هانيان بدە بۆ دەربڕينى بۆچونيان لەسەر پڕۆسەكە، ئەمەش يارمەتيان دەدات بۆ خستنەڕووى تواناكانيان لە پۆلداو پاشانيش دەيانكاتە فێرخوازێكى ئۆتۆنۆمى و هزر پڕ.

سەرچاوەى بابەت:  ئيره ببينه

سەرچاوەى وێنە:  ئيره ببينه

وەرگێڕ: دابان بەهمەن أحمد

هەڵەچن: خه‌بات ره‌فيق محمد

ديزاينەرى وێنە: فێرۆپيديا

دەربارەى Daban Bahman

دابان دەرچووى زانكۆى سلێمانى يە و هەڵگرى بڕوانامەى بەكالۆريۆسە لە پەروەردەى زمانى ئينگليزيدا. هەرەوەها هەڵگرى بڕوانامەى دبلۆمى بەڕيتانى (TEFL) و بڕوانامەى TESOLى زانكۆى بێرمنگهامە. ئەو لە ئێستادا ڕێگەپێدراوى ياساييە بۆ كارى وەرگێڕى و مامۆستاى ئامادەييشە، لە پاڵ ئەوەشدا مامۆستاى فێربوونى زمانى ئينگليزييە لە پەيمانگاى IDEL. دابان بە بەشداريكردنى لە چەندين خولى ڕاهێنان و كاركردن لەگەڵ كەسانى جياواز و لە پەيمانگاو ڕێكخراوى جياوازدا بۆتە خاوەن ئەزموونێكى بێهاوتا لە پيشەكەيدا. بۆيە ئەو پێى باشە مامۆستايانى كوردستان لە ڕێگەى بە دواداچوون و خوێندنەوەى زياترەوە تواناو لێهاتوييان پەرەپێپدەن و جەختيش دەكاتەوە كە ئەوان بەرپرسى يەكەمن لە گۆڕينى وانەيەكى وشك و بێزاركەر بۆ ئەزموونێكى لەبير نەكراو و پڕ چالاكى جا لە هەر ژينگەيەكدا بێت.

لێرەش بگەڕێ

تێپەڕاندنی قوتابخانە و چوون بەرەو زانکۆ – بەشی یەکەم : خەیاڵاتی فێرخوازە نوێیەکەی کۆلێژ

تەواوکردنی کۆتا ساڵی خوێندنی قوتابخانە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ فێرخواز. تێپەڕاندنی خوێندنی ئامادەیی و دەست پێکردنی …

Share via
Send this to a friend